6   کاتژمێر پێش ئێستا 108 جار خوێنراوەتەوە

لوتکەی سویسرا;بۆچی ئێرانیەکان دوودڵن لە خۆمەڵاسدانی ئیسرائیل لە پشت پەردەی ڕێکەوتنەکانەوە ؟

ناوەندی هەواڵ

ئەمرۆ لە سویسرا، یەکەمین خولی دانوستانە ڕاستەوخۆکان لە نێوان ئەمریکا و ئێران بە بەشداری ناوبژیوانی نێودەوڵەتی (قەتەر و پاکستان) دەستیپێکرد.

ئامانجی ئەم خولەی دانوستان کە تەنها یەک ڕۆژ دەخایەنێت، گۆڕینی لێکتێگەیشتنی کاتیە بۆ ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی کە کۆتایی بەو جەنگە بهێنێت کە لە شوباتی ڕابردووەوە لە نێوان ئەو وڵاتانە دەستیان پێکردووە.

لە دانوستانەکانی ئەمجارەدا جەی دی ڤانس (جێگری سەرۆکی ئەمریکا) و جارید کۆشنەر سەرۆکایەتی شاندی ئەمریکی دەکەن ، شاندی ئێرانیش محەمەد باقر قالیباف (سەرۆکی پەرلەمان) و عەباس عێراقچی (وەزیری دەرەوە) ئامادەدەبن. پاکستانیش لەسەر بەرزترین ئاستی وڵاتەکەی کە (سەرۆک وەزیران و ڕێبەری سوپایە) ئامادەی دانوستانەکان دەبێت .

 (گەرووی هورمز و نەبوونی ئیسرائیلیەکان ) کێشەی سەرەکی دانوستانەکانن :

 دانوستانەکانی ئەمجارەی ئێران و ئەمریکا لە ژێر سێبەری ناکۆکییەکی قووڵدا دەستیپێکردەوە؛ ئێران دەڵێت گەرووی هورمز بە تەواوی داخراوە وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل لە لوبنان، لە کاتێکدا ئەمریکا ئەوە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت هاتوچۆی دەریایی و نەوت بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە.

 لەگەڵ ئەم خاڵەدا و لە لایەن هەریەک لە ئێران و ئەمریکا زۆرترین تیشک دەخرێتە سەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، هەڵگرتنی سزاکان، ئازادکردنی پاشەکەوتە داراییە سڕکراوەکانی ئێران، فرۆشتنی نەوت، و پرسی ئاگربەست لە لوبنان، بەڵام لە هەمووی کێشەتر بۆ ئێرانیەکان خۆمەڵاسدانی ئیسرائیلە لەپشت دانوستانەکانەوە .

لە دانوستانەکانی ئێستادا ئیسرائیل بوونی نییە کە ئێرانیەکان بە هۆکاری یەکەمی شەڕەکەی دەزانن، هاوکات دیاریش نییە تا چەند ئیسرائیلیەکان پابەند دەبن بە پەنجە و ئاماژەکانی ئەمریکا لە دروستنەکردنەوەی شەڕ و ڕاگرتنی هێرشەکانیان بۆسەر لوبنان کە ئێران هاوشێوەی قەیرانی داخستنی گەروی هورمز بەیەکێک لە خاڵە ناکۆکەکانی دەبینێت وپێی وایە لوبنان حەوشەی پاراستنی ئاسایشی ئێرانە .

بۆیە ئێران تا ئێستا دوو دڵە و بەناچاری لە دانوستانەکان بەردەوامە و پێی وایە ئەگەرئیسرائیل پابەند نەبێت بە مەرج و ڕێکەوتنی ئەمریکا و وڵاتەکەی، ئەوا بۆ ئێرانیەکان ڕێکەوتنەکە جگە لە کات کوشتن و پێدانی کات بە ئیسرائیلیەکان بۆ خۆ پڕ چەککردنەوە هیچی تری لێ بەرهەم نایەت و سەقامگیری سیاسی و ئابوری ئەو وڵاتە بەردەوام سەروخوار دەبێت ، ئەوەش بۆ ئیرانیەکان واتا شکست و نزیکبوونەوە لە ڕووخان و پوکانەوەی ڕژێمەکە .

  • بەغداد دوای باراک؛ کاتژمێری سفر بۆ گۆڕانکاریی لە دەوڵەتی قووڵ

  • لوتکەی سویسرا;بۆچی ئێرانیەکان دوودڵن لە خۆمەڵاسدانی ئیسرائیل لە پشت پەردەی ڕێکەوتنەکانەوە ؟

  • دوای ساڵێک و هەشت مانگ لە هەڵبژاردن؛ پارتی و یەکێتی دەست بە گفتوگۆ دەکەن

  • كۆمپانیاكانى نه‌وت داواى گره‌نتى ده‌كه‌ن؛ وه‌زیرى ناوخۆ:له‌وه‌ ده‌كۆڵینه‌وه‌ بزانین چى سیستمێكى به‌رگریی گونجاوه‌

  • لە 2016ەوە بۆ 2026؛ مێژووی سەرلەنوێی دۆسیەکانی د. عەبدولەتیف ئەحمەد و تاقیکردنەوەی شکۆی زانکۆ

  • شیلادزێ ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ى به‌ ته‌نیا ڕوبه‌ڕووى ده‌وڵه‌ت و حزبێك وه‌ستاونه‌ته‌وه‌

  • پێش گفتوگۆكانى سویسرا؛ ئێران جارێكى تر گه‌رووى هورمزى داخست

  • عیراقچی و ویتكۆڤ بەرەو سویسرا بەڕێدەكەون؛ ئەگەری شكستهێنانی گفتوگۆ هەیە؟

  • پشت په‌رده‌ى پلانه‌كه‌ى ئه‌مریكا بۆ عێراق؛ زه‌یدى هه‌وڵى چى ده‌دات و باراك چى ده‌وێت؟

سەرەکی