1     کاتژمێر پێش ئێستا 84 جار خوێنراوەتەوە

لە چەواشەکارییەوە تا بێدەنگی؛ بۆچی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی بکوژانی گوڵستان و هێرۆ ئاشکرا نەکرا؟

دوو ساڵ بەسەر تاوانی تیرۆرکردنی دوو ژنە ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندنی ئازاد، (گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین)دا تێپەڕ دەبێت. لە ناوەندی چەتر پرێس لە سلێمانی، بە ئامادەبوونی کەسوکار و هاوکارانیان مۆنۆمێنتێک بۆ کەلوپەل و دەستنووسەکانیان کرایەوە و پەیامی سەرەکی ئەوە بوو: "تیرۆر و تۆقاندن، قەڵەمی ئازاد ڕاناوەستێنێت."

لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیی ڕۆژنامەنووسانی لە نزیک سەیدسادق کردە ئامانج. هێشتا ئاگر لە ئۆتۆمبێلەکە بەرز دەبووەوە، دژە تیرۆری پارتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تاوانەکەی داپۆشی؛ بانگەشەی ئەوەی کرد کە "سەرکردەیەک و دوو پاسەوانی پەکەکە کوژراون!" بەڵام قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر زوو هەواڵەکەی بە درۆ خستەوە و پشتڕاستی کردەوە کە ئامانجەکان ڕۆژنامەنووس بوون".

ئەم ڕەفتارەی دژە تیرۆری پارتی پرسیاری جددی بەدوای خۆیدا هێنا: بۆچی دەزگایەکی ئەمنی خێرا زانیاریی چەواشەکار بڵاو دەکاتەوە؟ ئایا ئەمە تەنها زانیاریی هەڵە بوو، یان پەردەپۆشکردنی ئەنقەستی تاوانەکانی تورکیا لە دژی سیڤیل و ڕۆژنامەنووسان؟

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بەپێی ماددەی ٧٩ی پرۆتۆکۆڵی یەکەمی ڕێککەوتنامەی جنیڤ، ڕۆژنامەنووسان کەسی مەدەنین و بەئامانجگرتنیان تاوانی جەنگە. هەرچەندە ڕێکخراوە جیهانییەکانی وەک هیومان ڕایتس ۆچ، یونسکۆ و پەیامنێرانی بێسنوور ئیدانەی تاوانەکەیان کرد، بەڵام دوای دوو ساڵ، نە یەکێتی ئەوروپا دەنگی لێوە هات و نە ئەنجامی لێکۆڵینەوە ناوخۆییەکان ئاشکرا کران.

سەرچاوە ئەمنییەکان جەخت دەکەنەوە کە تیرۆرکردنی گوڵستان و هێرۆ بە دەستی سیخوڕی ناوخۆیی ئەنجام دراوە. بەڵام دوای دوو ساڵ، تاوانباران دادگایی نەکراون و دەستە سیخوڕەکەی ناوخۆش هەر نەناسێنراوە!

گوڵستان تارا کە ٢٠ ساڵی تەمەنی لە ڕاگەیاندنی ئازاد بەسەر بردبوو، لەگەڵ هێرۆ بەهادینی ئەندازیار و کارمەندی تەکنیکی، بوونە قوربانیی عەقڵییەتێک کە لە حەقیقەت دەترسێت. دوای دوو ساڵ، هاوڕێیانیان جەخت دەکەنەوە کە نە وەک شینگێڕ، بەڵکو وەک درێژەپێدەری ڕێگەی ئەوان دەمێننەوە. بەڵام پرسیارە تاڵەکە ئەوەیە: تا کەی بکوژانی قەڵەم و سیخوڕە ناوخۆییەکان لە سزادان ڕزگاریان دەبێت؟

 

  • لە چەواشەکارییەوە تا بێدەنگی؛ بۆچی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی بکوژانی گوڵستان و هێرۆ ئاشکرا نەکرا؟

  • هۆشداریی دەم پارتی لە "کۆنووسی ساختە"؛ کێ دەیەوێت پرۆسەی ئاشتی تێکبدات؟

  • بە ناوی کوردایەتی و لە پشکی خەڵک؛ کێ باجە ترلیۆن دیناریەکەی کۆڕەک دەدات؟

  • حکومەتی عێراق لە پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی چەک پاشەکشە دەکات

  • هەژماری من کێشەی دابەشکردنی مووچەی چارەسەرکرد یان گەورەتری کرد؟

  • لە دوای هێرشەکەی ئیدلب؛ ململانێکانی ئیسرائیل و تورکیا توندتر دەبنەوە

  • سەرۆکی حکومەت هۆشداری لە کشانەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا دەدات و داوای پاراستنی ژێرخانی هەرێم دەکات

  • ئاڵۆزبوونی کێشەکانی کۆڕەک تیلیکۆم؛ بەغدا هۆشداری دەدات و سیروان بارزانیش بڕیارەکان بە نایاسایی دەزانێت

  • ئەو بومەلەرزە سیاسییەی تورکیای هەژاندووە چییە؟

سەرەکی