2026-04-29 330 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق: نۆژەنكردنەوەی بۆری نەوتی خاوی فیشخابور - جەیهان لە قۆناغی كۆتایدایە

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند،نۆژەنكردنەوەی بۆری نەوتی خاوی فیشخابور-جەیهان لە قۆناغی كۆتاییدایە، بە توانای كاركردن لە 600 هەزار بەرمیلەوە لە رۆژێكدا دەستپێدەكات و دەگاتە یەك ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل. 

 وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، نۆژەنكردنەوەی بۆری هەناردەكردنی نەوتی خاوی فیشخابور – جەیهان گەیشتووەتە قۆناغێكی پێشكەوتوو، دووپاتیشیكردەوە ئامانجی پڕۆژەكە بەرزكردنەوەی توانای هەناردەكردنی وڵاتە، وەزارەتەكە هۆكاری دواكەوتنی كاركردنیشی بۆ رێكارە تەكنیكییەكان گەڕاندەوە.

ساحیب بەزون، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە رۆژنامەی رەسمی سەباحی ڕاگەیاندووە، بۆرییەكە تووشی هیچ كێشەیەكی جەوهەری نەبووە، بەڵام بۆ ماوەیەكی زۆر پشتگوێخراوەو لە كاتی داگیركاریی داعشدا زیانی بەركەوتووە، ئەمەش پێویستی بە پشكنینی هەمەلایەنە و چاككردنەوەی هەبوو. 

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، ئێستا كارەكان تایبەتە بە پشكنینی هایدرۆستاتیكی بەشی كۆتایی و گۆڕینی پەمپەكان بۆ دڵنیابوون لە كاركردنی بە پارێزراوی.

 وتیشی، بۆرییەكە بە توانای كاركردن لە 600 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا دەستپێدەكات و دەگاتە یەك ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی هەناردەكردن و سەقامگیری دابینكردن.

  • لە نێوان مەقاسە و نەبوونی کاشدا؛ فەرمانبەرانی کوردستان باجی درێژەکێشانی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەدەن

  • هه‌ر جاره‌ و 500 ملیۆن دۆلار؛عێراق ده‌ستیكرده‌وه‌ به‌ وه‌رگرتنى دۆلارى كاش له‌ ئه‌مریكا

  • وەفدێکی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق زیاتر لە هەفتەیەکە لە هەولێرن؛ بەغداد متمانەی بە خەرجییەکانی هەرێم نییە؟

  • به‌راوردى نرخى به‌نزین له‌ هه‌رێمى كوردستان و وڵاتان

  • په‌تى درۆ كورته‌؛ وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم: پرسى مووچه‌ به‌لاى وه‌فدى هه‌رێمه‌وه‌ لاوه‌كى بووه‌

  • وردەكاری هەڵمەتی بەرەبەیان؛ تائێستا چەند پارە و سامانی لێپرسراوان و پەرلەمانتاران دەستی بەسەردا گیراوە

  • داهاتی حەوت ساڵی ڕابردووی باج له‌ هه‌رێمى كوردستان؛ زیاتر لە پێنج ترلیۆن و 400 ملیار دینار بووە

  • لەبارەی 120 ملیارەكەش بڕیاردرا؛ ئەو دەروازە سنورییانەی هەرێم كە مەرجیان تێدا نییە دادەخرێن

  • حكومه‌تى هه‌رێم چه‌ند مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران قه‌رزاره‌؟

سەرەکی