2 کاتژمێر پێش ئێستا
514 جار خوێنراوەتەوە
پشت په‌رده‌ى پلانه‌كه‌ى ئه‌مریكا بۆ عێراق؛ زه‌یدى هه‌وڵى چى ده‌دات و باراك چى ده‌وێت؟
شیعه‌كان له‌لایه‌ك له توڕه‌یى ئێران ده‌ترسن، له‌لایه‌كیش به ئاشكرا ترسى خۆیان به سه‌رۆكوه‌زیرانه نوێیه‌كه گه‌یاندووه كه به‌هۆى ئه‌و جه‌نگه‌ى له ناوچه‌كه ڕوویدا، گه‌نجینه‌ى عێراق مایه‌پوچ ببێت
ناوەندی هەواڵ
عه‌لى زه‌یدى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق هه‌وڵده‌دات وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ى به نه‌وت له مایه‌پوچ بوون بپارێزێت، كاتێك له مانگى داهاتوودا سه‌ردانى واشنتۆنى كرد، له‌كاتێكدا تۆم باراك نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى عێراق و سوریا كه ڕۆژى دووشه‌ممه و سێشه‌ممه سه‌ردانى به‌غدادى كرد، هه‌وڵیدا ته‌ئكید بێته‌وه عێراق ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر شانیه‌تى جێبه‌جێى ده‌كات بۆ چه‌ككردنى گرووپه‌كان پێش ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕوانى هاوكارى بێت له ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى.
به‌وته‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسى عێراقى، زه‌یدى به پشت به‌ستن به لایه‌نه شیعه‌كان، هه‌وڵده‌دات له ڕێگه‌ى ئه‌مریكا و وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه كاتێك سه‌ردانى ئه‌مریكاى كرد، قه‌رز بۆ وڵاته‌كه‌ى دابین بكات، بۆ سه‌ردانه‌كه‌شى ده‌یان بازرگانى عێراقى له‌گه‌ڵ ده‌بێت تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه خه‌زێنه‌كه‌ى عێراق پڕ بكاته‌وه كه به‌هۆى جه‌نگى ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیل خه‌ریكه به‌تاڵ ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌و داواكاری و پێشبینیانه به‌ستراونه‌ته‌وه به سه‌ركه‌وتنى زه‌یدى له چه‌ككردنى گرووپه چه‌كداره‌كان و ڕێكخستنه‌وه‌یان له‌چوارچێوه‌ى هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانى ده‌وڵه‌تدا، له‌گه‌ڵ بڕینى ده‌ستى ئێران له دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ى تۆم باراك له به‌غداد و هه‌ولێر باسیان لێوه‌كردووه.

ئێستا هه‌وڵه‌كانى تۆم باراك له به‌غداد و هه‌ولێر شه‌ڕێكى بێده‌نگه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ى ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانى كه هه‌وڵده‌ده‌ن سازشى گه‌وره نه‌كه‌ن، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت دۆسیه‌ى عێراق له دانوستانه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران جیا بكاته‌وه، كه ئێستا له‌سه‌ر دۆسیه‌ى ئه‌تۆمیی و گه‌رووى هورمز و شه‌ڕى لوبنان به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه 60 ڕۆژى تر بخایه‌نێت.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان پێداوه، ئه‌مریكیه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین ده‌ستكه‌وتیان له به‌غداد له‌سه‌ر حسابى ئێران به‌ده‌ست بهێنن، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كى پێشوه‌خته تا ئێران فریا نه‌كه‌وێت و كات به‌ده‌ست بهێنێت تا هه‌ژموونى خۆى له به‌غداد و ناوچه‌كه به‌هێز بكاته‌وه.
هه‌رچه‌نده ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانى ئه‌مریكا به‌دوورى ده‌زانن ئه‌و خواسته‌ى ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده ئاسان بێت له عێراق، به‌ڵام ئیداره‌ى تره‌مپ هه‌وڵده‌دات حكومه‌تى نوێى عێراق له ئێران دوور بخاته‌وه و بیكاته چیرۆكێكى سه‌ركه‌وتن بۆخۆى.
خواستى ئه‌مریكا بۆ چه‌ككردنى گرووپه‌كانى نزیك له ئێران له عێراق، له‌گه‌ڵ خواستى ئێران بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ى هه‌ژموونه‌كه‌ى له عێراق ڕوبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه، هه‌ر دوو كاتژمێر دواى سه‌ردانه‌كه‌ى تۆم باراك بۆ به‌غداد، محه‌مه‌د كازم ئالسادق باڵیۆزى ئێران له به‌غداد سه‌ردانى عه‌لى زه‌یدى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى كرد، له‌كاتێكدا نێرده‌كه‌ى تره‌مپ به‌غدادى به‌ره‌و هه‌ولێر جێهێشت.

