5 کاتژمێر پێش ئێستا
60 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆی جەنگ لەگەڵ ئێران وەزیری بەرگریی ئەمریكا بانگهێشتی كۆنگرێس دەكرێت
چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ چوارشەممە، پێت هێگسێس وەزیری جەنگی ئەمریكا لەلایەن كۆنگرێسەوە بانگهیشت بكرێت، ئەمەش یەكەمجارە دوای ئەوەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ جەنگی دژ بە ئێران ڕاگەیاند، دیموكراتەكانیش ئیدارەكە تۆمەتبار دەكەن بەوەی جەنگێكی تێچوو زۆریان هەڵبژاردووە بەبێ ئەوەی كۆنگرێس ڕەزامەندی بدات.
دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا (كۆنگرێس) بۆ تاوتوێكردنی پێشنیاری ئیدارەی ئەمریكایە سەبارەت بە بودجەی سوپا بۆ ساڵی 2027، كە خەرجییەكانی بەرگریی بۆ یەك ترلیۆن و نیو دۆلار بەرز دەكاتەوە، چاوەڕوان دەكرێت وەزیری جەنگ و سەرۆك ئەركان باس لەوە بكەن پێویستیان بە درۆن و سیستمی مووشەكیی و بەرگریی و كەشتیی جەنگی زیاترە بۆ سوپای ئەمریكا.

دیموكراتەكان چاویان لەسەر تێچووی زۆری جەنگە
لە دانیشتنەكەدا دیموكراتەكان بە پێچەوانەی كۆمارییەكان، چاویان لەسەر ئەو تێچووە زۆرەیە كە تائێستا جەنگی ئەمریكا لەگەڵ ئێران هەیبووە، كە بووەتەهۆی دابەزینی كۆگای چەكی پێشكەوتووی ئەمریكا.
بۆردومانكردنی قوتابخانەی میناب
پرسێكی دیكەش كە چاوەڕوان دەكرێت دیموكراتەكان دژ بە وەزیری جەنگ و ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بیجوڵێنن، بۆردومانكردنی قوتابخانەیەكی منداڵانە لە سەرەتای جەنگی ئەمریكا دژ بە ئێران، كە بەهۆیەوە دەیان منداڵ گیانیان لەدەستدا و دەیانی تریش برینداربوون.

توانای سوپای ئەمریكا
پرسێكی تری جێی گفتوگۆ لە لیژنەی ئاسایش و بەرگریی كۆنگرێسی ئەمریكا، توانای سوپای ئەمریكایە لە بەرپەرچدانەوەی درۆنەكانی ئێران، كە بەشێكیان توانیویانە سیستمی بەرگریی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە دیاریكراوی لە بنكەكان و سەر كەشتییەكان ببڕن، بەوهۆیەشەوە چەندین سەربازی ئەمریكی برینداربوون.
لە 28 ی شوباتەوە ئەمریكا جەنگی دژ بە ئێران بە هاوبەشی ئیسرائیل دەستپێكرد، پاش 39 رۆژ جەنگەكە بە ئاگربەستێكی دوو هەفتەیی ڕاگیرا، پاشانیش ئاگربەست درێژكرایەوە و ئێستا گفتوگۆكان بەردەوامن بۆ ئەوەی جەنگ بە هەمیشەیی ڕابگیرێت، بەڵام داواكارییەكانی ئەمریكا و ئێران ڕێگرن لەوەی بگەنە رێككەوتنی كۆتایی.
-
حكومەت بە ترسەوە هەنگاو دەنێت؛ دەم پارتی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی هۆشداری دەدات
|
-
بەهۆی جەنگ لەگەڵ ئێران وەزیری بەرگریی ئەمریكا بانگهێشتی كۆنگرێس دەكرێت
|
-
ئەمریكا لەسەر ئاستی نێردە پشتیوانی بۆ سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق ڕاگەیاند
|
-
دوای دوو ئیدارەیی و شكستی دامەزراوەکان؛ لە هەرێمی كوردستان چی ماوەتەوە؟
|
-
ترەمپ ناڕازییە لە پێشنیارەكەی ئێران؛ چەند رۆژێكی یەكلاكەرەوە بۆ دانوستان
|
-
عەلی زەیدی بۆ سەرۆكایەتی حكومەت؛تاقیكردنەوەی ناوخۆ و دەرەوە
|
-
لە سودانەوە؛ زنجیرەیەكی نوێی ستراتیژی ئێران بۆ گەمارۆدانی ئیسرائیل
|
-
نەخشەی نوێی ناوچەکە؛ کێبڕکێی ئەمریکا و ئیسرائیل و بژاردە چارەنووسسازەکەی کورد
|
-
جیهان لە لێواری 100 جەنگدایە؛ بۆچی هەستی پێناکەین؟
|
|
|
|