2 کاتژمێر پێش ئێستا
48 جار خوێنراوەتەوە
ئەمریكا گەشبینە و ئێران خۆشحاڵە؛ دەستپێكردنەوەی دانوستانی ئێران و ئەمریكا كاتەكەی نادیارە
ناوەندی هەواڵ
لەكاتێكدا هەوڵە دیپلۆماسیەكان بەردەوامن بۆ ئەوەی ئەمریكا و ئێران دەست بە گفتوگۆ بكەنەوە، ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن بە گەڕی دووەمی گفتوگۆكانیش كێشەكانی ئێران و ئەمریكا چارەسەر نابن، چونكە هێشتا ناكۆكی لەسەر پرسی ئەتۆمیی و سزاكان و گەرووی هورمز بەردەوامە.
هێشتا كاتی دانوستانەكان دیار نییە
بەرپرسانی پاكستان دەڵێن هێشتا كاتی دانوستانەكان دیار نییە، ئەوەش لەكاتێكدایە كۆشكی سپی گەشبینی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ ئێران، تەئكیدیش دەكاتەوە واشنتۆن كار بۆ گرەنتیكردنی بەدەستنەهێنانی چەكی ئەتۆمی لەلایەن تارانەوە دەكات.

ترەمپ بەشێوەیەكی ڕوون هێڵە سورەكانی بۆ ئەم دانوستانە دیاریكردووە
كارۆلین لیڤیت، وتەبێژ بەناوی كۆشكی سپی ئەمریكا ڕایگەیاند:گەشبینین بە ئەگەری رێككەوتن لەگەڵ ئێران، سەرۆك ترەمپ بەشێوەیەكی ڕوون هێڵە سورەكانی بۆ ئەم دانوستانە دیاریكردووە، بۆیە لە بەرژەوەندییانە وەڵامی ئەو داواكارییانە بدەنەوە، ئێمەش بەردەوام دەبین لە چاودێریكردنی دانوستانەكان.
لیڤیت دەڵێت: ئەم دۆخە بەربەستێكی كاتییە لەبەردەم ئامانجی ستراتیژی درێژمەودای ئەمریكا، كە گرەنتی ئەوە دەكات گەورەترین دەوڵەتی پشتیوانی تیرۆر لە جیهان نەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمیی، ئەوەش دەستكەوتێكی گرنگە بۆ گەلی ئەمریكا و جیهان بە گشتیی.

فەرماندەی سوپای پاكستان رۆڵی دەبێت لە كەمكردنەوەی بەشێك لە ناكۆكییەكان
پێشتر بەرپرسێكی باڵای ئێران ڕایگەیاندبوو: سەردانی عاسم مونیر فەرماندەی سوپای پاكستان بۆ ئێران، رۆڵی دەبێت لە كەمكردنەوەی بەشێك لە ناكۆكییەكان.
بەوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، دوای سەردانەكەی فەرماندەی سوپای پاكستان هیوای ئەوە هەیە ئاگربەست درێژ بكرێتەوە و خولی دووەمی دانوستانەكان دەستپێبكاتەوە.
تائێستا دانوستانەكان بۆ دیاریكردنی خولی دووەمی دانوستانەكانی ئەمریكا و ئێران لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاكستان درێژەی هەیە، پاكستانیش دەڵێت پرسی ئەتۆمیی یەكێكە لەو دۆسیانەی هەردوو وڵات گفتوگۆی لەبارەوە دەكەن.
ئەمریكاو ئێران تاوتوێی درێژكردنەوەی ئاگربەستەكە دەكەن
لەلایەن خۆشیەوە، ئاژانسی هەواڵی "بلومبێرگ" بڵاویكردووەتەوە: ئەمریكاو ئێران تاوتوێی درێژكردنەوەی ئاگربەستەكە دەكەن كە رۆژی سێشەممەی داهاتوو كۆتایی دێت، بۆ ماوەی دوو هەفتەی دیكە، بۆ ئەوەی كاتێكی زیاتر بدرێت بە دانوستان لەبارەی رێككەوتنی ئاشتی.
ئاژانسەكە لە زاری سەرچاوەیەكەوە رایگەیاندووە، ناوبژیوانانی نێوان هەردوولا كاردەكەن بۆ رێكخستنی گفتوگۆی تەكنیكی بۆ چارەسەركردنی پرسە زۆر ئاڵۆزەكان.
وتوشیەتی: ئەم پرسانە بریتین لە كردنەوەی گەرووی هورمز و دۆسییەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران، كە هەردووكیان لە خاڵە مشتومڕاوییەكانی دانوستانەكانی ئێستان.

