2   کاتژمێر پێش ئێستا 63 جار خوێنراوەتەوە

مۆنتی كارلۆ: ئێران داوا ده‌كات چه‌كداماڵینی گروپه‌كانی عیراق بۆ كۆتایی ساڵ دوابخرێت

رادیۆی مۆنتی كارلۆ ئاشكرایكردووه‌، سه‌باره‌ت به‌ پلانی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و چه‌كداماڵینی گروپه‌كان، له‌سه‌ر سێ خاڵ ناكۆكی هه‌یه‌.

وه‌ك ئه‌و ڕادیۆیه‌ ئاماژه‌ى پێداوه‌، خاڵی یه‌كه‌م كه‌ ناكۆكی له‌سه‌ره‌ تایبه‌ته‌ به‌ واده‌ی دیاریكراو بۆ چه‌كداماڵینی گروپه‌كان، ئه‌و واده‌ی كه‌ حكومه‌ت دیاریكردووه‌ رۆژی 30 ئه‌یلوله‌، ئێستا له‌ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌وه‌ جموجوڵ و هه‌وڵ هه‌یه‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌كه‌ تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ یاخود سه‌ره‌تای ساڵی ئاینده‌، ئێرانیش هه‌مان دواكاری هه‌یه‌و ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئێران كه‌ به‌مدواییه‌ سه‌ردانی به‌غدادیان كردووه‌ به‌م ئاڕاسته‌یه‌ قسه‌یان كردووه‌.

خاڵی ناكۆكی دووه‌م بریتییه‌ له‌ شێوازی چه‌كداماڵینی گروپه‌كان، حكومه‌تی عیراق ده‌یه‌وێت ئه‌و گروپانه‌ چه‌ك بكات كه‌ له‌ناو حه‌شدی شه‌عبیدا نین، ئه‌مباری چه‌كه‌كانیش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای عیراقدا بێت، به‌شێك گروپه‌كان نایانه‌وێت چه‌كه‌كانیان راده‌ست بكه‌ن جا ئیتر راده‌ستی سوپا بێت یاخود حه‌شدی شه‌عبی، گروپه‌كانی تر ده‌یانه‌وێت چه‌كه‌كانیان راده‌ست بكه‌ن به‌ڵام ده‌ڵێن چه‌ك راده‌ستی حه‌شد ده‌كه‌ن و ده‌بێت ئه‌مباری چه‌كه‌كانیش هه‌ر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌شد بێت.

خاڵی سێیه‌می ناكۆكی كه‌ مۆنتى كارلۆ باسیكردووه‌، ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌ت ده‌یه‌وێت ئه‌و گروپانه‌ی كه‌ له‌ژێر ناوی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامین و له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌كیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و شكۆی ده‌وڵه‌ت به‌كارهێناوه‌، به‌تایبه‌تیش له‌ جه‌نگی ئه‌مدواییه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیل، ئه‌م گروپانه‌ ده‌بێت خۆیان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌و نه‌چنه‌ ناو حه‌شدی شه‌عبی، ته‌نیا بۆیان هه‌یه‌ به‌شداری ژیانی سیاسی بكه‌ن، ئه‌و گروپانه‌ دژی ئه‌م داواكارییه‌ن.

حکومەتی عێراق لە ڕێگەی سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی و وتەبێژەکەیەوە، ٣٠ی ئەیلوولی داهاتووی وەک وادەیەکی یەکلایکەرەوە دیاریکردووە بۆ ڕاگەیاندنی سەروەریی تەواوەتی و دەستپێکردنی پڕۆسەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا. بەڵام ئەم بڕیارە بەرەوڕووی ئاستەنگ و ناکۆکیی قووڵ بووەتەوە لە ناوخۆی ماڵی شیعی و پەیوەندییە هەرێمییەکاندا.

  • تورکیا و ئیسرائیل: لە ململانێی هەژموونەوە بۆ لێواری ڕووبەڕووبوونەوەی هەرێمی

  • پەیامە هاوتەریبەکانی ئەنقەرە و ئیمراڵی؛ تێکدانی پرۆسەی ئاشتی پیلانگێڕییە

  • ورده‌كارى ڕێككه‌وتنى ئێران و عوممان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ڕێڕه‌وێكى كاتیی له‌ گه‌رووى هورمز

  • گه‌ڕانه‌وه‌ى دیپلۆماتكارانى ئه‌مریكا بۆ عێراق و ناوچه‌كه‌ ماناى چییه‌؟

  • مۆنتی كارلۆ: ئێران داوا ده‌كات چه‌كداماڵینی گروپه‌كانی عیراق بۆ كۆتایی ساڵ دوابخرێت

  • وردەكاری هەڵوەشاندنەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و هەسەدە

  • ئۆجەلان لەبارەی ئەو قسە و نووسراوانەی بەناویەوە بڵاو دەكرێنەوە: ڕاست نین

  • گەمارۆکانی ئەمریکا شادەماری ئابووریی ئێران دەبڕێت و وڵاتانی دراوسێشی تووشی شۆک دەکات

  • پارتی و یەکێتی کۆنەبوونەوە؛ ئەمینداری یەکگرتوو باس لە ئەگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەکات

سەرەکی