1     کاتژمێر پێش ئێستا 46 جار خوێنراوەتەوە

ئۆجەلان لەبارەی ئەو قسە و نووسراوانەی بەناویەوە بڵاو دەكرێنەوە: ڕاست نین

عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، لە رێگەی وەفدی ئیمراڵییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند،   لە قۆناغێكی مێژووییدا هەندێك لایەن هەوڵ دەدەن پرۆسەكە تێكبدەن، ئەم هەوڵانەیان پیلانگێڕییە و لە دژی منن.

عەبدوڵا ئۆجالان، سەبارەت بە یەكەمین كۆبوونەوەی دەستەی بەدواداچوون و دەستنیشانكردن كە لە چوارچێوەی یاسای پتەوكردنی یەكگرتنی نەتەوەیی و یەكپارچەیی كۆمەڵایەتی دروستكراوە و سەبارەت بەو بانگەشە و تۆمەتە ناڕاستانەی چەند ڕۆژێكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەبنەوە، لە ڕێگەی وەفدی ئیمراڵییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە.

ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە لە پەیامەكەیدا نوسیویەتی، بەڕێز سەرۆككۆمار و بەڕێز دەوڵەت باخچەلی ئیرادەی بەهێزی خۆیان نیشان دا. لەسەر بانگەوازییەكەم، تێكۆشانی چەكداری كۆتایی پێهات. پارتە سیاسییەكانیش پشتیوانییەكی مێژووییان دەربڕی. بەم شێوەیە یاسای پتەوكردنی یەكگرتنی نەتەوەیی و یەكپارچەیی كۆمەڵایەتی پەسەند كرا.

بەوتەی ئۆجەلان، ئەو دەستەیەی بەپێی ئەم یاسایە دامەزراوە، دوێنێ یەكەمین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام داوە. ئەمەش نیشانی دەدات كە پرۆسەكە بە هەنگاوی گەورە بەرەو پێش دەچێت.

لە بەشێكی تری قسەكانیدا ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە دەڵێت، گەیشتووینەتە قۆناغێكی هەستیار، لەم قۆناغە مێژووییەدا هەندێك لایەن هەوڵ دەدەن پرۆسەكە تێكبدەن. ئەم هەوڵانەیان پیلانگێڕییە و لە دژی من، ئەو قسە، ڕوانگە، ناو، بەڵگە و نووسراوانەی لە ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاو دەكرێنەوە و بە منەوە دەبەسترێنەوە، ڕاست نین، ئەم بڵاوكراوانە ڕەفتاری تێكدەرانەی نەیارانی پرۆسەكەن.

لەكۆتایی پەیامەكەشیدا ئۆجەلان دەڵێت، من هەوڵەكانی خۆم بۆ بونیادنانی ئاشتیی كۆمەڵایەتی و یاسای برایەتی بەرەو پێش دەبەم. داوا لە هەموو كەسێك و لایەنێك دەكەم كە بە ڕۆحی برایەتی، بە هۆشیاری و بە هەستیارییەوە نزیك ببنەوە و هەوڵ بدەن.

ئەو پەیامەی ئۆجەلان لەكاتێكدایە، چەند ڕۆژی ڕابردوو، میدیای توركیا هەندێك هەواڵی بەناوی ئۆجەلان بڵاوكردەوە، كە بەشێكیان باس لە هەرێمی كوردستان  دەكەن.

 

  • ئۆجەلان لەبارەی ئەو قسە و نووسراوانەی بەناویەوە بڵاو دەكرێنەوە: ڕاست نین

  • گەمارۆکانی ئەمریکا شادەماری ئابووریی ئێران دەبڕێت و وڵاتانی دراوسێشی تووشی شۆک دەکات

  • پارتی و یەکێتی کۆنەبوونەوە؛ ئەمینداری یەکگرتوو باس لە ئەگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەکات

  • لێکترازانی ئابووری و سەربازی؛ ئەمریکا گەمارۆکان توندتر دەکات و ئێران هۆشداری لە ئاژاوە دەدات

  • ئۆجەلان هۆشداری دەدات و پێشنیاری "حکومەتی یەکێتیی دیموکراتیک" بۆ هەرێمی کوردستان دەکات

  • هەوڵی لابردنی سفرەکانی سەر دینار؛ نەشتەرگەرییەکی بەئازار بۆ ئابوورییەکی پەککەوتوو

  • دادگای فیدراڵی و چارەنووسی کابینەی نۆ؛ بڕیارێک کە بونیادی حکومڕانی لە هەرێم دەلەرزێنێت

  • ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین جه‌نگى ئابوورى دژ به‌ ئێران ده‌ستپێده‌كات؛ ئێرانیش هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاگرتنى نه‌وت ده‌كات

  • لە چەواشەکارییەوە تا بێدەنگی؛ بۆچی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی بکوژانی گوڵستان و هێرۆ ئاشکرا نەکرا؟

سەرەکی