خولێكی دانوستانەكان شەممەی ڕابردوو بەبێ رێككەوتن كۆتایی هات
ئەوەش دوای دێت، هەوڵە دیپلۆماسییەكان دووچاری وەستان بوون دوای ئەوەی خولێكی دانوستانەكان لە ئیسلام ئاباد شەممەی ڕابردوو بەبێ رێككەوتن كۆتایی هات، سەرەڕای بەردەوامی پەیوەندییە ناراستەوخۆكانی نێوان هەردوولا.
زانیارییەكانی ئەو میدیا ئەمریكییە لەكاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ لە دواین چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ كەناڵی "فۆكس نیوز" تەئكیدی كردەوە لەوەی، ماوەی ئاگربەست درێژناكاتەوەو بە پێویستیشی نازانێت.

ئێران خۆشحاڵە
لەلایەن خۆشیەوە، عەباس عیراقچی، خۆشحاڵی خۆی بە پێشوازیكردن لە جەنەڕاڵ مونیر فەرماندەی سوپای پاكستان بۆ ئێران دەربڕیوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، پابەندبوونیان بە بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەدا هێشتا نەگۆڕو هاوبەشە.
لەلایەكی ترەوە، سەرچاوەیەكی ئەمنی پاكستان ئاشكرایكردووە: سبەینێ مونیر عاسم، فەرماندەی گشتیی سوپای پاكستان بەرەو ئەمریكا بەڕێدەكەوێت، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی نێوەندگیری نێوان واشنتۆن و تاران.
ئەوە لەكاتێكدایە، عاسم مونیر لە ئێوارەی دوێنێوە بە سەردانێك گەیشتووەتە تارانی پایتەختی ئێران و لەگەڵ وەزیری دەرەوەو بەرپرسانی تری ئێران لە گفتوگۆدایەو پێدەچێت سەردانی سبەینێی بۆ ئەمریكا گەیاندنی وەڵامی نوێی تاران بێت بۆ واشنتۆن لەبارەی گەڕی دووەمی كۆبونەوەكان.

ئاگربەست لە لوبنان راگەیەندرا
لەكاتێكدا هەوڵەكان بۆ درێژكردنەوەی ئاگربەستی ئێران و ئەمریكا هەیە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ماوەی 10 رۆژ ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیلی ڕاگەیاند، كە لە ئەمشەوەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
-
غەزاڵ چۆن شەهید بوو و كێ بەرپرسیار بوو؟
|
-
ئەمریكا گەشبینە و ئێران خۆشحاڵە؛ دەستپێكردنەوەی دانوستانی ئێران و ئەمریكا كاتەكەی نادیارە
|
-
ئەندامانی پێشمەرگە و خەڵكی ئێزدی تێدابووە؛ سێ گۆڕی بە كۆمەڵ لە موسڵ دۆزرانەوە
|
-
جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق و هەرێم ڕوو لە هەڵكشانە
|
-
وردەکاری جوڵەکانی پشت پەردە و رێککەوتنی یەکێتی لەگەڵ تورکمان و عەرەب سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی پارێزگاری كەركوك
|
-
دانوستانەكانی ئێران و ئەمریكا بە كوێ گەیشتن؟
|
-
ئەمریكا نێوەندگیری ئیسرائیل و لوبنان دەكات بۆ ئەوەی راستەوخۆ گفتوگۆ بكەن
|
-
گەڕێكی نوێی دانوستانی ئەمریكا و ئێران؛ وەڵامی تاران بۆ واشنتۆن ئەرێنییە
|
-
لەنێوان سودانی و مالیكیدا ئەگەری سێیەمیش هەیە؛ لەماوەی ئاگربەستدا شیعەكان سەرۆكوەزیران یەكلادەكەنەوە
|
|
|
|