تا ئێستا مانگێك زیاترى ئه‌و مۆڵه‌ته ڕۆشتووه كه ئه‌مریكا بۆ چه‌كدانانى گرووپه‌كان دیاریكردووه، تائێستا سه‌رایا سه‌لام و عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق و كه‌تائیبى ئیمامى عه‌لى ئاماده‌ییان بۆ چه‌كدانان و جیابوونه‌وه له حه‌شدى شه‌عبى ده‌ربڕیوه، چه‌ند گرووپێكیش ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه كه دیارترینیان حزبوڵاى عێراق و نوجه‌بان، به‌شێكیشیان چه‌كدانانیان به‌ستووه‌ته‌وه به كشانه‌وه‌ى ته‌واوه‌تى ئه‌مریكا له عێراق له مانگى ئه‌یلولدا به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه.
ئێستا تۆم باراك ڕۆڵى مین هه‌ڵگره‌وه‌یه‌ك ده‌بینێت بۆ ئیداره‌ى ئه‌مریكا، ده‌یه‌وێت سه‌ره‌تا گرووپه چه‌كداره‌كان چه‌ك بكات كه مه‌ترسین بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ى و نزیكن له ئێران، دواتریش ڕێگه بۆ وه‌به‌رهێنانى كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان خۆش بكات، له‌كاتێكدا ئێرانیش پێشتر ئه‌و گرووپانه‌ى به‌كارده‌هێنا تا وه‌به‌رهێنانى سیاسى و ئابوورى خۆى له عێراق بكات، ئێستاش ڕكابه‌رییه‌كه كات دیارى ده‌كات كه ئایا ئێران یاخود ئه‌مریكا تێیدا براوه ده‌بن.

شیعه‌كان له‌لایه‌ك له توڕه‌یى ئێران ده‌ترسن، له‌لایه‌كیش به ئاشكرا ترسى خۆیان به سه‌رۆكوه‌زیرانه نوێیه‌كه گه‌یاندووه كه به‌هۆى ئه‌و جه‌نگه‌ى له ناوچه‌كه ڕوویدا، گه‌نجینه‌ى عێراق مایه‌پوچ ببێت و ناڕه‌زایه‌تى جه‌ماوه‌رى سه‌رهه‌ڵبدات، بۆیه ئێستا عه‌لى زه‌یدى له‌نێوان دوو به‌رداشدایه، كه جێبه‌جێكردنى هه‌ر یه‌كێكیان ئه‌ركێكى قورسه.
-
پشت په‌رده‌ى پلانه‌كه‌ى ئه‌مریكا بۆ عێراق؛ زه‌یدى هه‌وڵى چى ده‌دات و باراك چى ده‌وێت؟
|
-
توركیا درێژكردنەوەی رێككەوتنی هێڵی بۆری نەوتی كەركوك-جەیهان بە شێوازی ئێستا رەتدەكاتەوە
|
-
كۆنگرێس هاوكاریەكی بۆ سووریا پەیوەست كردووە بە تێكەڵكردنی دادپەروەرانەی هەسەدە لەگەڵ سووپا
|
-
میدیای ئەمریكا وردەكاری رێككەوتنەكەی تاران و واشنتۆن بڵاودەكاتەوە
|
-
ئه‌و سه‌رۆكه كۆڵۆمبییه‌ى وتى " کیشەی کورد بە گفتوگۆ چارەسەر دەكرێت" كێیه؟
|
-
پارتی و یەکێتی لە ژێر فشاری ئەمریکا و تورکیا کۆدەبنەوە؛ نەوەی نوێ دەکرێتە دەرەوەی یارییەکە
|
-
چەک لە دەستی دەوڵەت شمشێرێکی دووسەرە دژ بە کورد؛ لە ئەسیکۆداوە بۆ پاراستنی بیرە نەوتەکان
|
-
تۆم باراک و عەلی زەیدی كۆبوونەوە؛ نێرده تایبه‌ته‌كه‌ى تره‌مپ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
|
-
له قه‌ندیل دۆخه‌كه چۆنه؟؛ سه‌ركرده‌یه‌كى كه‌جه‌كه: تاكه ئامانجى توركیا بێچه‌ككردنى ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مانه
|
|
|
|