3   کاتژمێر پێش ئێستا 107 جار خوێنراوەتەوە

سود و زیانەکانی جەنگ بۆ وڵاتان

کێ سودی بینیوە و کێ زیانی کردووە؟

ناوەندی هەواڵ

بە دەگمەن براوەی ئاشكرا لە جەنگەكاندا هەیە، زۆربەی كاتیش هاوڵاتیانی ئاسایی باجی جەنگ دەدەن، بەشێك لە دەوڵەتان كەوتوونەتە ژێر كاریگەری جەنگ و زیانی ئابوری گەورەیان كردووە.

بەڵام بۆ هەندێك دەوڵەتی تر بووەتە هەلێكی ستراتیژی و سودیان لە ئاژاوە و جەنگ بینیوە، جەنگی ئیسرائیل و ئەمریكا دژ بە ئێران كاریگەری مەترسیداری لەسەر ناوچەكە و جیهان هەبووە.

زیانی ئابوری گەورە بەر وڵاتانی كەنداو كەوتووە و سەدان هەزار كەسیش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاوارەبوون، دیارترین زیانەكانی جەنگ بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی و راگرتنی گەشتی دەریایی و ئاسمانییە.

داخستنی گەرووی هورمز زیانی زۆری بە ئابوری جیهان گەیاندووە و تێچووی باركردن و گواستنەوەی وزە و كاڵا و خۆراكی بەرزكردووەتەوە.

دیارترین ئەو وڵاتانەی لە زیاندان لەگەڵ ئەو وڵاتانەی سودیان لە جەنگ بینیوە

روسیا بەهۆی جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران سودێكی زۆری بینیوە، بەهۆی جەنگەكەوە ئەمریكا پاتریۆتی لە ئۆكرانیا كشاندووەتەوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمەش بەسودی روسیایە. بە پێچەوانەوە پێویستی ئێران بە درۆنی شاهید هیچ زیانێكی بە روسیا نەگەیاندووە.

بودجەی روسیا پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت و لە بودجەدا بە 59 دۆلار دیاریكرابوو، ئێستا نرخی نەوت گەیشتووەتە سەروو 100 دۆلار و ئەوەش سودی زۆری بۆ ئابوری روسیا هەیە.

كەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی كەنداو و عیراق و ئێران سودی بۆ روسیا هەبووە، روسیا لەگەڵ جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەناردەی نەوتی بۆ چین و هیند زیاتر كردووە.

چین هەرچەندە كاریگەری دراماتیكی جەنگی ئێران و ئەمریكا و ئیسرائیلی لەسەر نییە، بەڵام زۆربەی نەوتی خاوی سەرچاوەكەی ئێران بوو.

چین ئێستا بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی نەوت پشت بە روسیا دەبەستێت، بەڵام جەنگی ئێران هەلێكی دیپلۆماسی بە چین داوە كە وەك هێزێكی بەرپرسیار دەربكەوێت .

زیانەكانی جەنگ بەشێوەیەكی گشتگیر وڵاتانی گرتووەتەوە

دەوڵەتانی باشوری ئاسیا بەشێوەیەكی بەرچاو پشت بە نەوت و غازی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبەستن ئەمەش كاریگەری كوشندەی لەسەریان هەبووە.

بۆ نمونە لە ڤێتنام نرخی گازوایل 60% بەرزبووەتەوە، فلیپین 95%ی نەوتی خاوی پێویستی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكڕێت، زۆربەی وڵاتان بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووەكانەوە داوایان لە فەرمانبەران كردووە لە ماڵەوە كاربكەن.

زیانەكانی جەنگ بەشێوەیەكی گشتگیر وڵاتانی گرتووەتەوە لە ئەوروپا و تەنانەت ئەمریکاش نرخی سوتەمەنی و هەندێک کەلوپەل و خۆراک چەند هێندە بەرزبۆتەوە، كشتوكاڵ لەسەر ئاستی جیهان زیانی گەورەی بەركەوتووە، تێچووی گواستنەوە و دەرمان و وزە بەرهەمی كشتوكاڵی دابەزاندووە.ئەمە جگە لە زیانە مرۆیی و ئابوریەكانی تری جەنگ كە بەهۆی كاولكارییەكانەوە روودەدەن.

  • زۆربەیان ئەمنیی و سەربازین؛ لە 18 رۆژی جەنگدا زیاتر لە 5000 هەزار كەس لە ئێران كوژراون

  • سود و زیانەکانی جەنگ بۆ وڵاتان

  • بوون و پێگەی كورد بە یاسا بپارێزرێت

  • ئیسرائیل كوژرانی لاریجانی و فەرماندەی بەسیجی ڕاگەیاند

  • ترەمپ بۆچی داوای هاوكاری لە ناتۆ كرد و وەڵامی ئەوان چی بوو؟

  • نەوت جارێكی تر گڕی لە پەیوەندیەكانی هەرێم و بەغداد بەردا

  • بەغدا بێ منەتی خۆی بەرامبەر بۆری نەوتی هەرێم دەردەبڕێت

  • شەڕ لە تەلئەبیب و تاران دووكەڵ لە قالاوە

  • لە بنكەیەكی ئەمریكا درۆن دزراوە و ترس هەیە ئێران بۆ هێرشی لەناكاو بەكاریبهێنێت

سەرەکی