2 کاتژمێر پێش ئێستا
47 جار خوێنراوەتەوە
دانیشتنێكی چاوەڕوان نەكراو لە دیمەشق؛ مەزڵوم عەبدی چاوی بە باڵیۆزی توركیا كەوت
ناوەندی هەواڵ
بۆ یەكەمجار لەدوای ئەوەی كورد لە سوریا و لە ساڵی 2011 ەوە چەند ناوچەیەكی لەژێر دەسەڵاتدایە، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە و نوح یەڵماز باڵیۆزی توركیا لە دیمەشق چاویان بە یەكتر كەوت.
پێشتر توركیا نەك هەر ئامادەنەبوو مەزڵوم عەبدی و بەرپرسانی تری هەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان ببینێت، بەڵكو هەسەدەی وەك درێژكراوەی پەكەكە دەبینی و هەڕەشەی لەناوبردنیانی دەكرد.

لە پێشهاتێكی چاوەڕوان نەكراودا، لە درێژەی گفتوگۆكان بۆ تێكەڵكردنی هەسەدە بە سوپای سوریا، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە هەفتەی ڕابردوو لە دیمەشق و لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ ئەوەی چاوی بە بەرپرسانی حكومەتی سوریا بكەوێت، چاوی بە نوح یەڵماز باڵیۆزی توركیا لە دیمەشق كەوتووە، هەر لەو سەردانەدا كە چاوی بە ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا و ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە كەوتووە.
بەوتەی سەرچاوەكان و میدیای عەرەبیە، لە دانیشتنەكەدا باس لەو پرۆسەیە كراوە كە توركیا بەناوی "توركیای بێ تیرۆر" دەستیپێكردووە و كورد وەك پرۆسەی ئاشتی ناویدەبات، كە لەلایەن عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پەكەكەوە لە ئایاری ڕابردوەوە بەڕێوەدەبرێت، یەڵماز كاریگەری ئەو پرۆسەیەی لەسەر هەسەدە و كوردانی رۆژئاوا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی باس كردووە، بەتایبەت چوونە دەرەوەی "كادرانی پەكەكە" لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە سوریا".
عەبدی لە ئەنقەرە
وەك سەرچاوەكان ئاماژەی پێدەكەن، باڵیۆزی توركیا لە دیمەشق، فەرماندەی هەسەدەی ئاگادار كردووەتەوە كە دەتوانرێت لە ئەنقەرە پێشوازی لێ بكرێت، لەكاتێكدا پێشتر مەزڵوم عەبدی لە ئەنقەرە داواكراو بوو، ئەمەش وەك كرانەوەی توركیا بەرامبەر هەسەدە و كوردانی رۆژئاوا لێكدەدرێتەوە، بەڵام بێگومان ئەمەش لەبەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە و تێكەڵبوونە بە سوپای نوێی سوریا.

یەڵماز داوای چی لە عەبدی كردووە؟
وەك سەرچاوەكان ئاماژەی پێدەكەن، لە دیدارەكەدا نوح یەڵماز داوای لە مەزڵوم عەبدی كردووە، پەلە بكەن لە تێكەڵكردنی هەسەدە بە سوپای سوریا و تێكەڵكردنی دامەزراوەكانیان بە دامەزراوەكانی دەوڵەت.
هەسەدە و بەرپرسانی ئیدارەی رۆژئاوای كوردستان تائێستا ئەم دیدارەیان پشتڕاست نەكردووەتەوە، بەڵام دیداری مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع و ئەسعەد شەیبانییان لە هەفتەی ڕابردوو بڵاوكردەوە، لەكاتێكدا میدیا عەرەبی و توركیەكان باس لەوەدەكەن، بەر لە ساڵێك بەرپرسانی هەسەدە و توركەكان لە پاریس یەكتریان بینیوە.
عەبدی هەفتەی ڕابردوو بە ئاشكرا سەردانی دیمەشقی كرد، ئەمەش دووەم سەردان بوو لە دوای رێككەوتنەكەی لەگەڵ حكومەتی سوریا لە ئاداری ساڵی ڕابردوو.
توركیا پێشتر نەك هەر دانی بە هیچ مافێكی كوردانی رۆژئاوادا نەدەنا، بەڵكو بەردەوام هێرشی كردووەتە سەر ناوچە كوردیەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و پاڵپشتی گروپە چەكدارەكان و پاشانیش حكومەتی دیمەشقی كردووە دژ بە دەسەڵاتی كورد، جگە لەوەی لە 2018 و 2019 سەرێكانی و عەفرینی داگیركرد كە دوو شاری زۆرینە كوردین لە رۆژئاوای كوردستان.
-
دانیشتنێكی چاوەڕوان نەكراو لە دیمەشق؛ مەزڵوم عەبدی چاوی بە باڵیۆزی توركیا كەوت
|
-
دوایی دەستخۆشی توركیا؛ پارتی بە چەپكێك گوڵی زەردەوە پیرۆزبایی لە پارێزگارە توركمانەكەی كەركوك كرد
|
-
ترەمپ بە ئامانجگیرایەوە؛ ساڵانێك لە هەڕەشە و هەوڵی تیرۆركردن
|
-
ژمارە و ڕێژەی هێرشەکان بە گوێرەی سنوری پارێزگاکانی هەرێم
|
-
ڤانس لە وەفدەكەدا نییە؛ ترەمپ هەریەك لە ویتكۆف و كۆشنەر بۆ بینینی عێراقچی دەنێرێت
|
-
وردەكاری و بەڵگەكانی دەستبەسەرداگرتنی كۆشكێكی مەسرور بارزانی لە ئەمریكا
|
-
داعش چۆن سودی لە رێككەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق و كشانەوەی ئەمریكا لە سوریا بینیوە ؟
|
-
ئەمریكا مەبەستی لە كام چەكانەیە كە دزراون و چی لایەنێكی كوردی و عێراقی ئەو كارەیان كردووە؟
|
-
دواین زانیاریی لەبارەی رێككەوتن و ئاگربەست؛ ترەمپ: گەمارۆ زیاتر لە بۆردومان ئێران دەترسێنێت
|
|
|
|