2   کاتژمێر پێش ئێستا 73 جار خوێنراوەتەوە

دیارترین سیناریۆ بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق چین؟

ئیرادە میدیا

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ بووە بە باسوخواسێکی قورسی لایەنەکان، بەتایبەت دابەشبوونی لایەنەکانی ناو "چوارچێوەی هەماهەنگی"ی شیعە، کە گەورەترین هاوپەیمانی سیاسییە لە عیراق.

ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، دەریخست کە هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتی (محەمەد شیاع سوودانی)، بە ٤٦ کورسی لە ڕیزبەندی یەکەم براوەی هەڵبژاردندایە و دوای ئەویش هاوپەیمانیی دەوڵەتی قانون بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی بە ٣٠ کورسی دووەمین، پارتی دیموکراتی کوردستان بە ٢٨ کورسی سێیەمین و پارتی تەقەدومی محەمەد حەلبووسی بە ٢٧ کورسی بە چوارەمین براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقن.

بەپێی دەستوور، سەرۆکی کۆمار لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا داوای دانیشتنی پەرلەمانی هەڵبژێردراو دەکات و پاشان سەرۆک کۆمارێکی نوێ هەڵدەبژێردرێت، ئەویش کاندیدی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی ڕادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا.

دابەشبوونی چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕێگە دژبەیەکەکانی پێکهێنانی حکومەت

شرۆڤەکاران جەخت لەوە دەکەنەوە کە گەورەترین ئاڵۆزی لە هاوپەیمانی لە "چوارچێوەی هەماهەنگی"دایە، کە ئێستا بەسەر لایەنگرانی سودانی و لایەنگرانی مالیکیدا دابەش بووە، لەگەڵ بەشێکی ناوەند کە بە وریاییەوە چاودێری دۆخەکە دەکات. محەمەد شیاع سودانی، وەک سەرۆکی گەورەترین کوتلەی براوە، دەستی بە گفتوگۆکان کردووە بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی سازانی نیشتمانی، بەڵام بەم هەنگاوە ڕووبەڕووی ناکۆکی بووەتەوە لەگەڵ باڵەکانی تری چوارچێوەکە.

لە لایەکی ترەوە، هێزەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی کە پێکەوە نزیکەی ١٣٠ کورسییان هەیە، خۆیان وەک کوتلەی گەورەتر دەناسێنن و خواستیان لەسەر ئەوەیە لەناو خۆیاندا بە سازان کاندیدی سەرۆک وەزیران هەلبژێرن.

ئەم ناکۆکییە دۆخێکی سیاسی قورس دێنێتە پێشەوە: کە یان چوارچێوەکە لەگەڵ پارتی تەقەدومی محەمەد حەلبوسی و پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێکبکەوێت، یان ڕێگە بە سوودانی بدات، تا لەگەڵ پارتی لەگەڵ ئەو دوو لایەنە هاوپەیمان بێت و حکومەت پێکبهێنێت.


فشارەکانی ئەمریکا بەو ئاراستەیەیە کە گروپە چەکدارەکان بەشێک نەبن لە حکومەتی داهاتوو، کە نزیکەی ٥٠ کورسییان لە پەرلەمان بەدەست هێناوە. ئەمەش ئاستەنگێکی گەورە دەبێت بۆ هێزە سیاسییەکان و حکومەتی نوێ.

هەندێک پێیان وایە کە بارزانی دەتوانێت ڕۆڵی سەرەکی بگێڕێت وەک هێزی یەکلاکەرەوە لە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکاندا، بەتایبەتی لە کۆکردنەوەی لایەنە سوننەکان.

شرۆڤەکاران هۆشداری دەدەن لەوەی ئەم قەیرانە لەوانەیە سودانی بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو چەقبەستووییەی کە پێشتر سەدرییەکان تێی کەوتن، ئەگەر نەتوانێت بە زوویی سازانێک دروست بکات و پابەند بێت بە ماوە دەستوورییەکان.

  • دیارترین سیناریۆ بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق چین؟

  • كورسییه‌كى هه‌ولێر پارتى‌و یه‌كێتیى به‌جیا په‌لكێشى به‌غدا ده‌كات

  • مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌باره‌ى ڕووداوه‌كانى هاتوچۆ ئاشكراده‌كرێت

  • جوڵه‌ سیاسییه‌كان ده‌ستیان پێكرد.. ئایا هاوپه‌یمانى سێقۆڵى دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌؟

  • زانیاریى نوێ له‌باره‌ى مووچه‌وه‌.. كۆبوونه‌وه‌ى حكومه‌ت پێشخرا

  • سەرۆکی فەڵەستین تەمەنی 90 ساڵە... ئەو پیاوە کێیە 20 ساڵ حوکمڕانی کردوەو کێ شوێنی دەگرێتەوە؟

  • ئه‌مریكا بڕیاره‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ى تره‌مپ جێبه‌جێده‌كات

  • ئۆجەلان پێش ٢٨ ساڵ: گەر بۆ یەک دەقەش بێت ئاشتی باشترە لە خوێن ڕشتن

  • كێ سه‌رۆكایه‌تى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات؟

سەرەکی