12   کاتژمێر پێش ئێستا 185 جار خوێنراوەتەوە

داگیرکاریی سپی؛ چۆن هاوسەنگیی دیمۆگرافی لە هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت؟

هۆشداری لە گۆڕانی دیمۆگرافی؛ مەترسییەکانی زۆربوونی ژمارەی هاووڵاتیانی عەرەب لە هەرێمی کوردستان

لە کاتێکدا ڕێژەی لەدایکبوون لە نێوان خێزانە کوردییەکاندا بەرەو کەمبوونەوەیەکی زۆر دەچێت، چاودێران و شارەزایان هۆشداری لە لێکەوتە سیاسی و دیمۆگرافییەکانی زیادبوونی ڕۆژانەی ژمارەی هاووڵاتیانی عەرەب لە هەرێمی کوردستان دەدەن، کە بەشێکی زۆریان لە ئێستاوە بوونەتە خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوون و سەرمایەی گەورە.

"داگیرکردنی ئاشتییانە"

بەپێی زانیارییەکانی بەرهەم سەردار، سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان، لە ئێستادا ڕێژەی هاووڵاتیانی عەرەب لە هەرێم سەدان هەزار کەس، ئەوانیش لە سێکتەرە جیاوازەکانی وەک پزیشکی، خوێندنی باڵا، وەبەرهێنان و چەندین بواری تر کار دەکەن.

سەرۆکی کۆمەڵەکە ئەم دیاردەیە بە "داگیرکردنێکی ئاشتییانە" ناو دەبات و چەند خاڵێکی سەرەکی دەخاتە ڕوو:

خاوەندارێتی خانوبەرە: نزیکەی دەیان هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بەناوی هاووڵاتیانی عەرەبەوە کراون، کە بەشێکیان لە ڕێگەی ئاسانکاریی بانکییەوە کڕدراون.

باڵادەستی بەسەر کرێچی کورددا: عەرەب هەیە لە هەرێم باڵەخانەی نیشتەجێبوونی کڕیوە و زۆرینەی کرێچییەکانی کوردن.

مەترسیی دەستووری: لە ئێستادا 31 هەزار منداڵی عەرەب لە ناوچەکانی دەرەوەی ماددەی 140 لەدایکبوون و عەرەب نزیکەی 15٪ دانیشتووانی هەرێم پێکدەهێنن؛ ئەگەر ئەم ڕێژەیە بگاتە 30٪، بەپێی دەستوور مافی داواکردنی پۆستە باڵا ئیدارییەکانی وەک جێگری پارێزگاریان دەبێت.

کێشەی کرێنشینانی کورد: لە کاتێکدا 345هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بونیادنراون، تەنها 10٪ی کێشەی ئەو 200 هەزار کرێنشینە کوردە چارەسەر کراوە کە لە کۆمەڵەکەدا تۆمارکراون.

جیاوازیی گەورە لە ڕێژەی لەدایکبووندا

ڕەزا عەبدوڵا، مامۆستای زانستی کۆمەڵناسی لە زانکۆی سلێمانی، ئاماژە بەوە دەکات کە ستایلی ژیانی هاوچەرخ و کێشەی دارایی (بەتایبەت لەناو مووچەخۆراندا) وایکردووە خێزانی کورد تەنها هیوای بە یەک یان دوو منداڵ بێت، بە جۆرێک ڕێژەی لەدایکبوون لە ناوەندی سلێمانیدا دابەزیوە بۆ 2.1٪.

لەکاتێکدا لە بەرامبەردا، لای خێزانە عەرەبەکانی هاوردە لە پارێزگاکانی دیالە، سەڵاحەددین، ئەنبار و بەغدا کە زۆربەیان سوننەن، ڕێژەی لەدایکبوون دەگاتە 4.7٪. هۆکاری ئەمەش بۆ کولتووری خێڵەکی، هێنانی چەند ژنێک و بیرکردنەوەی نەتەوەیی و مەزهەبی دەگەڕێتەوە بۆ هێشتنەوەی خۆیان وەک زۆرینە.

