2   کاتژمێر پێش ئێستا 68 جار خوێنراوەتەوە

هۆشداریی دەم پارتی لە "کۆنووسی ساختە"؛ کێ دەیەوێت پرۆسەی ئاشتی تێکبدات؟

لەکاتێکدا قۆناغی چارەسەری و ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا گەیشتووەتە ئاستێکی هەستیار و مێژوویی، بازاڕی دەنگۆ و "کۆنووسی ساختە" لە میدیاکان گەرم بووە و دەم پارتی ناچار بوو بێتە دەنگ.

شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی بەیاننامەیەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: تەنیا بڕوا بەو بەڵگە و تێبینییانە بڕکەن کە لەلایەن شاندەکە، بنەماڵە و پارێزەرانی ئۆجەلانەوە دەردەچن. دەم پارتی ئاماژەی بەوە کرد کە بڵاوکردنەوەی کۆنووسی دەستکاری کراو لە دیجیتاڵ میدیا، هەنگاوێکی مەترسیدارە بۆ تێکدان و پەکخستنی ئەم پرۆسەیە.

ئەم ڕوونکردنەوەیە لە کاتێکدایە کە لە میدیاکانی تورکیاوە، زانیاریی نوێ لەبارەی دیداری ١ی ئابی ٢٠٢٦ی کۆبوونەوەی ئۆجەلان و شاندی ئیمراڵی ئاشکرا بووە. وەک میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان پێکردووە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەو دیدارەدا سڵاوی تایبەتی بۆ ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە ناردووە و داوای لێکردووە پارتەکەی ئەندامێک بۆ لیژنەی چاودێریی پەرلەمان دیاری بکات. ئۆجەلان جەختی کردووەتەوە کە ئەم هەنگاوە سازش نییە لەگەڵ ئاکپارتی، بەڵکو گفتوگۆیە لەگەڵ دەوڵەت بۆ چارەسەری یاسایی و دیموکراتی. ئەو بە ڕاشکاوی ڕایگەیاندووە: "کردنەوەی کەناڵی یاسا بۆ هەمووان دوا هەلە... رێگەی دیموکراسیش بە ئیمراڵیدا تێدەپەڕێ، نەواک سیلیڤری."

ڕەهەندە مێژوویییەکەی پەیامەکەی ئۆجەلان لە گۆڕانکاریی ئایدۆلۆژی و ڕێکخراوەییدا خۆی دەبینێتەوە؛ ناوبراو وەک میدیای تورکیا دەڵێت، ڕایگەیاندووە دوای دەرچوونی یاسای پرۆسەی چارەسەری، بزووتنەوەی سیاسیی کورد پێداچوونەوە بە تەواوی ڕێکخستنەکانیدا دەکات. ئۆجەلان دەڵێت: "جاران سەربەخۆییخواز بووین، بەڵام ئێستا دەبینە کۆماریخواز و بەڵێنی کارکردن بۆ کۆماری دیموکراتی دەدەم؛ چونکە بەبێ کورد کۆمار دانەمەزراوە."

ئەم گۆڕانکارییانە دوای زنجیرەیەک هەنگاوی خێرا دێن؛ لە داواکارییەکەی باخچەلی لە کۆتایی ٢٠٢٤، تا کۆنگرەی ۱۲یەمی پەکەکە لە ئایاری ٢٠٢٥ بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان، و بەسوتامدانی چەکەکانیان لە ئەشکەوتی جاسەنەی سلێمانی لە تەممووزی ٢٠٢٥، تا دەکاتە پەسندکردنی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆن لە شوباتی ٢٠٢٦ و دەرچوونی یاساکە لە پەرلەمانی تورکیا لە ۱۰ی ئابی ٢٠٢٦.

ئێستا کە ئۆجەلان باس لە پرۆسەیەکی ٨٦ ملیۆن کەسی دەکات و دەڵێت "ئەمە هەنگاوی یەکەمی ڕێگەیەکی هەزار کیلۆمەترییە"، پرسیاری جەوهەری لێرەدا دروست دەبێت: لە کاتێکدا ئینکارکردنی کورد شکاوە و نەخشەی سیاسیی ناوچەکە دەگۆڕدرێت، لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و ناوچەکە چۆن لەم ڕووداوە مێژووییە دەڕوانن و تا کەی لە ئاست ئەم وەرچەرخانەدا تەماشاکار دەبن؟

 

  • لە چەواشەکارییەوە تا بێدەنگی؛ بۆچی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی بکوژانی گوڵستان و هێرۆ ئاشکرا نەکرا؟

  • هۆشداریی دەم پارتی لە "کۆنووسی ساختە"؛ کێ دەیەوێت پرۆسەی ئاشتی تێکبدات؟

  • بە ناوی کوردایەتی و لە پشکی خەڵک؛ کێ باجە ترلیۆن دیناریەکەی کۆڕەک دەدات؟

  • حکومەتی عێراق لە پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی چەک پاشەکشە دەکات

  • هەژماری من کێشەی دابەشکردنی مووچەی چارەسەرکرد یان گەورەتری کرد؟

  • لە دوای هێرشەکەی ئیدلب؛ ململانێکانی ئیسرائیل و تورکیا توندتر دەبنەوە

  • سەرۆکی حکومەت هۆشداری لە کشانەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا دەدات و داوای پاراستنی ژێرخانی هەرێم دەکات

  • ئاڵۆزبوونی کێشەکانی کۆڕەک تیلیکۆم؛ بەغدا هۆشداری دەدات و سیروان بارزانیش بڕیارەکان بە نایاسایی دەزانێت

  • ئەو بومەلەرزە سیاسییەی تورکیای هەژاندووە چییە؟

سەرەکی