17   کاتژمێر پێش ئێستا 226 جار خوێنراوەتەوە

سندوقی تریلیۆن دۆلاریی عێراق و ئەمریکا؛ کۆمپانیا نەوتییەکان پشتیان لە هەرێم کرد؟

لە هەرێمەوە بۆ بەغدا؛ هاوکێشەی نوێی نەوت و ئابووری لە دوای سەردانەکەی واشنتن

لە وەرچەرخانێکی ستراتیژیی گەورەدا بۆ ئایندەی ئابووری و کەرتی وزەی ناوچەکە، عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ١٨ ڕێککەوتننامەی گشتگیر ئیمزا ده‌كه‌ن، کە لە بوارەکانی سیاسەت، ئابووری، نەوت، تەندروستی، پەروەردە و پڕچەککردن بەهایان دەگاتە تریلیۆنێک دۆلار. ئەم بزووتنەوە دیپلۆماسییە هاوكاته‌ لەگەڵ دروستبوونی پاشەکشە و ئاڵۆزییە ئەمنییەکان لە کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێمی کوردستان، کە بووەتە هۆی بەستنی هاوبەشیی ئابووریی نوێ لە نێوان واشنتن و بەغدا.

ئەم وەرچەرخانە لە میانی سەردانە ڕەسمییە حەوت ڕۆژەیەکەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ واشنتن هات لە ۱۳ی تەممووزی ۲۰۲٦، کاتێک لەسەر بانگهێشتی فەرمیی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و بە یاوەری وەفدێکی باڵای وەزیران و وەبەرهێنەران گەیشتە ئەو وڵاتە. لە میانی پێشوازییەکەدا ترەمپ ڕایگەیاند، کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرفراوان و بێوێنە دەچنە بازاڕی عێراقەوە و لە ئاینندەیەکی نزیکدا ڕێککەوتننامەیەکی گەورەی نەوتی ئیمزا دەکرێت.

بنه‌ماى سەرەکیی ئەم هاوبەشییە ئابوورییە بریتییە لە دامەزراندنی «سندوقی گەشەپێدان» لە یەکێک لە بانکەکانی ئەمریکا، کە لەڕێگەی هەناردەکردنی ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی عێراقەوە بۆ ئەمریکا پڕ دەکرێتەوە و بەهای سندوقەکە دەگاتە تریلیۆنێک دۆلار. بەپێی لێدوانەکانی زەیدی، ئەم سەرمایەیە بۆ بونیادنانەوەی ژێرخانی عێراق بەتایبەت کەرتی کارەبا خەرج دەکرێت، جەختیشی کردەوە کە عێراق «یەک جەستەیە» و هەرێمی کوردستانیش پشکی خۆی لەم سندوقە گەشەپێدانەدا دەبێت.

ئەم جووڵە ئابوورییە گەورەیەی بەغدا لە کاتێکدایە کەرتی وزە لە هەرێمی کوردستان روبەڕووی ئاڵۆزی بووەتەوە. کۆمپانیای «گەڵف کیستۆن» بە شێوەیەکی کاتی و وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی شێخان ڕاگرت، هاوکات لە ١٦ی مانگدا کۆمپانیای «دانەگاز» بەهۆی مەترسی ئەمنییەوە کارەکانی لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر ئاڵۆز کرد و ڕایگرت، کە بووە هۆی لەدەستدانی نزیکەی ٢ هەزار مێگاوات لە بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم.

لەکۆتاییدا، ئەم پەیوەندییە تەنها لە ئابووریدا کورت نابێتەوە؛ زەیدی لە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لەگەڵ پیت هێگسیس، وەزیری جەنگ کۆبووەوە بۆ داڕشتنی ڕێککەوتنێکی نوێی ئەمنی. بڕیار دراوە لیژنەیەکی تایبەتمەند پێکبهێنرێت بۆ داڕشتنەوەی شێوازی هاوکاریی سەربازی و ئامادەکاری بۆ قۆناغی دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ۳۰ی ئەیلوولی ۲۰۲٦دا، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانای سەربازی و پاراستنی سەروەریی عێراق لەڕێگەی تەکەنەلۆژیای نوێوە.

  • جووڵەی نوێ لە دۆسیەی ئیمراڵی؛ کوردانی باکور داوای کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی ئۆجەلان دەکەن

  • هۆشداری ئێران و هەڕەشەکانی ئەنقەرە؛ زانیاریی نوێ لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکی ترەمپ بۆ بارزانی و تاڵەبانی ئاشکرا دەبێت

  • لە محەمەدی حاجی مەحمودەوە بۆ ترەمپ؛ چۆن سیاسەت باڵی بەسەر وەرزشدا کێشاوە

  • سندوقی تریلیۆن دۆلاریی عێراق و ئەمریکا؛ کۆمپانیا نەوتییەکان پشتیان لە هەرێم کرد؟

  • موجته‌بام نه‌بینیوه‌؛ عێراقچی گومان له‌ مردنى خامنه‌یى ده‌كات

  • بارینی درۆن و مووشەک لە ئاسمانی کوردستان؛ هێرشەکانی تاران چۆن بەرەی هەڵوێستی نیشتمانیی یەکخست سنورێکی بۆ بێدەنگی دانا؟

  • بەکارهێنانی ئەحمەدی نەژاد؛ ڕاستە یاخود وەرزێکی نوێی جەنگی زانیاریی نێوان ئێران و ئیسرائیلە؟

  • لە نێوان قۆرغکاریی ناوخۆ و جەنگی گەرووی هورمزدا؛ بۆچی نرخی بەنزین لە کوردستان و ئەمریکا هاوشێوەن؟

  • کۆتاییهاتنی قۆناغی دانوستان و دەستپێکی هێرشە چڕەکان؛ هۆکارەکانی بێدەنگیی ئیسرائیل و کێشانی نەخشەی نوێی شەڕ لەلایەن ئەمریکاوە

سەرەکی