2026-03-12 353 جار خوێنراوەتەوە

​ بۆچی ئەمریكا و ئیسرائیل دوورگە گرنگەكەی ئێران بە ئامانج ناگرن؟

ناوەندی هەواڵ

دوورگەی خارگ دەبێتە خاڵی یەكلاكەرەوەی جەنگی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، ئەو دوورگە بچوكە یەكێكە لە ستراتیژیترین ناوچە لە دامەزراوەی نەوتیی ئێران، بەشێوەیەك بەشێك لە چاودێران پێیان وایە یەك گورز لەو دوورگەیە ئاڕاستەی جەنگ لە ناوچەكە دەگۆڕێت.

ئەم دوورگەیە سەر بە پارێزگای بوشەهری ئێرانە 

ئەم دوورگەیە سەر بە پارێزگای بوشەهری ئێرانە و بە شادەماری نەوتی ئێران دادەنرێت، بەشێوەیەك بە قوڕگی ئابوری ئێرانیش دادەنرێت، هەركەس كۆنترۆڵی بكات یان گورزی لێبدات دەتوانێت هەناردەی نەوتی ئێران پەك بخات، بەوەش بەشی زۆری سەرچاوەی دارایی ئێران وشك دەكات، رێك ئەمەش هاوسەنگی هێز دەگۆڕێت.

 گرنگییەكەی زۆر لە قەبارەكەی گەورەترە

دوورگەكە دەكەوێتە باكوری كەنداو و 25 كیلۆمەتر لە كەناراوەكانی ئێرانەوە دوورە، هەرچەندە رووبەرەكەی 25 كیلۆمەتر چوارگۆشە تێناپەڕێنێت، بەڵام گرنگییەكەی زۆر لە قەبارەكەی گەورەترە، چونكە 90% ی هەناردەی نەوتی ئێرانی بۆ بازاڕەكانی جیهان لێوەدەكرێت، كە ساڵانە 950 ملیۆن بەرمیل دەكات، بۆیە دوورگەكە بە دەرگای سەرەكیی ئێران بۆ جیهان ناودەبرێت.

دوورگەكە بەندەری گەورەی پێشوازی لە بارهەڵگری نەوتی تێدا دروستكراوە، لەگەڵ هێڵی فراوانی بۆری نەوت كە راستەوخۆ بەستراوەتەوە بە كێڵگە نەوتییەكانی ناوخۆی ئێران، زۆربەی بارە نەوتەكانی ئاسیاش هەر لەوێوە تێدەپەڕن، لە سەرووی هەمووشیانەوە چین و هیند، بۆیە بووەتە ناوەندێكی گرنگی بازرگانیی وزە لە جیهان.

هێرشی ئاسمانی یاخود زەمینی بۆسەر دوورگەكە یەكێكە لەو سیناریۆیانەی باسی لێوەكراوە

لە چوارچێوەی ئاڵۆزییە سەربازییەكانی ناوچەكە، هێرشی ئاسمانی یاخود زەمینی بۆسەر دوورگەكە یەكێكە لەو سیناریۆیانەی لەناوەندەكانی سەربازیی و سیاسی ئەمریكا زۆر باسی لێوەكراوە، ئەوەش رێگایەكە كە ئەمریكا ناچار نەبێت پەنای بۆ نابات، بەوهۆیەی یەكلاكەرەوە دەبێت و ئەگەر ئەم دەسەڵاتەش لە ئێران نەمێنێت زیانی بۆ دەسەڵاتی دواتر دەبێت.

ئێستا لە ناوەندەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بیر لەوە دەكرێتەوە، لە بری بە ئامانجگرتنی دوورگەكە لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە كە  ژێر خانە نەوتییەكەی لەناودەبات، بەرگرییە ئاسمانییەكان تێكبشكێنرێت و دواتر هێزێكی تایبەتی زەمینیی بچنە سەر دوورگەكە و كۆنترۆڵی بكەن، بەبێ ئەوەی زیان بە بۆری نەوت و بەندەرەكان بگات.

داگیركردنی دوورگەكە گرنگترین سەرچاوەی دارایی دەوڵەتی ئێران وشك دەكات

ناوەندەكانی بڕیار لە ئەمریكا و ئیسرائیل، ئەم سیناریۆیە بە باشترین دەزانن ئەگەر بەرپرسانی ئێران بە مەرجەكانیان بۆ دانوستان رازی نەبن، بەوپێیەی لەو رێگەیەوە قوڕگی ئابوری ئێران دەگرن،بەبێ ئەوەی ناچار بن هێرشێكی زەمینیی بەرفراوان بكەنەسەر ئێران، چونكە داگیركردنی دوورگەكە گرنگترین سەرچاوەی دارایی دەوڵەتی ئێران وشك دەكات.

بەوتەی پسپۆڕان، ئەمریكا بیر لەوە ناكاتەوە دوورگەكە وێران بكات، چونكە جگە لەكاردانەوەی فراوانی ئێرانیەكان، بە ئامانجگرتنی دامەزراوەكانی وزە لە ناوچەكە دەبێتە هۆی قەیرانێكی جیهانیی لە وزە و بەرزبوونەوەی لەبەرچاوی نرخەكەی.

  • ئەمریكا و ئێران هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە؛ ناكۆكیەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی جارێكی تر كاندیدی سەرۆكی حكومەت دوادەخات

  • ئاغازادەكان چۆن پارەی قاچاغی ئێران لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەدەبەن؟

  • هەماهەنگی نزیك و نوێكردنەوەی ئامانجەكان؛ ئەمریكا و ئیسرائیل ئامادەكاری بۆ شكستی ئاگربەست دەكەن

  • ئەلمۆنیتەر: مەزڵوم عەبدی پێشنیارێکی ئەحمەد شەرع-ی بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە

  • هاوپەیمانیی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: هێرشەکانی ئێران ئیرادەمان نالەرزێنێت

  • لەدوای دروستبوونی دەوڵەتی عێراقەوە؛ بۆ یەكەمجار توركمانێك بوو بە پارێزگاری كەركوك

  • غەزاڵ چۆن شەهید بوو و كێ بەرپرسیار بوو؟

  • ئەمریكا گەشبینە و ئێران خۆشحاڵە؛ دەستپێكردنەوەی دانوستانی ئێران و ئەمریكا كاتەكەی نادیارە

  • ئەندامانی پێشمەرگە و خەڵكی ئێزدی تێدابووە؛ سێ گۆڕی بە كۆمەڵ لە موسڵ دۆزرانەوە

سەرەکی