12   کاتژمێر پێش ئێستا 408 جار خوێنراوەتەوە

شەوی ڕابردوو لە گۆیژە چی ڕوویدا؟

درەنگانی شەوی ڕابردوو ئاگرێكی گەورە لە بەرزاییەكانی شاخی گۆیژەی شاری سلێمانی كەوتەوە، دوای سێ كاتژمێر لە هەوڵی تیمەكانی بەرگریی شارستانی و خۆبەخشان توانرا كۆنترۆڵ بكرێت.

كاتژمێر 11:30 شەوی ڕابردوو ئاگرەكەی شاخی گۆیژە دەستیپێكرد، لەگەڵ دەستپێكی ڕووداوەكە، چەندین تیمی بەرگریی شارستانی بە هاوكاریی ژمارەیەك لە گەنجانی خۆبەخش و لایەنە پەیوەندیدارەكان، گەیشتنە گۆیژە و لە ئاڕاستەی جیاوازەوە هەڵمەتێكی بەپەلەیان بۆ كوژانەوەی ئاگرەكە دەستپێكرد.

لەبارەی ڕووداوەكەوە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، سەرەڕای بوونی ڕەشەبایەكی بەهێز كە ئاستەنگی گەورەی بۆ تیمەكان دروستكردبوو، بەڵام هەموو هەوڵەكان بە ئامانجی زوو كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە و كەم كردنەوەی زیانە ژینگەیییەكان و پاراستنی ناوچەكە بوو.بەبێ ئەوەی باسی هۆكاری سەرەكیی ئاگرەكە بكات.

دوای سێ كاتژمێر بەرگریی شارستانیی سلێمانی كۆنتڕۆڵكردنی تەواوەتی ئاگرەكەی ڕاگەیاند، ئاشكراشی كرد لەبەر بەردەوامیی بای بەهێز و ئەگەری سەرهەڵدانەوەی ئاگرەكە بەهۆی پشكۆكان، تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە شوێنی ڕووداوەكە وەك چاودێر ماونەتەوە و بەردەوامبوون لە پشكنینی وردی ناوچەكە بۆ ڕێگریكردن لە هەر سەرهەڵدانەوەیەكی نەخوازراو.

ئاگرەكە زیانێكی زۆری بە پوشوپەڵاش و درەختەكانی چیاكە گەیاندووە و بووەتە هۆی لەناوچوونی ژمارەیەك لە باڵندە و زیندەوەرە كێوییەكانی ناوچەكە، بەڵام دواتر ئاشكرابوو بەهۆی بۆردومانێكی ئێرانەوە بووە.

لە 28ی شوباتی ئەمساڵەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشە بەردەوامەکانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و بارەگای حزبە ڕۆژهەڵاتییەکان چڕتر کردووەتەوە. ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدان کە هەرێمی کوردستان و هێزە کوردییەکان هیچ مەترسی و زیانێکیان لە خاکی هەرێمەوە ئاراستەی ئێران نەکردووە، بەڵکو ئێران خۆی ڕووبەڕووی هێرشی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیل بووەتەوە.

میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسداران، سوتانی شەوی رابردووی چیای گۆیژەی سلێمانییان - کە زیاتر لە 200 دۆنم زەوی سووتا - وەک بەشێک لە "بەئامانجگرتنی بارەگای گرووپە جوداخوازەکان بە درۆن" بڵاوکردەوە. ئەمە لە کاتێکدایە چیای گۆیژە دەکەوێتە چەقی سلێمانی و ناوچەیەکی تەواو مەدەنی و گەشتیارییە و هیچ بنکەیەکی سەربازی لێ نییە.

  • ئێران هێرشەکانی بۆسەر حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان چڕ کردووەتەوە

  • لە چەکدانانی پەکەکەوە تا دادگاییکردنی ئەندامانی؛ وردەکاریی پڕۆژەیاسای نوێی ئاشتی لە تورکیا

  • لە دڵنیایی مووچەی هەرێمەوە تا ململانێ لەگەڵ واشنتن و تاران؛ جووڵەکانی زەیدی ئایندەی عێراق بە کوێ دەگەیەنێت؟

  • ململانێی واشنتن و تاران لەسەر "چیای قۆڵنگ"؛ ترەمپ هەڕەشەی لێدان دەکات و ئێران ڕەتی دەکاتەوە

  • شەوی ڕابردوو لە گۆیژە چی ڕوویدا؟

  • وەزیرێكی عێراق تۆمەتی گەندەڵی لەسەرە و رایكردووە بۆ ئوستورالیا

  • رێز لە هەستیاری یەکتر بگرێت؛ ئۆجەلان: کاتی ئەوە هاتووە چوارچێوەیەکی یاسایی دروستبکرێت

  • خوشکی سۆران مامە حەمە بۆ ئیرادە: ڕێکەوتنی نهێنیمان ڕەتکردەوە و سازش لەسەر خوێنی سۆران ناکەین

  • بڕیارى حكومه‌ت بۆ دابه‌زاندنى نرخى به‌نزین له‌ به‌شێك له‌ به‌نزینخانه‌كان جێبه‌جێ ناكرێت

سەرەکی