19   کاتژمێر پێش ئێستا 170 جار خوێنراوەتەوە

بارینی درۆن و مووشەک لە ئاسمانی کوردستان؛ هێرشەکانی تاران چۆن بەرەی هەڵوێستی نیشتمانیی یەکخست سنورێکی بۆ بێدەنگی دانا؟

لە ئیدانەکردنی فراوانی ڕێکخراوەییەوە تا بێدەنگیی هێزە ئیسلامییەکان؛ خوێندنەوەیەک بۆ لێکەوتە نەتەوەییەکانی بۆردومانەکەی تەممووزی 2026

توندبوونەوەی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەردەوامیی ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران جارێکی دیکە باجێکی قورسی مرۆیی و ژینگەیی بەسەر هەرێمی کوردستاندا سەپاندەوە،ئەمەش بۆ یەکەمجار زۆربەی لایەنە سیاسیەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی هێنایە دەنگ، لە هەمووی گرنگتر پەیامە توندەکەی بافڵ تآڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرامبەر ئێران، ئەمرۆش مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کوردستان بەبێ ئەوەی بەشێک بێت لەو شەڕە بەردەوام زیانی بەرکەوتووە.

زنجیرە هێرشە نوێیەکانی ناوەڕاستی تەممووزی 2026 کە بە 7 درۆن و مووشەکی بالیستی کرانە سەر ناوچە جیاوازەکانی سلێمانی لەوانەش زڕگوێز و بارووتخانەی تاسڵوجە و هاوکات هێرشی درۆنی بۆ سەر بارەگای پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) لە نزیک هەولێر، هەروەها شەهیدبوونی 9 پێشمەرگەی گەنجی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و برینداربوونی چەندین پێشمەرگەی دیکە کە ئەمەش ئاماری قوربانیانی لە سەرەتای ئەم جەنگەوە گەیاندە 30 شەهید و 150 بریندار لە کاتێکدا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هەرێم بە نزیکەی 920 درۆن و مووشەک بۆردومان کراوە.

بەرەی یەکگرتووی نەتەوەیی لە باشوور و ڕۆژئاواوە

ئەم خوێنە ڕژاوەی پێشمەرگە و بەزاندنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان وەک وەرچەرخانێک وایکرد هەڵوێستی لایەنە کوردییەکان لە تەواوی پارچەکاندا یەکبخات و پێگەیەکی هاوبەشی نەتەوەیی دژ بە تاران دروست بکات. بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و ڕایگەیاند کە ئاسایشی نەتەوە و سەلامەتیی گەلەکەیان هێڵێکی سوورە و بەئامانجگرتنی نیشتمان بە تەواوی قبووڵنەکراوە، هاوکات 9 حیزب و لایەنی سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا هێرشەکانیان وەک تاوانی جەنگ دژ بە مرۆڤایەتی ناوبرد و داوای دابینکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانییان کرد. لەسەر هەمان ئاست مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەنجوومەنی پەژاک و کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە فەرمی پەلامارەکەیان شەرمەزار کرد و داوایان لە حکومەتی عێراق کرد بێدەنگی بشکێنێت و بەرپرسیارێتییە دەستوورییەکانی بۆ پاراستنی ئاسمان و سنوورەکان جێبەجێ بکات.

درزی ئایدۆلۆژی و بەردەوامیی بێدەنگیی لایەنە ئیسلامییەکان

لەکاتێکدا ئەم شەپۆلە فراوانە لە ئیدانەکردنی نیشتمانی لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمدا بەهێزەوە سەریهەڵدا، بەڵام چاودێران ئاماژە بە بەردەوامیی درزێکی دیار لە ناو هەڵوێستە سیاسییەکاندا دەکەن کە پەیوەستە بە لایەنە ئیسلامییەکانی هەرێمی کوردستانەوە. ڕووداوەکان پیشانی دەدەن کە هێزە ئیسلامییەکان وەک چۆن لە ڕابردوودا لەسەر بنەمای هاوسەنگییە ئایدۆلۆژییەکان ئامادەنەبوون بە ڕوونی ئیدانەی هێرش و پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بکەن بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان، لە ئێستاشدا هەمان بێدەنگییان بەرامبەر بە هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵبژاردووە کە ئەمەش نیشان دەدات بەرژەوەندییە دەرەکی و گوتارە ئایینییە ئیقلیمییەکان لای ئەم هێزانە هێشتا دەخرێنە پێش چەمکی یەکڕیزیی گشتی و خوێنی پێشمەرگەی پارێزەری خاکی کوردستانەوە.

  • لە محەمەدی حاجی مەحمودەوە بۆ ترەمپ؛ چۆن سیاسەت باڵی بەسەر وەرزشدا کێشاوە

  • سندوقی تریلیۆن دۆلاریی عێراق و ئەمریکا؛ کۆمپانیا نەوتییەکان پشتیان لە هەرێم کرد؟

  • موجته‌بام نه‌بینیوه‌؛ عێراقچی گومان له‌ مردنى خامنه‌یى ده‌كات

  • بارینی درۆن و مووشەک لە ئاسمانی کوردستان؛ هێرشەکانی تاران چۆن بەرەی هەڵوێستی نیشتمانیی یەکخست سنورێکی بۆ بێدەنگی دانا؟

  • بەکارهێنانی ئەحمەدی نەژاد؛ ڕاستە یاخود وەرزێکی نوێی جەنگی زانیاریی نێوان ئێران و ئیسرائیلە؟

  • لە نێوان قۆرغکاریی ناوخۆ و جەنگی گەرووی هورمزدا؛ بۆچی نرخی بەنزین لە کوردستان و ئەمریکا هاوشێوەن؟

  • کۆتاییهاتنی قۆناغی دانوستان و دەستپێکی هێرشە چڕەکان؛ هۆکارەکانی بێدەنگیی ئیسرائیل و کێشانی نەخشەی نوێی شەڕ لەلایەن ئەمریکاوە

  • نەخشەڕێگای قەندیل و کورد بۆ پرۆسەی ئاشتی؛ یاسای چوارچێوە بەبێ ئیمراڵی بە مردوویی لەدایک دەبێت

  • به‌رگریی شارستانی هۆشداریده‌دات؛ ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ ئاوه‌وه‌ 25%یان ده‌خنكێن

سەرەکی