2 کاتژمێر پێش ئێستا
22 جار خوێنراوەتەوە
له 2ی ئاداره‌وه زیاتر له چوار هه‌زار كه‌س له لوبنان كوژراون
له 2 ى ئادارى ئه‌مساڵه‌وه، له لوبنان به‌هۆى هێرشى ئیسرائیله‌وه، چوار هه‌زار و 350 كه‌س كوژراون، زیاتر له 12 هه‌زار و 310 كه‌سیش برینداربوون.
ئه‌م ئاماره له‌لایه‌ن ناوه‌ندى فریاگوزارى ته‌ندروستى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لوبنانه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه، لهوكاتهوهى چه‌ند رۆژێك دواى ده‌ستپێكردنى هێرشى ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران، ئیسرائیل هێرشى بۆسه‌ر حزبوڵاى لوبنان ده‌ستپێكرد.
له ڕووى مه‌یدانییه‌وه، ئێواره‌ى سێشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى ئیسرائیل شارۆچكه‌ى مهنسورییان له باشورى لوبنان بۆردومان كرد، له شارۆچكه‌ى سهربینیش پرۆسه‌ى ته‌قاندنه‌وه‌ى تونێلێكى حزبوڵا ئه‌نجامدرا.له به‌ره‌به‌یانیشه‌وه له شارۆچكه‌ى دێر میماس له باشورى لوبنان سوپاى ئیسرائیل بۆردومانى ده‌ستپێكرد.

سوپاى ئیسرائیل له رێگه‌ى فڕۆكه‌وه چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كى لوبنانى بۆردومان كردووه، ئه‌وه‌ش به پاساوى بوونى پێگه‌ى چه‌كدارانى حزبوڵا.
ئیسرائیل له دووى ئادارى ئه‌مساڵه‌وه هێرشى بۆسه‌ر لوبنان ده‌ستپێكردووه، هێرشه‌كه‌ش دواى هه‌ڵدانى چه‌ند مووشه‌كێك بوو له‌لایه‌ن حزبوڵاوه بۆسه‌ر باكورى ئیسرائیل، له‌وكاته‌شه‌وه ئیسرائیل چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كى باشورى لوبنانى كۆنترۆڵ كردووه.
له‌وكاته‌وه ئه‌مریكا و حكومه‌تى لوبنان و ئیسرائیل له گفتوگۆدان بۆ چه‌كداماڵینى حزبوڵا، به‌ڵام تائێستا هه‌وڵه‌كان بێئه‌نجامبوون، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى چه‌ند جارێك ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌ندراوه.
كۆتا جار كه ئاگربه‌ست له لوبنان ڕاگه‌یه‌ندراوه 20 ى حوزه‌یران بووه، هه‌رچه‌نده سوپاى ئیسرائیل هێرشى زه‌مینى كه‌مكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام بووه له هێرشه ئاسمانیه‌كانى.

ئەمریکا هەر لە ساڵی 1997ـەوە حیزبوڵڵای وەک "رێکخراوێکی تیرۆریستی" ناساندووە. بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، وتی، ئەمریکا چەندین ساڵە بەڵگەی هەیە لەسەر ئەوەی حیزبوڵڵا لەڕووی دارایی و سەربازی و لۆجستییەوە بەتەواوی تێکەڵ بە فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بووە. ئەو بەرپرسە گوتی: "حیزبوڵڵا تەنیا درێژکراوەیەکی فەیلەقی قودسە، نەک بزووتنەوەیەکی بەرگریی لوبنانی."
لەبەرامبەردا، حیزبوڵڵا دەڵێت، ئامانجی ئەمریکا لەم سزایانە ئەوەیە "گوشار و گەمارۆ بخاتە سەر بزووتنەوەکە و لایەنگرانی" تەنیا بۆ ئەوەی ئیسرائیل بپارێزێت.
-
له 2ی ئاداره‌وه زیاتر له چوار هه‌زار كه‌س له لوبنان كوژراون
|
-
تورکیا و ئیسرائیل: لە ململانێی هەژموونەوە بۆ لێواری ڕووبەڕووبوونەوەی هەرێمی
|
-
پەیامە هاوتەریبەکانی ئەنقەرە و ئیمراڵی؛ تێکدانی پرۆسەی ئاشتی پیلانگێڕییە
|
-
ورده‌كارى ڕێككه‌وتنى ئێران و عوممان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ڕێڕهوێكى كاتیی له گه‌رووى هورمز
|
-
گه‌ڕانه‌وه‌ى دیپلۆماتكارانى ئه‌مریكا بۆ عێراق و ناوچه‌كه ماناى چییه؟
|
-
مۆنتی كارلۆ: ئێران داوا ده‌كات چه‌كداماڵینی گروپه‌كانی عیراق بۆ كۆتایی ساڵ دوابخرێت
|
-
وردەكاری هەڵوەشاندنەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و هەسەدە
|
-
ئۆجەلان لەبارەی ئەو قسە و نووسراوانەی بەناویەوە بڵاو دەكرێنەوە: ڕاست نین
|
-
گەمارۆکانی ئەمریکا شادەماری ئابووریی ئێران دەبڕێت و وڵاتانی دراوسێشی تووشی شۆک دەکات
|
|
|
|