1 کاتژمێر پێش ئێستا
47 جار خوێنراوەتەوە
ڕۆیتەرز: سعودیە لە مانگی ئاداردا هێرشی كردووەتە سەر ئێران
ڕۆژ بە ڕۆژ زانیاریی نوێ و سەرنجڕاكێش لەبارەی هێرشی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران بڵاودەبێتەوە، پێشتر ئەوە ئاشكرابوو كە ئیمارات لەكاتی جەنگەكەدا هێرشی كردووەتە سەر ئێران،بەڵام ئێستا ئاشكرابووە زۆر لەوە پێشتر سعودیەش هەمان كاری ئەنجامداوە.
دوو لێپرسراوی باڵای ڕۆژئاوایی و دوو لێپرسراوی ئێرانی، ئەوەیان بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشكراكردووە، سعودیە هێرشی ڕانەگەیەندراوی كردووەتە سەر ئێران، ئەویش لە وەڵامی ئەو هێرشانەی ئێران كردوویەتیەسەر سعودیە.
وەك ئەو لێپرسراوە ڕۆژئاوایی و ئێرانیانە ئاشكرایان كردووە، هێزی ئاسمانیی سعودیە لە كۆتایی مانگی ئاداردا هێرشی كردووەتەسەر ئێران.

ڕۆیتەرز نەیتوانیوە دڵنیا بێتەوە لەوەی سعودیە چی ئامانجێكی لەناو ئێران پێكاوە، وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لێدوانی لەوبارەیەوە ڕەتكردووەتەوە. ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی ئاشكرایكردبوو، ئیمارات هێرشی ئاسمانیی كردووەتەسەر ئێران.
بەوتەی ئەو لێپرسراوە ڕۆژئاوایی و ئێرانیانە، سعودیە پێش هێرشەكە ئێرانی ئاگادار كردووەتەوە، بەڵام دواتر هەوڵە دیپلۆماسییەكان سەرەڕای هەڕەشەكانی سعودیە، وایكردووە لێكتێگەیشتن لەنێوان تاران و ڕیاز بێتە كایەوە تا ئاڵۆزیەكان كەم ببنەوە و چیتر سعودیە هێرشی تر ئەنجام نەدات.
یەكێك لە لێپرسراوە ئێرانیەكان ئەوەی پشتڕاست كردووەتەوە، هەریەك لە تاران و ڕیاز رێككەوتوون لەسەر كەمكردنەوەی گرژییەكان، ئەو هەنگاوەش ئامانج لێی ڕاگرتنی شەڕ و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان و ئارامكردنەوەی دۆخەكە بووە.

ڕیاز كە خاوەن پەیوەندییەكی سەربازیی قووڵە لەگەڵ واشنتن و هەمیشە بۆ پاراستنی خاكەكەی پشتی بە ئەمریكا بەستووە، لە ماوەی جەنگە 10 هەفتەییەكەی نێوان ئەمریكا و ئێراندا بڕیاری وەڵامدانەوەی داوە. ئەمەش دوای ئەوە هات كە خاكەكەی ڕاستەوخۆ كرایە ئامانج. ئەم هێرشانەی سعودییە لە كاتێكدایە كە پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی لەگەڵ ئێران هێشتا بەردەوامن.
لە ماوەی جەنگەكەدا، ئێران لە ڕێگەی موشەك و درۆنەوە هێرشی كردووەتە سەر شەش وڵاتی ناوچەی كەنداو. ئەم هێرشانە تەنها بنكە سەربازییەكانی ئەمریكایان نەكردووەتە ئامانج، بەڵكو ژێرخانی مەدەنی و دامەزراوەكانی كەرتی وزەی ئەو وڵاتانەشی گرتووەتەوە.

-
براكەی: شێروان شێروانی بەهۆی مانگرتنەوە تەندروستی تێكچووە بەڵام ورەی بەرزە
|
-
ڕۆیتەرز: سعودیە لە مانگی ئاداردا هێرشی كردووەتە سەر ئێران
|
-
ناكۆكی لەسەر پۆستەكانی چی بەسەرهات؟؛ پێنجشەممە دەنگ لەسەر كابینەكەی عەلی زەیدی دەدرێت
|
-
توێژینەوەیەک: ژمارەی دانیشتوانی زەویی لە توانای بەرگەگرتنی زیاترە
|
-
ئاگربەست لە چاودێری چڕە؛ئەمریکا گومانی لە پاکستان هەیە و ئێران هەڕەشە دەکات
|
-
بنكهكهى ئیسرائیل له عێراق؛ ئێرانى هێنایه دهنگ و بهرپرسان وتهى دژ به یهك دهدهن
|
-
پەرلەمانێكی بێكار و پەككەوتوو بە مووچە و ئیمتیازاتەوە
|
-
"دەرفەتمان پێبدەن؛"مەزڵوم عەبدی لەبارەی ناڕەزایەتیەكانی حەسەكە و مافەكانی كورد چی دەڵێت؟
|
-
ئێران داوای چی كرد و ئەمریكا ڕەتیكردەوە؟
|
|
|
|