9 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
لە بنكەیەكی ئەمریكا درۆن دزراوە و ترس هەیە ئێران بۆ هێرشی لەناكاو بەكاریبهێنێت
سوپای ئەمریكا خەڵاتی بۆ دەستگیركردن یان پێدانی زانیاریی لەبارەی دوو كەس داناوە، كە درۆنیان لە بنكەیەكی سەربازیی دزیوە و ترس هەیە ئەو درۆنانە لەلایەن ئێرانەوە بۆ هێرشكردنەسەر ئەمریكا بەكاربهێنرێن.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، ئیدارەی لێكۆڵینەوە تاوانكاریەكانی سەر بە سوپای ئەمریكا، پێنج هەزار دۆلاری وەك خەڵات داناوە بۆ هەركەسێك زانیاریی هەبێت لەسەر دوو كەس كە لە بنكەی فۆرت كامبڵ لە ویلایەنتی كینتاكی لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو درۆنیان دزیوە.
بەپێی زانیارییەكان، درۆنەكان لەنێوان 21 و 24 ی تشرینی دووەمی رابردوو دزراون، بەڵام بەرپرسان ئاشكرایان نەكردووە.
ئەو درۆنانە لە جۆری سكای دیۆ ئێكس تێن دین، كە درۆنیی شاراوەی دوورمەودان، لەو جۆرەن كە چوارباڵن و بەكاردێن بۆ چاودێریكردنی ئاسمانیی و رووپێوی.
بەوتەی كۆمپانیای دروستكەری، ئەو درۆنانە پشت بە زیرەكیی دەستكرد دەبەستن بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان، دەشكرێت پەیوەندی بە تۆڕەكانی نەوەی پێنجەمەوە بكەن كە ئەمەش ئاستی ئاماژەكانیان زۆر فراوانتر دەكات.
بەهای ئەو درۆنانەی دزراون نزیكەی 30 هەزار دۆلارە و تائێستاش ژمارەیان لەلایەن بەرپرسانی ئەمریكاوە ئاشكرا نەكراوە.
بەڵام وێنەی دوو كەس بڵاوكراوەتەوە كە كڵاویان لەسەردایە و یەكێكیان دەموچاویشی داپۆشراوە.
ئاشكرابوونی دزینی ئەو درۆنانە هاوكاتن لەگەڵ ئەو جەنگەی ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە كۆتایی شوباتی رابردوەوە دەستیان پێكردووە، هەڕەشەكانیش بۆ بە ئامانجگرتنی خاكی ئەمریكا لەلایەن ئێرانەوە زیاتربوون.
پێشتر نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریكا "ئێف بی ئای" هۆشداری دابووە لایەنەكانی جێبەجێكاری یاسا، كە هەڕەشەیەكی چاوەڕوانكراو وەك هێرشی تۆڵەسێنەرەوە بە درۆن لە ویلایەتی كالیفۆرنیاوە لە ئارادایە.
بەپێی هۆشدارییەكە، ئێران هەوڵدەدات، بە درۆن لەناو كەشتییەكەوە لە كەناراوەكانی ئەمریكا هێرشێكی لەناكاو ئەنجام بدات، بە دیاریكراویش بۆسەر چەند ئامانجێك لە كالیفۆرنیا.
-
لە بنكەیەكی ئەمریكا درۆن دزراوە و ترس هەیە ئێران بۆ هێرشی لەناكاو بەكاریبهێنێت
|
-
ژیانی ساڵح موسلیم؛ ئەو سەركردە كوردەی لە سەرەمەرگیشدا ژیانی كەسێكی دیكەی نەخستە مەترسییەوە
|
-
بۆچی ئەمریكا و ئیسرائیل دوورگە گرنگەكەی ئێران بە ئامانج ناگرن؟
|
-
جەنگی ئێران سەری لە سەرۆك و بەرپرسانی ئەمریكا شێواندووە
|
-
عێراق بۆ قەرەبووی راگرتنی نەوت لە رێگەی هورمزەوە دەیەوێت لە هەرێمەوە نەوت هەناردە بكات
|
-
مەتەڵی دەسەڵات لە بەغداد؛ كێ یەكەمجار دەكشێتەوە مالیكی یان چوارچێوە؟
|
-
ئەگەر جەنگ بوەستێت كێ براوەیە و ئەگەرەكان چین؟
|
-
ئیسرائیل تاوتوێی كۆتایی هێنان بە جەنگ لەگەڵ ئێران بە بێ گۆڕینی رژێمەكەی دەكات
|
-
ئێران چۆن شانازی عەرەبەكانی كەنداوی كرد بە خەون
|
|
|
|