13   کاتژمێر پێش ئێستا 130 جار خوێنراوەتەوە

مووچەی مانگی شەشی هەرێم؛ لە نێوان تەمویلکردنی مشتومڕاویی بەغداد و کارەساتی کورتهێنانی داهاتی ناوخۆ

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری کۆتایی لەسەر تەمویلکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دا، بڕیارە پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم بەڵام ئەم بڕیارە دوای زنجیرەیەک دواکەوتن و کێشمەکێشی قورس دێت کە بەهۆی کەمی نەختینە لە بەغدا و یەکلایینەبوونەوەی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم دروست ببوو، هاوکات  بڕیاری بەغدا بۆ لێبڕینی ئەو بڕەی وەک داهاتی ناوخۆ لە هەرێمی داواکردووە، حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕووبەڕووی قەیرانێکی قووڵی کورتهێنان کردووەتەوە کە ڕەنگە باجەکەی لەلایەن فەرمانبەرانی گرێبەست و وانەبێژان و خانەنشینانەوە بدرێت.

بڕیاری تەمویلکردن لە بەغدا و وردەکاریی شێوازی ناردنی پارەکە

دانەر عەبدولغەفار ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە لە وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری تەمویلکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەرچووە و ڕێکارەکان بۆ خستنەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم دەستیان پێکردووە بەپێی لێتێگەیشتنە باوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پێویست بوو ئەم پارەیە هاوشانی مووچەخۆرانی تری عێراق ڕەوانە بکرێت بەڵام کێشەی نەختینە و دۆسیەی داهاتە نانەوتییەکان پڕۆسەکەی پەکخستبوو لە بەرامبەردا وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرای کردووە کە تەواوی ئامادەکارییەکانی کردووە و لەگەڵ گەیشتنی ڕاستەقینەی پارەکە خشتەی دابەشکردنەکە بڵاودەکاتەوە هەرچەندە تاوەکو ئێستا بڕی تەواوی پارە نێردراوەکە و کاتی گەیشتنی بە تەواوی ڕوون نییە

هاوکێشەی ژمارەکان و کارەساتی کورتهێنانی دارایی لە هەرێم

هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچەی مانگی شەش پێویستی بە 948 ملیار دینار هەیە بەڵام بەهۆی ململانێی داهاتی نانەوتییەوە حکومەتی عێراق بڕی 113 ملیار دینار لەو پشکە دەبڕێت و تەنیا نزیکەی 841 ملیار دینار ڕەوانە دەکات ئەمەش وادەکات هەرێم ڕووبەڕووی کورتهێنانێکی گەورە ببێتەوە، ئەم ژمارە ترسناکانە لە کاتێکدان کە حکومەتی هەرێم دوای 49 ڕۆژ لە کۆکردنەوەی باج و ڕسوومات و توندکردنی گیرفانی هاووڵاتیان تەنیا دانی بە هەبوونی 60 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆدا ناوە کە بەغدا بە زمانێکی توند ڕەتی کردووەتەوە و داوای 120 ملیار دینارە تەواوەکە دەکات کە ئەمەش پرسیاری گەورە لەسەر شەفافییەت و بەرپرسیارێتی دارایی دەسەڵات دروست دەکات.

دیوارە نزمەکان و ئەو توێژانەی دەبنە قوربانیی ململانێکان

لەسەر بنەمای ئەم شیکارییە ئابوورییە نادادپەروەرانەیە یەکەمین چین کە دەبنە قوربانیی ئەم شەڕە پێستەی نێوان هەولێر و بەغداد لە لایەک و ململانێی ناوخۆیی هەولێر و سلێمانی لە لایەکەی تر، بریتی دەبن لە وانەبێژان و کارمەندانی گرێبەست و خانەنشینان چونکە وەزارەتی دارایی هەرێم لە کۆبوونەوەی دوێنێیدا لەسەر پرسی تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعە) کێشەی گەورەی لە دابەشکردنی نیوەی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغداد و هێشتنەوەی نیوەکەی تری بۆ خەرجییەکان هەیە بە تایبەت کە 78 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لە هەرێم هەن کە ناویان لەلایەن بەغداوە وەک مووچەخۆر تۆمار نەکراوە و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە، بۆیە پێشبینی دەکرێت بەهۆی لێبڕینە 120 ملیارییەکەی عێراقەوە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست هاوشێوەی جارەکانی پێشوو ڕووبەڕووی دواکەوتنێکی زۆر ببێتەوە.

  • داگیرکاریی سپی؛ چۆن هاوسەنگیی دیمۆگرافی لە هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت؟

  • مووچەی مانگی شەشی هەرێم؛ لە نێوان تەمویلکردنی مشتومڕاویی بەغداد و کارەساتی کورتهێنانی داهاتی ناوخۆ

  • باجی فرۆشتنی نەوتی هەرێم؛ تورکیا بە قەرەبووکردنەوەی 1.4 ملیار دۆلار بۆ عێراق ناچار دەکرێت

  • ڕێڕەوی چاکسازی و بونیادنانی دەوڵەت لە نێوان لێدان لە گەندەڵی و داڕشتنی نەخشەڕێگای هاوبەشیی لەگەڵ ئەمریکا

  • دواى سه‌ردانى ئه‌مریكا؛ زه‌یدى ده‌ست به‌ ڕاوه‌دوونانى به‌رپرسانى پله‌ یه‌كى حزب و حكومه‌ته‌كانى پێشوو ده‌كات؟

  • ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت سیستمى سه‌رۆكایه‌تى له‌ ده‌ستوورى نوێى توركیا بگۆڕێت

  • له‌ هه‌ر 23 كه‌س له‌ هه‌رێمى كوردستان؛ كه‌سێكیان سه‌ربازیی یان ئه‌منییه‌

  • ٤٨ ڕۆژ بێ مووچەیی؛ هاووڵاتی لە سەرەی "هەژماری من" و بەرپرسان لە بازنەی بێباکیدا

  • پاساوی شەڕ سووتێنرا، بەڵام ئاشتی نەهات؛ پرۆسەی دیموکراسی لە نێوان جاسەنە و ئەنقەرەدا

سەرەکی