2   کاتژمێر پێش ئێستا 75 جار خوێنراوەتەوە

بە بۆردومانەكانی؛ ئیسرائیل دەیەوێت سوریا لە جەنگی ئێران تێوەبگلێنێت؟

بەوتەی بەرپرسانی سەربازیی سوریا، ئیسرائیل دەیەوێت ناچاریان بكات لە جەنگی هەرێمییەوە بگلێن، ئەوەش لەكاتێكدایە وڵاتانی عەرەبیی و سعودیە و توركیا ئیدانەی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر سوریا دەكەن.

هەرچەندە تائێستا دیمەشق بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ جەنگی ئیسرائیل و ئەمریكا بەرامبەر ئێران دەكات، بەڵام سوپای ئیسرائیل ژێرخانی سەربازیی سوریا بە ئامانج دەگرێت، ئەوەش لەژێر ناوی پاراستنی دروزەكانی سوەیدا دەكات.

بەوتەی سەرچاوەكان لە وەزارەتی بەرگریی سوریا بۆ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، ئیسرائیل كار بۆ جوڵاندنی سوریا دەكات بە ئامانجی ئەوەی لە جەنگیی هەرێمییەوە تێوەی بگلێنێت، ئەوەش لە رێگەی دروستكردنی پشێوی لە سوەیدا كە بەمدواییە چەند رووداوێكی ئەمنیی روویاندا.


لە رۆژی هەینییەوە، ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشی بۆسەر پێگەكانی سوپای سوریا لە باشوری وڵاتەكە ئەنجامداوە، تەلەفزیۆنی رەسمی سوریا باس لەوەدەكات بۆردومانەكان چەند پێگەیەكیان كردووەتە ئامانج و زیانێكی زۆری ماددییان گەیاندووە.


یسرائیل كاتز،وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی ئەوەیكردووە ئەگەر پێویست بكات هێرشەكان گەورەتر دەكەن، سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت رێگە نادەن خوێنی دروزەكان لە سوریا بڕژێت و بەردەوام دەبن لە هەوڵەكان بۆ پاراستنیان.


بەوتەی سەرچاوەكانی وەزارەتی بەرگریی سوریا، ئیسرائیل كار لەسەر ئەوە دەكات چوارچێوەی ئەو جەنگەی لەگەڵ ئێران دەستیپێكردووە فراوانی بكات، بەوهۆیەشەوە هەواڵی ناڕاست بڵاودەكاتەوە گوایە لەناوخاكی سوریاوە موشەك بە ئاراستەی جۆلان هەڵدراوە،بەڵام هەڵوێستی سوریا روونە كە خۆی بەدوور دەگرێت لە هەر جەنگێك.


پێشتر ئاژانسی رۆیتەرز بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەك بڵاویكردبوەوە، ئەمریكا داوای لە سوریا كردووە هێز بنێرێتە سنوری لوبنان، تا ئەگەر پێویستی كرد دژ بە حزبوڵا شەڕ بكەن كە لەمكاتەدا پشتیوانی ئێران دەكات و هێرشی موشەكی دەكاتەسەر ئیسرائیل.بەڵام بەوتەی سەرچاوە سوریەكان، دیمەشق ئەو داوایەی ئەمریكای رەتكردووەتەوە.

  • بە بۆردومانەكانی؛ ئیسرائیل دەیەوێت سوریا لە جەنگی ئێران تێوەبگلێنێت؟

  • هەوڵی بە ئامانجگرتنی دیگۆ گارسیا چی توانایەكی شاراوەی ئێرانی دەرخست؟

  • زۆربەیان ئەمنیی و سەربازین؛ لە 18 رۆژی جەنگدا زیاتر لە 5000 هەزار كەس لە ئێران كوژراون

  • سود و زیانەکانی جەنگ بۆ وڵاتان

  • بوون و پێگەی كورد بە یاسا بپارێزرێت

  • ئیسرائیل كوژرانی لاریجانی و فەرماندەی بەسیجی ڕاگەیاند

  • ترەمپ بۆچی داوای هاوكاری لە ناتۆ كرد و وەڵامی ئەوان چی بوو؟

  • نەوت جارێكی تر گڕی لە پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغداد بەردا

  • بەغدا بێ منەتی خۆی بەرامبەر بۆری نەوتی هەرێم دەردەبڕێت

سەرەکی