2 کاتژمێر پێش ئێستا
64 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ ناڕازییە لە پێشنیارەكەی ئێران؛ چەند رۆژێكی یەكلاكەرەوە بۆ دانوستان
ناوەندی هەواڵ
بەرپرسێكی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پێشنیارەكەی ئێران بۆ دووبارە كردنەوەی گەرووی هورمز لەبەرامبەر كۆتایی هێنان بە جەنگ ناڕازییە، چونكە باس لە بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران ناكات.
ترەمپ لەگەڵ گەورە ڕاوێژكارەكانی لە ئاسایشی نەتەوەیی تاوتوێی پێشنیارەكەی ئێرانی كردووە، كە بۆ كۆتایی هێنانە بە جەنگ بەشێوەی هەمیشەیی لەبەرامبەر كردنەوەی گەرووی هورمز، لەكاتێكدا ململانێكان گەیشتوونەتە رێگایەكی داخراو و نرخی نەوت و وزە بەهۆیەوە زیاتر بەرزبووەتەوە.
وەزارەتی بەرگریی ئێران دەڵێت، ئەمریكا لە پێگەیەكدا نییە سیاسەتەكانی بەسەر دەوڵەتە سەربەخۆكاندا بسەپێنێت، دەشڵێت واشنتۆن پێویستە واز لە داواكارییە نایاساییەكان و نا ئەقڵانییەكان بهێنێت.

دوور نییە ئەمریكا دووبارە لە دانوستان بكشێتەوە
بەردەوامیی ململانێكانی ئەمریكا و ئێران لەكاتێكدایە، نرخی نەوت بە رێژەی 1% بەرزبوەوە، لەكاتێكدا هەوڵەكان بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگی ئەمریكا و ئێران بە تەواوەتی چڕ بووەتەوە، سەرەڕای ئەوەش گەرووی هورمز بە داخراوی ماوەتەوە، ئەمەش وایكردووە بەرهەمهێنانی نەوت و نەوتی كۆگاكراو كەمیكردووە و نەوت بە رێژەیەكی زۆر كەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەگاتە كڕیارەكانی جیهان.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، دوور نییە ئەمریكا دووبارە لە دانوستان بكشێتەوە و پەنا بۆ هێرشكردنەسەر ئێران ببات، لەكاتێكدا هەوڵەكانی نێوبژیوانی لەنێوان ئەمریكا و ئێران بەردەوامە و چەند رۆژی داهاتوو یەكلاكەرەوە دەبێت.
هەر بەوتەی ئەو سەرچاوانە، ئەمریكا مەرجی ئەوەیە بەبێ هیچ مەرجێك ئێران گەرووی هورمز بكاتەوە و هیچ باجێكیش نەسەپێنێت.
لەبەرامبەردا، بەرپرسێكی باڵای ئێران ڕایگەیاندووە، ڕەنگە دووبارە جەنگ دەستپێبكاتەوە و پاش ماوەیەك دەست بە دانوستان بكرێتەوە.

هەنگاوی داهاتوو چییە؟
دوای كۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لەگەڵ ڕاوێژكارانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، كە ترەمپ ناڕازیبوونی لە پێشنیارەكەی ئێران پیشانداوە، بەرپرسانی ئەمریكا دوودڵن لەوەی هەر بڕیارێك سەبارەت بە درێژەدان بە دانوستان یاخود دەستپێكردنەوەی جەنگ بدەن، چونكە لەنێو بەرپرسانی ئێران دابەشبوون هەیە و نازانن چی لایەنێك لەناو ئێران دەسەڵاتی بڕیاردانی هەیە.
لەلایەن خۆشیەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، دوودڵە لە دەستپێكردنەوەی هێرشە ئاسمانییەكان بۆسەر ئێران دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو ئاگربەستی لەگەڵ ئێران درێژكردەوە. لەبەرامبەردا كۆشكی سپی ڕەتیدەكاتەوە لەبارەی ناوەڕۆكی دانوستانەكان بدوێت.
-
ترەمپ ناڕازییە لە پێشنیارەكەی ئێران؛ چەند رۆژێكی یەكلاكەرەوە بۆ دانوستان
|
-
عەلی زەیدی بۆ سەرۆكایەتی حكومەت؛تاقیكردنەوەی ناوخۆ و دەرەوە
|
-
لە سودانەوە؛ زنجیرەیەكی نوێی ستراتیژی ئێران بۆ گەمارۆدانی ئیسرائیل
|
-
نەخشەی نوێی ناوچەکە؛ کێبڕکێی ئەمریکا و ئیسرائیل و بژاردە چارەنووسسازەکەی کورد
|
-
جیهان لە لێواری 100 جەنگدایە؛ بۆچی هەستی پێناکەین؟
|
-
وادە دەستورییەكە كۆتایی هاتووە؟؛ شیعەكان نەیانتوانی كاندیدی پۆستی سەرۆكوەزیران یەكلا بكەنەوە
|
-
دانیشتنێكی چاوەڕوان نەكراو لە دیمەشق؛ مەزڵوم عەبدی چاوی بە باڵیۆزی توركیا كەوت
|
-
دوای دەستخۆشی توركیا؛ پارتی بە چەپكێك گوڵی زەردەوە پیرۆزبایی لە پارێزگارە توركمانەكەی كەركوك كرد
|
-
ترەمپ بە ئامانجگیرایەوە؛ ساڵانێك لە هەڕەشە و هەوڵی تیرۆركردن
|
|
|
|