5 کاتژمێر پێش ئێستا
61 جار خوێنراوەتەوە
گەڕێكی نوێی دانوستانی ئەمریكا و ئێران؛ وەڵامی تاران بۆ واشنتۆن ئەرێنییە
ناوەندی هەواڵ
پێنج سەرچاوە دووپاتی دەكەنەوە، دەكرێت تیمی دانوستانی ئەمریكا و ئێران بگەڕێنەوە بۆ ئیسلام ئابادی پایتەختی پاكستان لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا، ئەمەش دوای چەند رۆژێك لە كۆتاییهێنانی گەڕی دانوستانە باڵاكانی نێوان ئەمریكا و ئێران كە لە ساڵی 1979 ەوە درێژەی هەیە و بێ ئەنجامە.
سەرچاوەیەكی باڵای ئێرانی ئەوەی ئاشكراكردووە، تائێستا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە، بەڵام دەكرێت دانوستانكاران لەنێوان هەینی بۆ یەكشەممە جارێكی تر كۆببنەوە.
بەرپرسانی باڵیۆزخانەی ئێران لە پاكستان دەڵێن، گەڕی داهاتوو ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.

وەڵامی ئەرێنی
دوو سەرچاوەی پاكستانی ئاماژەیان بەوەداوە، ئیسلام ئاباد بەردەوامە لەپەیوەندی لەگەڵ هەردوولایەنی ناكۆك، ئەمریكا و ئێران، سەبارەت بە كاتی كۆبوونەوەی داهاتوو، پێشبینی دەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەكە بكرێت، بەوتەی بەرپرسێكی پاكستانی، لەگەڵ ئێران پەیوەندییان كردووە و وەڵامی ئەرێنییان دەستكەوتووە كە كراوەن بۆ گەڕی دووەمی گفتوگۆكان لە ئیسلام ئاباد.
ئەو كۆبوونەوەیەی شەممەی ڕابردوو لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاكستان لەنێوان وەفدی دانوستانكاری ئەمریكا و ئێران بەڕێوەچوو، دوای چەند ڕۆژێك بوو لە ئاگربەستی دوو هەفتەیی نێوان ئەمریكا و ئێران پاش 39 رۆژ لە جەنگ، كە 28 ی شوباتی 2026 هەڵگیرسا و رۆژی چوارشەممە هەشتی نیسان ڕاگیرا، ئەوەش یەكەم دیداری ڕاستەوخۆی نێوان بەرپرسانی ئەمریكا و ئێران بوو بۆ ماوەی زیاتر لە 10 ساڵ، بەرزترین ئاستی گفتوگۆی نێوان ئەو دوو وڵاتەش بوو لە ساڵی 1979 ەوە.

ڤانس و قاڵیباف
وەفدی ئەمریكا لە پاكستان لەلایەن جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكاوە سەرۆكایەتی دەكرا، وەفدی ئێرانیش لەلایەن محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، كە چەند دۆسیەیەك لەنێوانیاندا ئاڵوگۆڕ كران، لەوانەش گەرووی هورمز كە لەلایەن ئێرانەوە داخراوە و ئەمریكا داوای كردنەوەی دەكات.
پرسێكی دیكە كە لە دانوستانەكانی ئیسلام ئاباد باسی لێوەكرا، بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران بوو لەگەڵ سزا نێودەوڵەتیەكانی سەر ئێران، دوای كۆتایی هاتنی گفتوگۆكان جێگری سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند:" پاكستان جێدەهێڵین و پێشنیازێكی ئاسانمان هەیە، ئەمە باشترین پێشنیاز و كۆتاییەتی، سەیر دەكەین بزانین ئایا ئێرانیەكان قبوڵی دەكەن".

پێشنیازەكەی ئەمریكا چی بوو؟
بەرپرسانی ئەمریكی و ئێرانی ئاشكرایانكردووە، پێشنیازەكەی ئەمریكا ئەوەبووە كە بۆ ماوەی 20 ساڵ ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت. لەبەرامبەردا وەفدی ئێران پێشنیازی كردووە بۆ ماوەی پێنج ساڵ پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگیرێت، ئەمەش هەمان ئەو پێشنیازەیە لە گفتوگۆكانی جنێڤ لە سویسرا لەلایەن ئێرانەوە كرا، كە دواتر و لە رۆژی كۆتایی مانگی شوباتدا واتە لەكاتی دانوستاندا ئەمریكا و ئیسرائیل پێكەوە هێرشیان كردەسەر ئێران و لە 28 ی شوبات عەلی خامنەیی رابەری شۆرشی ئیسلامی و ژمارەیەك بەرپرسی باڵای دیكەی ئێرانیان كوشت.
پێشنیازی دیكە
لەمیانی گفتوگۆكانی ئیسلام ئاباددا، پێشنیازی دیكەش كراون، لەوانە دووبارەكردنەوەی گەرووی هورمز، بەڵام ئێران ئەمەی بەستووەتەوە بە كۆتایی هاتنی تەواوەتی جەنگ.
ئێستا كە هەوڵەكانی دووبارە دەستپێكردنەوەی دانوستان لە ئارادان، ئەمریكا فشارەكانی لەسەر ئێران چڕكردووەتەوە و گەمارۆیی دەریایی خستووەتە سەر ئێران.
لەبەرامبەردا مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران، ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ گفتوگۆ دەربڕیوە بەڵام لە چوارچێوەی یاساییدا، وتیشی ئێران بەتەواوەتی مەرجەكانی خۆی بۆ دانوستان ئاشكراكردووە.

-
گەڕێكی نوێی دانوستانی ئەمریكا و ئێران؛ وەڵامی تاران بۆ واشنتۆن ئەرێنییە
|
-
لەنێوان سودانی و مالیكیدا ئەگەری سێیەمیش هەیە؛ لەماوەی ئاگربەستدا شیعەكان سەرۆكوەزیران یەكلادەكەنەوە
|
-
ئەنفال- ساڵیادی جینۆسایدێکی بێ بەزەییانە دژ بە کورد
|
-
دادگایەكی فەڕەنسا كۆمپانیای لاڤارج بە پشتیوانی توندڕەوانی سوریا تۆمەتبار دەكات
|
-
ئەمریكا گەمارۆی سەر بەندەرەكانی دەستپێكرد؛ئێران هەڕەشە دەكات
|
-
پشت پەردەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار؛ بێدەنگی دانیشتنەكە زریانەكەی شاردبوەوە
|
-
ژمارە لەنێوان كورد و حكومەتی سوریا؛ بەپێی رێككەوتنی 29 ی كانوونی دووەم دیلەكان ئاڵوگۆڕ دەكرێن
|
-
پاش 21 کاتژمێر گفتوگۆی ئەمریکا و ئێران بێئەنجام بوو
|
-
مێزی دانوستان لەژێر گەمارۆدا؛دواین زانیاریی لەبارەی دانوستانی ئێران و ئەمریكا لە پاكستان
|
|
|
|