4 کاتژمێر پێش ئێستا
51 جار خوێنراوەتەوە
پێش گفتوگۆكانى سویسرا؛ ئێران جارێكى تر گه‌رووى هورمزى داخست
ئەمریکا:ئێران گەرووەکەی دانەخستووە، وەفدی هەردوولاش دەچنە سویسرا
ناوەندی هەواڵ
گۆڕانكارییه دیپلۆماسى و مه‌یدانییه‌كان له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه و جیهان خێران، له‌كاتێكدا هه‌ینى بڕیاربوو ڕێككه‌وتنى كۆتایى له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران ئیمزا بكرێت به‌ڵام به‌هۆى هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆسه‌ر لوبنان دواخرا، ئێستاش هه‌رچه‌نده وه‌فدى دیپلۆماسى ئێران ده‌چێته سویسرا به‌ڵام هێشتا كاتى ڕێككه‌وتنى كۆتایى دیارینه‌كراوه، جارێكى تریش ئێران گه‌رووى هورمزى داخست، هۆكاره‌كه‌شى بۆ پابه‌ند نه‌بوونى ئه‌مریكا به به‌ڵێنه‌كانى گه‌ڕانده‌وه.
ئێستا ئه‌و هێرشانه‌ى ئیسرائیل ده‌یكاته سه‌ر لوبنان به‌تایبه‌تیش به‌شى باشورى، بووه‌ته هۆكارێك بۆ ئه‌گه‌رى تێكچوونى ڕێككه‌وتنه چاوه‌ڕوان كراوه‌كه كه یاداشته‌كه‌ى چوارشه‌ممه‌ى ڕابردوو به ئه‌لیكترۆنى ئیمزاكرا، بڕیاریش بوو هه‌ینى ڕابردوو له سویسرا ڕێككه‌وتنه‌كه به‌شێوازى ڕوبه‌ڕوو له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران ئیمزا بكرێت.
ئێران پێشتر ڕایگه‌یاندبوو جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه 14 خاڵییه‌كه په‌یوه‌سته به‌وه‌ى له لوبنانیش هاوشێوه‌ى به‌ره‌كانى تر جه‌نگ ڕابگیرێت، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئیسرائیل ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ى به‌دڵ نییه و به‌رده‌وامه له بۆردومانى لوبنان و حزبوڵا، ڕه‌نگه ڕێككه‌وتنه‌كه تێكبچێت یاخود ئیمزاكردنى دوا بكه‌وێت.

له هه‌نگاوێكى كتوپڕدا كه ڕه‌نگه دۆخه‌كه ئاڵۆز بكاته‌وه، ئاژانسى میهر له زارى فه‌رمانده‌ى سه‌ربازیی پرۆسه هاوبه‌شه‌كانى ئێرانه‌وه "خاته‌مولئه‌نبیا" ڕایگه‌یاند، بڕیار دراوه به داخستنى گه‌رووى هورمز له‌به‌رده‌م كه‌شتیوانى نه‌یاراندا وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م بۆ هۆشدارى له پێشێلكاریه‌كانى ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ ڕێككه‌وتنى ئاگربه‌ست.
داخستنى گه‌رووه‌كه له‌كاتێكدایه، ئاژانسى فارس له زارى ئیسماعیل به‌قائى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ڕایگه‌یاندووه، وه‌فدى ڕه‌سمى ئێران به‌ره‌و سویسرا به‌ڕێكه‌وتووه بۆ چاودێرى و جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه، تا بزانن تا چه‌ند ئه‌مریكا پابه‌نده به جێبه‌جێكردنى خاڵه‌كانى.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران داواش ده‌كات، ئیسرائیل له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ناچار بكرێت به جێبه‌جێكردنى ئاگربه‌سته‌كه و ڕاگرتنى هێرشه‌كانى بۆسه‌ر لوبنان.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكا له هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێرانى كه‌مكردووه‌ته‌وه، جه‌ى دى ڤانس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌ڵێت، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه گه‌رووى هورمز داخرابێته‌وه، وتیشى وڵاته‌كه‌ى متمانه‌ى به‌وه هه‌یه كه ئارامى بپارێزێت.
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئاشكراشیكرد، وه‌فدى ئه‌مریكا كه پێكهاتوون له جارید كۆشنه‌ر و ستیڤ ویتكۆ گه‌یشتوونه‌ته سویسرا بۆ ده‌ستپێكردنى گفتوگۆكان له ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌وه.

-
لە 2016ەوە بۆ 2026؛ مێژووی سەرلەنوێی دۆسیەکانی د. عەبدولەتیف ئەحمەد و تاقیکردنەوەی شکۆی زانکۆ
|
-
شیلادزێ ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ى به ته‌نیا ڕوبه‌ڕووى ده‌وڵه‌ت و حزبێك وه‌ستاونه‌ته‌وه
|
-
پێش گفتوگۆكانى سویسرا؛ ئێران جارێكى تر گه‌رووى هورمزى داخست
|
-
عیراقچی و ویتكۆڤ بەرەو سویسرا بەڕێدەكەون؛ ئەگەری شكستهێنانی گفتوگۆ هەیە؟
|
-
پشت په‌رده‌ى پلانه‌كه‌ى ئه‌مریكا بۆ عێراق؛ زه‌یدى هه‌وڵى چى ده‌دات و باراك چى ده‌وێت؟
|
-
توركیا درێژكردنەوەی رێككەوتنی هێڵی بۆری نەوتی كەركوك-جەیهان بە شێوازی ئێستا رەتدەكاتەوە
|
-
كۆنگرێس هاوكاریەكی بۆ سووریا پەیوەست كردووە بە تێكەڵكردنی دادپەروەرانەی هەسەدە لەگەڵ سووپا
|
-
میدیای ئەمریكا وردەكاری رێككەوتنەكەی تاران و واشنتۆن بڵاودەكاتەوە
|
-
ئه‌و سه‌رۆكه كۆڵۆمبییه‌ى وتى " کیشەی کورد بە گفتوگۆ چارەسەر دەكرێت" كێیه؟
|
|
|
|