1     کاتژمێر پێش ئێستا 22 جار خوێنراوەتەوە

ئاڵۆزبوونی کێشەکانی کۆڕەک تیلیکۆم؛ بەغدا هۆشداری دەدات و سیروان بارزانیش بڕیارەکان بە نایاسایی دەزانێت

کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوان دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق (CMC) و کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم قۆناغێکی نوێی بڕیوە. لە دواین پێشهاتدا، دەستەی گەیاندنی عێراق هۆشدارییەکی بەپەلەی ئاڕاستەی بەکارهێنەرانی سیمکارتی کۆڕەک کردووە و لە بەرامبەریشدا سیروان بارزانی، خاوەنی کۆمپانیاکە، توندترین ڕەخنە ئاڕاستەی دەستەکە و بڕیارەکانی دەکات.

لە ئاگادارییەکی فەرمیدا کە بەرواری ١٩ی ئابی ٢٠٢٦ی بەسەرەوەیە و لەلایەن بەليغ مسقال ئەبوو کول، سەرۆکی دەزگای جێبەجێکاری دەستەی گەیاندنی عێراق دەرچووە، داوا لە تەواوی بەکارهێنەرانی کۆڕەک کراوە، ڕێکاری خۆپارێزی بەپەلە بگرنەبەر.

 دەستەکە داوا دەکات بەکارهێنەران ژمارەی کۆڕەک لە ئەپڵیکەیشن و سەکۆ دیجیتاڵییەکانیان (وەک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئیمەیڵ) بگوێزنەوە بۆ ژمارەی کۆمپانیا ڕێگەپێدراوەکانی دیکەی مۆبایل لە عێراق (ئاسیاسێڵ و زێن عێراق) یان ئیمەیڵ بکەنە هۆکاری جێگرەوە، بەمەبەستی ڕێگری لە پچڕانی پەیامەکانی پشتڕاستکردنەوە (SMS) و لەدەستدانی هەژمارەکانیان. دەستەکە جەختیشی کردووەتەوە کە ئەم هەنگاوە بە مانای داواکردن بۆ دەستبەرداربوون لە سیمکارتەکان نایەت، بەڵکو ڕێکارێکی خۆپارێزییە لە چوارچێوەی بەردەوامی ڕێکارە ڕێکخستنییەکان دژی کۆمپانیاکە.

لە بەرامبەردا، سیروان بارزانی خاوەنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە ڕاگەیەندراوێکدا بە توندی بەرپەرچی بڕیارەکانی دەستەی گەیاندنی عێراقی دایەوە و ڕایگەیاند کە سەرجەم بڕیار و ڕێکارەکانی ئەو دەستەی دژی کۆڕەک تیلیکۆم، "نایاسایی، ناڕەوا و بێبنەمان". بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد کە هەڵسوکەوتی ئەم جۆرە بەرپرسانە دەبێتە هۆی ئەوەی عێراق لەسەر ئاستی جیهان وەک وڵاتێکی بێیاسا دەربکەوێت.

خاوەنی کۆمپانیای کۆڕەک جەختی لەوەش کردەوە، ئەم هەنگاوانەی بەغدا بەشێکن لە "شەڕێکی ئابووری، سیاسی و ئەمنی دژی هەرێمی کوردستان" و ڕایگەیاند کە سەرۆکی دەستەی گەیاندن بە هیچ شێوەیەک مافی دەرکردنی بڕیاری لەو شێوەیەی نییە و تەواوی ڕێکارەکان لە هەموو بنەمایەکی یاسایی دوورن. ئەم ڕووبەڕووبوونەوە نوێیە نیشانەی قووڵبوونی زیاتری کێشە دارایی و ڕێکخستنییەکانی نێوان کۆمپانیاکە و حکومەتی فیدراڵییە.

  • سەرۆکی حکومەت هۆشداری لە کشانەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا دەدات و داوای پاراستنی ژێرخانی هەرێم دەکات

  • ئاڵۆزبوونی کێشەکانی کۆڕەک تیلیکۆم؛ بەغدا هۆشداری دەدات و سیروان بارزانیش بڕیارەکان بە نایاسایی دەزانێت

  • ئەو بومەلەرزە سیاسییەی تورکیای هەژاندووە چییە؟

  • قەیرانی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل لە ئەڵمانیا؛ چین جێگەی براندە جیهانییەکان دەگرێتەوە

  • ئیسرائیل دواى زیاتر له‌ چوار ده‌یه‌ ته‌رمى سه‌ربازێكى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه

  • لە نێوان فشاری میلیشیاکان و وادەی ڕادەستکردنی چەکدا؛ ئایا زەیدی دەتوانێت بەرەنگاری هەژموونی ئێران ببێتەوە؟

  • گورزێك دواى جوڵه‌ى توركیا؛ ئه‌مریكا به‌ گرژییه‌كى ناپێویست ئیسرائیل تۆمه‌تبار ده‌كات

  • ئایا تره‌مپ زه‌مینه‌سازیی بۆ كۆتاییهێنان به‌جه‌نگی ئێران ده‌كات؟

  • یاسای چوارچێوە لەلایەن سەرۆک کۆماری تورکیاوە پەسەندکرا و رۆژنامەی تورکیا بڵاویکردەوە

سەرەکی