3 کاتژمێر پێش ئێستا
66 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ بۆچی داوای هاوكاری لە ناتۆ كرد و وەڵامی ئەوان چی بوو؟
ناوەندی هەواڵ
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هۆشداریدایە وڵاتانی پەیمانی باكوری ئەتڵەسی "ناتۆ" كە روبەڕووی داهاتوویەكی زۆر خراپ دەبنەوە، ئەگەر بەشدار نەبن لە پاراستنی گەرووی هورمز، ئەو رێرەوە ئاوییە گرنگەی ئێستا ئێران بەهۆی جەنگ لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل دایخستووە.

وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ پەلەیان كرد لە وەڵامدانەوەی ترەمپ، كایالا كالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا داواكەی سەرۆكی ئەمریكای بە داوایەك لە دەرەوەی چوارچێوەی كارەكانی ناتۆ ناوبرد، حكومەتی ئەڵمانیاش وتی ئەو جەنگە پەیوەندی بە ناتۆوە نییە.

هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی "ناتۆ" لە ساڵی 1949 پاش جەنگی دووەمی جیهانیی دامەزرا،ئامانجەكەی وەك لە پێگە ئەلكترۆنیەكەی باس كراوە، گرەنتیكردنی ئاشتی هەمیشەیی لە ئەوروپا و ئەمریكای باكور، لەسەر بنەما هاوبەشەكانی دەوڵەتانی ئەندام.
بەڵام بنەمای سەرەكیی هاوپەیمانی ناتۆ وەك خۆیان دەڵێن بەرگریی بە كۆمەڵە، بەو مانایەی هەر دەوڵەتێكی ئەندام روبەڕووی هێرش بوەوە دەبێت هاوپەیمانیەكە وا لێكی بداتەوە هێرش بۆسەر هەموو ئەندامەكان روویداوە.
تائێستا بۆیەك جار ماددەی پێنجی پەیماننامەی ناتۆ خراوەتەكار
ئەو بەرگرییە بە كۆمەڵە بەپێی ماددەی پێنجی پەیماننامەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆیە، بەڵام ماددەی شەشی پەیماننامەكە كۆت و بەندی جوگرافی بۆ پابەندبوونی ناتۆ بە هاوكاری وڵاتان داناوە، كە خۆی دەبینێتەوە لە ناوچەی باكوری ئەتڵەسی كە دەكاتە باكوری خولگەی شێرپەنجە.
تائێستا بۆیەك جار ماددەی پێنجی پەیماننامەی ناتۆ خراوەتەكار، ئەویش لەكاتی هێرشەكانی 11 ی سێپتەمبەری 2001 لە ئەمریكا، لە ئەنجامی ئەوەشدا وڵاتانی ئەندامی ناتۆ شانبەشانی ئەمریكا بەشداری شەڕی ئەفغانستانیان كرد.
سێ هەفتەیە ئەمریكا و ئیسرائیل لە جەنگدان لەگەڵ ئێران
سێ هەفتەیە ئەمریكا و ئیسرائیل لە جەنگدان لەگەڵ ئێران، بەڵام نەیانتوانیوە كۆتایی بە رژێمی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە بهێنن، هەرچەندە لە 28ی شوباتی ئەمساڵ و لەگەڵ دەستپێكی هێرشەكان بۆسەر ئێران، عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و ژمارەیەكی زۆر بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە كوژران.
ئێستا جەنگەكە بووەتەهۆی كوژرانی سەدان كەس لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە هەزارانیش بریندارن، گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە داخراوە و ئەوەش نرخی نەوت و سوتەمەنی لە جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە، هەرچەندە ئەمریكا و ئیسرائیل داوایان لە چەند وڵاتێك كردووە كەشتیی جەنگیی بنێرن بۆ پاراستنی كەشتییە بازرگانییەكان لە گەرووی هورمز، بەڵام بەشێكی زۆری وڵاتان نایانەوێت لەو جەنگە تێوەبگلێن.

-
ئیسرائیل كوژرانی لاریجانی و فەرماندەی بەسیجی ڕاگەیاند
|
-
ترەمپ بۆچی داوای هاوكاری لە ناتۆ كرد و وەڵامی ئەوان چی بوو؟
|
-
نەوت جارێكی تر گڕی لە پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغداد بەردا
|
-
بەغدا بێ منەتی خۆی بەرامبەر بۆری نەوتی هەرێم دەردەبڕێت
|
-
شەڕ لە تەلئەبیب و تاران دووكەڵ لە قالاوە
|
-
لە بنكەیەكی ئەمریكا درۆن دزراوە و ترس هەیە ئێران بۆ هێرشی لەناكاو بەكاریبهێنێت
|
-
ژیانی ساڵح موسلیم؛ ئەو سەركردە كوردەی لە سەرەمەرگیشدا ژیانی كەسێكی دیكەی نەخستە مەترسییەوە
|
-
بۆچی ئەمریكا و ئیسرائیل دوورگە گرنگەكەی ئێران بە ئامانج ناگرن؟
|
-
جەنگی ئێران سەری لە سەرۆك و بەرپرسانی ئەمریكا شێواندووە
|
|
|
|