4   کاتژمێر پێش ئێستا 54 جار خوێنراوەتەوە

لەنێوان سودانی و مالیكیدا ئەگەری سێیەمیش هەیە؛ لەماوەی ئاگربەستدا شیعەكان سەرۆكوەزیران یەكلادەكەنەوە

ناوەندی هەواڵ

هێشتا شیعەكان پۆستی سەرۆكوەزیرانیان یەكلایی نەكردووەتەوە، پاش ئەوەی سەرۆك كۆمار لە 11 ی ئەم مانگە هەڵبژێردرا، ماوەی یاساییان 15 رۆژە تا ئەو پۆستە یەكلا بكەنەوە، ڕەنگە پێشێلی ئەو ماوە دەستورییەش بكەن بەهۆی قوڵبوونەوەی ناكۆكیەكان، بەڵام سەرچاوەكان دەڵێن لەنێوان چەند كاندیدێكدا نزیكن لەوەی سەرۆكوەزیران دیاری بكەن.

نزیكن لەوەی پرسی كاندیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق یەكلا بكەنەوە

سەرچاوەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان جەخت دەكەنەوە، نزیكن لەوەی پرسی كاندیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق و پێشكەشكردنی ناوەكەی بە نزار ئامێدی سەرۆك كۆمار یەكلا بكەنەوە، تا رابسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ، بەپێی زۆرینەی پێشبینی و زانیارییەكان، ئەگەری هەیە ویلایەتی دووەم بۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق نوێ بكرێتەوە، ئەمەش بە مانای دەستبەرداربووون لە كاندیدكردنی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، كە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاوە ڤیتۆی لەسەرە، لەكاتێكدا لە كانوونی دووەمی رابردوەوە كاندید كراوە.

سەرچاوەكان بەدووری نازانن، كەسایەتییەك كە هەموان لەسەری رێككەون كاندید بكرێ

سەرەڕای ئەوەش، سەرچاوەكان بۆ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بەدووری نازانن، كەسایەتییەك كە هەموان لەسەری رێككەون كاندید بكرێت، وەك باسم بەدری سەرۆكی دەستەی ریشەكێشكردنی بەعس، یاخود حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق.

بەوتەی سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان، هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵدەدەن، سود لەو ئاگربەستە ببینن كە لەنێوان ئەمریكا و ئیسرائیل و ئێران لە ئارادایە، لەوكاتەدا پرسی سەرۆكوەزیران یەكلا بكەنەوە و حكومەت پێكبهێنن، بۆیە پێشبینی دەكرێت بەمزووانە كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە بكەن.

بڕیاربوو ئێوارەی دوێنێ دووشەممە كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بكرێت

ئەوەش لەكاتێكدایە، بڕیاربوو ئێوارەی دوێنێ دووشەممە كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بكرێت، بەڵام بەهۆی ناكۆكی نێوان لایەنەكان و لەسەر داوای نوری مالیكی دواخرا.

ناكۆكیەكان وایكرد بەشێك لە سەركردەكان ئامادە نەبن

بڕیاربوو كۆبوونەوەكە لەماڵی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە بەڕێوەبچێت، بەڵام ناكۆكیەكان وایكرد بەشێك لە سەركردەكان ئامادە نەبن، كە بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو، لەكاتێكدا 11 ی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق پرسی سەرۆك كۆماری یەكلاكردەوە و لە دانیشتنێكدا نزار ئامێدی وەك سەرۆك كۆماری عیراق هەڵبژارد.

بەپێی دەستوری عێراق، پێویستە لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، لە ماوەی  15 رۆژدا كاندیدی سەرۆك وەزیران بۆ پێكهێنانی حكومەت ڕابسپێردرێت.

بە هەڵبژاردنی نزار ئامێدی كە بووە شەشەم سەرۆك كۆماری عێراق لە دوای ساڵی 2003 ەوە، پەرلەمانی عێراق دوای 160 رۆژ لە هەڵبژاردن یەكێك لە دیارترین مافە دەستوریەكانی جێیبەجێ كرد ، بەڵام تائێستا سەركەوتوو نەبووە لە كردنەوەی دەرگای یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق، كە تائێستا بەهۆی ناكۆكی نێو ماڵی شیعەوە بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.

 

  • گەڕێكی نوێی دانوستانی ئەمریكا و ئێران؛ وەڵامی تاران بۆ واشنتۆن ئەرێنییە

  • لەنێوان سودانی و مالیكیدا ئەگەری سێیەمیش هەیە؛ لەماوەی ئاگربەستدا شیعەكان سەرۆكوەزیران یەكلادەكەنەوە

  • ئەنفال- ساڵیادی جینۆسایدێکی بێ بەزەییانە دژ بە کورد

  • دادگایەكی فەڕەنسا كۆمپانیای لاڤارج بە پشتیوانی توندڕەوانی سوریا تۆمەتبار دەكات

  • ئەمریكا گەمارۆی سەر بەندەرەكانی دەستپێكرد؛ئێران هەڕەشە دەكات

  • پشت پەردەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار؛ بێدەنگی دانیشتنەكە زریانەكەی شاردبوەوە

  • ژمارە لەنێوان كورد و حكومەتی سوریا؛ بەپێی رێككەوتنی 29 ی كانوونی دووەم دیلەكان ئاڵوگۆڕ دەكرێن

  • پاش 21 کاتژمێر گفتوگۆی ئەمریکا و ئێران بێئەنجام بوو

  • مێزی دانوستان لەژێر گەمارۆدا؛دواین زانیاریی لەبارەی دانوستانی ئێران و ئەمریكا لە پاكستان

سەرەکی