3   کاتژمێر پێش ئێستا 66 جار خوێنراوەتەوە

ئێران هێرشەکانی بۆسەر حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان چڕ کردووەتەوە

ئێران هێرشەکانی بۆ سەر حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان چڕ کردووەتەوە، ئەمرۆ بە مووشەک بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی لە دۆڵی ئالانە کردووەتە ئامانج و شەش پێشمەرگە برینداربوون.

ئەمجەد حوسێن‌پەنایی، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە ئیرادەی راگەیاند: ئەمڕۆ، چوارشەممە ٢٢ی تەمموز، سپای پاسداران بە هێرشێکی مووشەکی بارەگای حزبەکەمانی لە دۆڵی «ئالانە» کردووەتە ئامانج.

بە وتەی ئەو، لە کاتژمێر ١٨:٥٠ی ئەمڕۆ، مووشەکێکی جۆری «خەیبەری کەرار» بەرەو مەقەڕی کۆمەڵە هاویژراون و، بەداخەوە، تا ئێستا شەش پێشمەرگەمان بریندار بوون.

حوسێن‌پەنایی هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە، لەگەڵ ئەم هێرشەی دوایی، ژمارەی گشتی مووشەک و فرۆکە بێ‌فڕۆکەکانی کۆماری ئیسلامی کە لە دەستپێکی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکاوە شوێنەکانی کۆمەڵەیان کردووەتە ئامانج، گەیشتووە بۆ زیاتر لە ٩٤ مووشەک و فرۆکەی بێ‌فڕۆکەوان.

لە 28ی شوباتی ئەمساڵەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشە بەردەوامەکانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و بارەگای حزبە ڕۆژهەڵاتییەکان چڕتر کردووەتەوە. ئەم پەرەسەندنانە لە کاتێکدان کە هەرێمی کوردستان و هێزە کوردییەکان هیچ مەترسی و زیانێکیان لە خاکی هەرێمەوە ئاراستەی ئێران نەکردووە، بەڵکو ئێران خۆی ڕووبەڕووی هێرشی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیل بووەتەوە.

لە کاتێکدا فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) هێرشەکانی بۆ سەر ژێرخانی سەربازی، توانای دەریایی و ناوەندەکانی درۆنی ئێران چڕکردووەتەوە. بەڵام لە بڕی وەڵامدانەوەی ئەم هێرشانە، تاران سەرقاڵی کردنیەئامانجی ناوچەی مەدەنیی هەرێمە.

میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسداران، سوتانی شەوی رابردووی چیای گۆیژەی سلێمانییان - کە زیاتر لە 200 دۆنم زەوی سووتا - وەک بەشێک لە "بەئامانجگرتنی بارەگای گرووپە جوداخوازەکان بە درۆن" بڵاوکردەوە. ئەمە لە کاتێکدایە چیای گۆیژە دەکەوێتە چەقی سلێمانی و ناوچەیەکی تەواو مەدەنی و گەشتیارییە و هیچ بنکەیەکی سەربازی لێ نییە.

ئەم دەستکاریکردنەی ڕاستییەکان نیشانەی ڕوونیی دووفاقیی سیاسەتی ئێرانە؛ لە لایەک لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا خۆی وەک قوربانی و مەزڵووم پیشان دەدات و ئەمریکا و ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات بە ئامانجگرتنی شوێنی مەدەنی لە ناوخۆی ئێران، لە لایەکی ترەوە بەشێوەیەکی بەردەوام ناوچە مەدەنی و ئاوەدانەکانی هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکات.

ئەم هێرشانە زیانی گیانیشیان لێکەوتووەتەوە؛ بەپێی دوایین زانیارییەکان، دوای گیانلەدەستدانی بریندارێکی دیکە بەناوی (ئەبوبەکر هۆشەنگی) کە لە 17ی تەموز لە زڕگوێزەڵە بەر موشەک کەوتبوو، ژمارەی شەهیدەکانی کۆمەڵە گەیشتە 10 کەس.  

  • ئێران هێرشەکانی بۆسەر حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان چڕ کردووەتەوە

  • لە چەکدانانی پەکەکەوە تا دادگاییکردنی ئەندامانی؛ وردەکاریی پڕۆژەیاسای نوێی ئاشتی لە تورکیا

  • لە دڵنیایی مووچەی هەرێمەوە تا ململانێ لەگەڵ واشنتن و تاران؛ جووڵەکانی زەیدی ئایندەی عێراق بە کوێ دەگەیەنێت؟

  • ململانێی واشنتن و تاران لەسەر "چیای قۆڵنگ"؛ ترەمپ هەڕەشەی لێدان دەکات و ئێران ڕەتی دەکاتەوە

  • شەوی ڕابردوو لە گۆیژە چی ڕوویدا؟

  • وەزیرێكی عێراق تۆمەتی گەندەڵی لەسەرە و رایكردووە بۆ ئوستورالیا

  • رێز لە هەستیاری یەکتر بگرێت؛ ئۆجەلان: کاتی ئەوە هاتووە چوارچێوەیەکی یاسایی دروستبکرێت

  • خوشکی سۆران مامە حەمە بۆ ئیرادە: ڕێکەوتنی نهێنیمان ڕەتکردەوە و سازش لەسەر خوێنی سۆران ناکەین

  • بڕیارى حكومه‌ت بۆ دابه‌زاندنى نرخى به‌نزین له‌ به‌شێك له‌ به‌نزینخانه‌كان جێبه‌جێ ناكرێت

سەرەکی