2026-04-16 373 جار خوێنراوەتەوە

ئەندامانی پێشمەرگە و خەڵكی ئێزدی تێدابووە؛ سێ گۆڕی بە كۆمەڵ لە موسڵ دۆزرانەوە

دەسەڵاتدارانی خۆجێیی نەینەوا، رۆژی پێنجشەممە 16 ی نیسانی 2026، سێ گۆڕی بە كۆمەڵیان لە بەری ڕاستی ناوەندی پارێزگای موسڵ دۆزییەوە، كە روفاتی دەیان قوربانیی تێدایە و لەلایەن داعشەوە گوللەباران كراون، لەو ماوەیەدا كە لە شارەكە دەسەڵاتدار بوون.

لەبارەی هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بە كۆمەڵانەوە، ئەحمەد قوسەی ئەسەدی، سەرۆكی لیژنەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان، بە میدیای عیراقی وتووە: ئەو گۆڕانە كە لە ناوچەكانی هەرەمات و موشیرفەن لە ساڵی 2015 ەوە ئاشكراكراون، خراونەتە خشتەی لیژنەی پارێزگای نەینەواوە، ئەمڕۆ دەستكراوە بە هەڵدانەوەیان و پشكنین بۆ تەرمەكانی ناویان.

سەرۆكی لیژنەی گۆڕە بە كۆمەڵەكانی موسڵ، زیاتر لەوبارەیەوە دواو و وتی، ئەو تەرمانە دەگەڕێنەوە بۆ ئەندامانی هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكان،لەگەڵ ژن و منداڵی تێدایە كە پێدەچێت ئێزدیەكان بن.

عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا سەرپەرشتی پرۆسەی هەڵدانەوەی سێ گۆڕە بە كۆمەڵەكەی لە بەری ڕاستی موسڵ كردووە، وەفدێكی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا و فەرمانگەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان و پزیشكی دادیش ئامادەبوون، جگە لە بەشداریكردنی ئاژانسی نێودەوڵەتی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبوواندا.

دەخیل تەئكیدی كردووەتەوە، ئەو گۆڕە بە كۆمەڵانە، دەگەڕێنەوە بۆ ساڵی 2015 و لەلایەن داعشەوە ئەو كەسانە گوللەباران كراون، كە ژن و منداڵیشیان تێدایە.

پارێزگاری نەینەوا ئاماژەی بەوەشداوە، حكومەتی خۆجێیی پارێزگای نەینەوا بەردەوام دەبێت لە گەڕان بەدوای گۆڕە بە كۆمەڵەكاندا و ناسینەوەی قوربانیانی ناویان، لەگەڵ كاركردن بۆ رێكخستنی رێورەسمی ناشتن و پرسە دانان بۆیان تا لە ئازاری كەسوكاریان كەم ببێتەوە.

رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، لە ساڵی 2014 ناوچەیەكی بەرفراوانی لە عیراق و سوریا داگیركرد، ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە كاتێك دەستی بەسەر موسڵ و شنگالدا گرت، هەزاران كەسی مەدەنی و ئەندامانی هێزە ئەمنیی و سەربازییەكانی كۆمەڵكوژ كرد.

  • پەرلەمانی ئەورووپا پێشوازی لە بیستەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پرسی کورد و پرۆسەی ئاشتی دەکات

  • دۆخی ئەمنی لە قۆناغی دوای هاوپەیمانان؛ لەنێوان هەوڵەکانی بەغدا بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکان و نیگەرانییەکانی هەرێم

  • دەستوور، هەڵبژاردن و ئەمریکا؛ خێراکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەستراوەتەوە بە ئاڵوگۆڕە هەرێمییەکانەوە

  • لە دیداری مێری چۆن نیگەرانییە ئابوورییەکان پرۆسەی ئاشتی و داهاتووی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا باس کران؟

  • کورد بە مەرج پشتیوانی ئەردۆغان دەکات خۆی کاندید بکاتەوە

  • بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەتوانین بە 24 کاتژمێر حکومەت پێکهێنین و دەرفەتێکی زێرین لەبەردەم کورددایە

  • قەرەیلان مەرجەکانی چەکدانانی گەریلا و ئازادکردنی ئۆجەلان بۆ تورکیا ئاشکرا دەکات

  • شەڕی قاچاخچێتی نەوت و گەرووی هورمز: هەڕەشە توندەکانی ئێران و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا

  • دوای ڕۆیشتنی هێزە بیانییەکان؛ چیرۆکی سەروەریی عێراق بە کوێ دەگات؟

سەرەکی