10 کاتژمێر پێش ئێستا
115 جار خوێنراوەتەوە
وردەكاری هەڵوەشاندنەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و هەسەدە
شەوی 25 ی ئابی 2026 مەزڵوم عەبدی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، بەڕێوەبەریی خۆسەر و سەرجەم پێكهاتە سەربازی و مەدەنییەكانی سەر بەو ئیدارەی ڕۆژئاوای كوردستانی ڕاگەیاند.
عەبدی جەختی لەوە كردووەتەوە، پاش ئەم بڕیارە، سەرجەم ئەو دامەزراوە و هێزانە بەتەواوەتی تێكەڵی دامەزراوەكانی دەوڵەت دەكرێن
ئیدارەی ڕۆژئاوای كوردستان یان ئیدارەی خۆسەری دیموكراتی (كە بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاش ناسراوە)، سیستمێكی خۆسەر بوو كە لە ساڵی 2014ـەوە لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا دامەزراوە.

زانیارییەكان لە دیمەشقی پایتەختەوە ئاماژە بەوە دەكەن، لێكگەیشتنەكان لە نێوان وەفدی ڕۆژئاوای كوردستان و حكومەتی ڕاگوزەر بەرەو قۆناغێكی یەكلاكەرەوە هەنگاو دەنێن. باس لەوە دەكرێت لێكگەیشتنی گرنگ لەسەر پرسی زمانی كوردی و بەشداربوونی نوێنەرانی گەل لە پۆستە سیادییەكاندا هاتووەتە ئاراوە، لە كاتێكدا چاوەڕوان دەكرێت لە ئایندەیەكی نزیكدا بڕیار و مەرسوومەكان بۆ ڕای گشتی ڕابگەیەنرێن.
ئەم بڕیارەی مەزڵوم عەبدی دوای ئەوەهات، وەفدێكی باڵای سەربازی، ئەمنی و كارگێڕی كە لە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، نەورۆز ئەحمەد، ئەندامی فەرماندەیی گشتی یەكینەكانی پاراستنی ژن (یەپەژە) و سەمیر ئۆسۆ، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی پێكهاتبوون، زنجیرەیەك كۆبوونەوەی گرنگیان لە دیمەشق ئەنجامداوە.
ئەم جموجۆڵە دیپلۆماسی و سەربازییانە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی 29ی كانوونی دووەم و چوونە نێو ئەو "قۆناغە نوێیە" دێت كە مەزڵوم عەبدی پێشتر ڕایگەیاندبوو.

وەفدەكە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە كۆبوونەتەوە، هەروەها كۆبوونەوەیەكی ئەمنیی بەرفراوان لە وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەچووە بۆ تاوتوێكردنی میكانیزمەكانی تێكەڵبوونی هێزە ئەمنییەكان لە چوارچێوەی دەزگاكانی دەوڵەتدا.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەكان،پێشنیار كراوە مەزڵوم عەبدی وەك "ڕاوێژكاری سەرۆكایەتی بۆ كاروباری كورد" لە تیمی سەرۆكایەتی سوریادا دەستبەكار بێت. هەروەها پێشبینی دەكرێت ئیلهام ئەحمەد پۆستێكی باڵا لە حكومەتی سوریا وەربگرێت، ڕێككەوتنیش كراوە كە زمانی كوردی لە سیستەمی پەروەردەدا بناسێنرێت و لە هەنگاوی یەكەمدا پێنج بۆ شەش بابەتی سەرەكی خوێندن وەربگێڕدرێنە سەر زمانی كوردی.
لەبارەی یەپەژەش، گفتوگۆی چڕ لەسەر داهاتووی یەكینەكانی پاراستنی ژن كراوە و باس لەوە دەكرێت كە ئەم یەكینانە لە نێو وەزارەتی ناوخۆدا بە ڕێكخستنێكی تایبەت جێگەیان بكرێتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ڕەسمی ئەم وردەكارییانەیان پشتڕاست نەكردووەتەوە، بەڵام زانیارییەكان باس لەوە دەكەن حكومەتی سوریا خەریكی ئامادەكردنی بەیاننامەیەكی ڕەسمییە بۆ ڕاگەیاندنی وردەكارییەكانی كۆبوونەوەكان و شێوازی دابەشكردنی ئەرك و پۆستەكان.
-
وردەكاری هەڵوەشاندنەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و هەسەدە
|
-
ئۆجەلان لەبارەی ئەو قسە و نووسراوانەی بەناویەوە بڵاو دەكرێنەوە: ڕاست نین
|
-
گەمارۆکانی ئەمریکا شادەماری ئابووریی ئێران دەبڕێت و وڵاتانی دراوسێشی تووشی شۆک دەکات
|
-
پارتی و یەکێتی کۆنەبوونەوە؛ ئەمینداری یەکگرتوو باس لە ئەگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەکات
|
-
لێکترازانی ئابووری و سەربازی؛ ئەمریکا گەمارۆکان توندتر دەکات و ئێران هۆشداری لە ئاژاوە دەدات
|
-
ئۆجەلان هۆشداری دەدات و پێشنیاری "حکومەتی یەکێتیی دیموکراتیک" بۆ هەرێمی کوردستان دەکات
|
-
هەوڵی لابردنی سفرەکانی سەر دینار؛ نەشتەرگەرییەکی بەئازار بۆ ئابوورییەکی پەککەوتوو
|
-
دادگای فیدراڵی و چارەنووسی کابینەی نۆ؛ بڕیارێک کە بونیادی حکومڕانی لە هەرێم دەلەرزێنێت
|
-
ئهمریكا گهورهترین جهنگى ئابوورى دژ به ئێران دهستپێدهكات؛ ئێرانیش ههڕهشهى ڕاگرتنى نهوت دهكات
|
|
|
|