ئایندەی دیمۆگرافیای شارە کوردییەکان

ئەو مامۆستایەی زانکۆ ئاشکرای دەکات کە لە ئێستادا ڕێژەی ڕاستەقینەی عەرەب لە شاری هەولێربەگشتی گەیشتووەتە نزیکەی 25٪ و لە سلێمانی و دهۆک 18٪ـە، بەڵام ئەم ئامارانە بە فەرمی ڕاناگەیەنرێن و تەنها لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایشدا تۆمارکراون.

ئەو وەک نموونە ئاماژە بە گەڕەکەکانی ڕاپەڕین و بەکرەجۆ دەکات کە تێیدا چەند خێزانێکی کەم بە هۆی زۆریی منداڵەوە هاوسەنگیی گەڕەکەکەیان گۆڕیوە.

ئەو مامۆستایەی زانک، هۆشداری دەدات کە ئەگەر لە سەردەمی بەعسدا تەعریب بە زەبری هێز بووبێت، ئێستا لە ڕێگەی کڕینی ڤێلا و دوکان و مارکێت و چێشتخانەو خانوبەرەوە بە شێوازێکی هێمنانە بەڕێوەدەچێت و لە 10 بۆ 20ساڵی داهاتوودا ئەم هێزە دیمۆگرافییە دەبێتە هۆی داواکردنی پۆستی باڵای سیاسی لە هەرێمدا.

لە کەرکوکیش کە بە ناوچەیەکی دابڕێنراو لە هەرێمی کوردستان لە قەڵەم دەدرێت و لە 2017 ەوە لە ژێر دەسەڵاتی راستەوخۆی کورددا نەماوە، مەترسییەکە زۆر گەورەیە، لە دوای ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 و بەهۆی دەسەڵاتی عەرەبەوە، هاتنی بە لێشاوی عەرەب ڕووی لە پارێزگای کەرکووک کرد، بەشێوەیەک ئێستا نۆ گەڕەک و دەیان گوندی عەرەبی تازە دروستکراون.

  • داگیرکاریی سپی؛ چۆن هاوسەنگیی دیمۆگرافی لە هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت؟

  • مووچەی مانگی شەشی هەرێم؛ لە نێوان تەمویلکردنی مشتومڕاویی بەغداد و کارەساتی کورتهێنانی داهاتی ناوخۆ

  • باجی فرۆشتنی نەوتی هەرێم؛ تورکیا بە قەرەبووکردنەوەی 1.4 ملیار دۆلار بۆ عێراق ناچار دەکرێت

  • ڕێڕەوی چاکسازی و بونیادنانی دەوڵەت لە نێوان لێدان لە گەندەڵی و داڕشتنی نەخشەڕێگای هاوبەشیی لەگەڵ ئەمریکا

  • دواى سه‌ردانى ئه‌مریكا؛ زه‌یدى ده‌ست به‌ ڕاوه‌دوونانى به‌رپرسانى پله‌ یه‌كى حزب و حكومه‌ته‌كانى پێشوو ده‌كات؟

  • ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت سیستمى سه‌رۆكایه‌تى له‌ ده‌ستوورى نوێى توركیا بگۆڕێت

  • له‌ هه‌ر 23 كه‌س له‌ هه‌رێمى كوردستان؛ كه‌سێكیان سه‌ربازیی یان ئه‌منییه‌

  • ٤٨ ڕۆژ بێ مووچەیی؛ هاووڵاتی لە سەرەی "هەژماری من" و بەرپرسان لە بازنەی بێباکیدا

  • پاساوی شەڕ سووتێنرا، بەڵام ئاشتی نەهات؛ پرۆسەی دیموکراسی لە نێوان جاسەنە و ئەنقەرەدا

سەرەکی