11 کاتژمێر پێش ئێستا
99 جار خوێنراوەتەوە
مێزی دانوستان لەژێر گەمارۆدا؛دواین زانیاریی لەبارەی دانوستانی ئێران و ئەمریكا لە پاكستان
ئێران و ئەمریكا بەرەو مێزی دانوستان هەنگاو دەنێن، ئەو دانوستانەی بڕیارە رۆژی شەممە لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاكستان دەستپێبكات، لەكاتێكدا درزی قوڵ لەنێوانیاندا هەیە و ترس هەیە ئەو ئاگربەستە ناسكە شكست بهێنێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هۆشداریدا شكست لە جێبەجێكردنی مەرجەكان، دەرگای ئاڵۆزی گەورەتر دەكاتەوە، دووپاتیشی كردەوە هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێننەوە تا كاتی گەیشتن بە رێككەوتن.
ناكۆكییە سەرەكییەكان لەبارەی پیتاندنی یۆرانیۆم، گەرووی هورمز و لوبنانە، ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم بە هێڵی سور ناودەبات و ئەمریكاش سورە لەسەر ئەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگیرێت و ئەو یۆرانیۆمەی بەرهەمیش هێنراوە لەناو ببرێت.

ئێران دەستبەرداری مافەكانی نابێت
پێچەوانەی جەختكردنەوەكانی ئەمریكا، موجتەبا خامنەیی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، لە بەیاننامەیەكدا جەختیكردەوە، ئێران دەستبەرداری مافەكانی نابێت، ئیدارەدانی بۆ گەرووی هورمزیش دەچێتە قۆناغێكی نوێوە، سوپای پاسدارانیش پێشتر هۆشداری دابوو لەوەی هەندێك شوێنی گەرووەكە مینڕێژكراوە و رێڕەوێكی تر بۆ هاتوچۆ بەكاردەهێنرێت كە نزیكە لە دوورگەی لارك.
ئێران هەر پێشكەوتنێك لە گفتوگۆكان دەبەستێتەوە بە ڕاگرتنی جەنگ لەسەرجەم بەرەكان، لەوانەش لوبنان كە تائێستا ئیسرائیل پابەند نەبووە پێوەی.
محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، لوبنان بە بەشێكی دانەبڕاو لە رێككەوتنی ئاگربەست ناودەبات، عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت بڕیاری ئەمریكا بۆ ڕێگەدان بە ناشیرینكردنی رێڕەوی دیپلۆماسی، كاریگەری لەسەر ئابوری ئەمریكا دەبێت، ئێرانیش ئەم بژاردەیە بە گەمژانە دەزانێت.

ڕەنگە دانوستانەكانی ئیسلام ئاباد كێشەی بۆ دروست ببێت
لەكاتێكدا هەندێك میدیای جیهانی باس لەوەدەكەن، بەهۆی بەردەوامیی جەنگ لە لوبنان ڕەنگە دانوستانەكانی ئیسلام ئاباد كێشەی بۆ دروست ببێت، بەڵام پاكستان بەردەوامە لە ئامادەكاریەكان بۆ كۆتایی هێنان بەو جەنگەی 40 رۆژ بەردەوام بوو رۆژی چوارشەممە بە ئاگربەستێكی دوو هەفتەیی ڕاگیرا.
لەلایەنی ئەمریكاوە، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆك، سەرۆكایەتی وەفدەكە دەكات و هەریەك لە ستیڤ ویتكۆڤ نێردەی تایبەتی ترەمپ و جارید كۆشنەر زاوای سەرۆكی تێدایە.
وەفدی ئێرانیش محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆكایەتی دەكات و عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش تێیدا بەشدارە، بەوتەی سەرچاوەیەكی پاكستانی هەردوو وەفدەكە ڕوبەڕوو یەكتر دەبینن و رۆژی شەممە كۆبوونەوە دەستپێدەكات و رەنگە رۆژێك زیاتر بخایەنێت.

ئیسرائیل ڕەتیدەكاتەوە ئاگربەستەكە لوبنان بگرێتەوە
سەرەڕای هەموو ئەمانە، دانوستان لەژێر هەڕەشەدایە، بەشێك لە میدیاكان باس لەوەدەكەن ئێران مەرجی دەستپێكردنی دانوستانی بەستووەتەوە بە ڕاگرتنی هێرشەكانی ئیسرائیل لە لوبنان، لەكاتێكدا ئیسرائیل ڕەتیدەكاتەوە ئاگربەستەكە لوبنان بگرێتەوە، هەرچەندە بەشێك لە میدیاكان وا باسی دەكەن ئەمریكا داوای كردووە هێرشەكانی كەم بكاتەوە.
بەوهۆیەوە پاكستان توڕەیە لە ئیسرائیل و خواجە ئاسیف، وەزیری بەرگری پاكستان هێرشێكی توندی كردە سەر ئەو وڵاتە و بە خراپە و نەفرەتێك لە مرۆڤایەتی وەسفی كرد و ڕایگەیاند، لە كاتێكدا دانوستانەكانی ئاشتی هەیە، لە لوبنان جینۆساید ئەنجام دەدات.

-
مێزی دانوستان لەژێر گەمارۆدا؛دواین زانیاریی لەبارەی دانوستانی ئێران و ئەمریكا لە پاكستان
|
-
رۆژنامەی گاردیان:جەنگی ئێران شكستێكی ستراتیژی بوو بۆ ئەمریكا و هەمووان تێیدا دۆڕان
|
-
لە سوریا كۆتایی بە بێ ناسنامەیی كورد دێت
|
-
پارتی بە هەڵوەشاندنەوەی پشووی 9 ی نیسان زەنگی چوونە بەرەی سوننەکانی لێدا
|
-
چاوەكان لەسەر پاكستانن بۆ ئەوەی ئاوێك بە ئاگرەكەدا بكات؛ وەفدی ئێران و ئەمریكا دەچنە ئیسلام ئاباد
|
-
هۆشداری لە شكاندنی ئاگربەست؛ هێرشەكان بۆسەر ئێران ڕاگیراون بەڵام ئاگربەست لوبنانی نەگرتووەتەوە
|
-
ئاگربەست لەگەڵ ئێران؛ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ڕوبەڕووی ڕەخنەی توندی ئۆپۆزسیۆن دەكاتەوە
|
-
موجتەبا خامنەیی چۆن لە كۆتا ساتدا گڵۆپی سەوزی بۆ دانوستان هەڵكرد؟
|
-
چۆن لە كاتژمێرەكانی كۆتاییدا جەنگی ئێران راگیرا؟
|
|
|
|