1     کاتژمێر پێش ئێستا 36 جار خوێنراوەتەوە

کێشەی وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیای داناغاز سەرهەڵدەداتەوە

 وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، کۆمپانیای دانەگاز بڕی هەناردەکردنی گازی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمکردووەتەوە. بەهۆی ئەو کەمکردنەوەیەوە، بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا بە رێژەی 1000 مێگاوات دابەزیوە.

رۆژی چوارشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایانگەیاند؛ لە پەیوەندیی بەردەوامدان لەگەڵ کۆمپانیای دانەگاز. هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و گەڕاندنەوەی دۆخی هەناردەکردنی گاز و ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ باری ئاسایی بەردەوامن.

سەرەتای مانگی هەشتی ئەمساڵ،  حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، كۆمپانیاكانی دانا غاز و كرێسنت بەبێ رەزامەندیی ئێمە غازیان داوەتە وەزارەتی كارەبای عیراق و رێوشوێنی یاسایی بۆ پاراستنی مافەكانمان دەگرینە بەر.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا سەبارەت بە هەناردەكردنی غازی كۆرمۆر بۆ وەزارەتی كارەبای عیراق ڕایگەیاندبوو، لە چواری ئابی 2026، حكومەتی هەرێمی كوردستان  لەلایەن هەردوو كۆمپانیای كرێسنت پترۆلیۆم و دانا غاز، كە كارپێكەری هاوبەشی كێڵگەی كۆرمۆرن، ئاگاداركرایەوە كە دەستیان كردووە بە دابینكردنی غازی سروشتی لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ وەزارەتی كارەبای عیراق بە مەبەستی بەرهەمهێنانی كارەبا.

حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستبووەڕوو، ئەم ئاگاداركردنەوەیەی تەنها لە كاتی ڕاگەیاندنی ڕەسمی كۆمپانیاكاندا پێگەیشتووە.باس لەوەشدەكات، وەك قەوارەیەكی دەستووری و دانەبڕاو لە كۆماری فیدراڵیی عیراق، حكومەتی هەرێمی كوردستان هەمیشە پابەند بووە بە بەهێزكردنی ئاسایشی وزە لە هەرێمی كوردستان و عیراق. هەرگیز دژی دابینكردنی غاز یان كارەبا بۆ هیچ بەشێكی عیراق نەبووە ، بەو مەرجەی ئەو جۆرە ڕێكخستنانە بە پابەندبوونی تەواو بە چوارچێوەی گرێبەستە كارپێكراوەكان و بە ڕەزامەندیی حكومەتی هەرێم وەك لایەنی گرێبەستكار ئەنجام بدرێن.

بڕیاری تاكلایەنانەی كۆمپانیاكان بۆ دەستپێكردنی دابینكردنی غاز بەبێ ڕەزامەندی حكومەتی هەرێم و لە دەرەوەی ئەو چوارچێوە گرێبەستییەی كە پرۆژەی كۆرمۆر بەڕێوەدەبات، بە پێشێلكردنی گرێبەستەكە هەژمار دەكرێت، هەروەها دەستوەردانێكی بێپاساوە بۆ ئەو رێكارە دامەزراوەییانەی كە پەیوەندی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی ڕێكدەخەن.ئەمەش بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی حكومەتی هەرێم.

حكومەتی هەرێم، ڕاگەیەندراوەكەی كۆمپانیاكان ڕەتدەكاتەوە كە تیایدا سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ پاڵپشتیكردنی رێكارەكانی دابینكردنی غاز، و دەڵێت حكومەتی هەرێم نە ڕەزامەندی دەربڕیوە و نە ڕێگەی بەم هەنگاوە داوە، هەر ئاماژەیەك بەوەی كە پشتیوانی یان پاڵپشتی لە بڕیارە تاكلایەنانەكەی كارپێكەرەكان كردبێت، ناڕاست و چەواشەكارانەیە.حكومەتی هەرێم ئێستا هەڵسەنگاندنی لێكەوتە یاسایی، گرێبەستی و كارپێكردنەكانی كردارەكانی كۆمپانیاكان دەكات و سەرجەم ڕێوشوێنە گونجاوەكان دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی مافەكانی بەپێی گرێبەست، هەروەها پاراستنی ئەو چوارچێوە گرێبەستییەی كە پرۆژەی كۆرمۆر بەڕێوەدەبات.

 

  • ئەمریکا دەستی بە کشانەوە لە هەرێم کردووە بەڵام سیستمی بەرگریی دەهێڵێتەوە

  • کێشەی وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیای داناغاز سەرهەڵدەداتەوە

  • بەهۆی کاریگەری هێرشی حوسییەکان؛سعودیە کۆبوونەوەیەکی بە بەشداری ئێران هەڵوەشاندەوە

  • نیگەرانییەکانی تاران و فشاری واشنتن؛ هاوکێشە نوێیەکانی هەرێم لەبەردەم تاقیکردنەوەی ناوچەییدا

  • چوار ساڵ دوای گیانلەدەستدانی ژینا؛ لە شکستی یاسای حیجابی زۆرەملێ وە تا بەردەوامیی خەباتی ژنان

  • لە گەرووی هورمزەوە تا بازاڕە جیهانییەکان؛ لێکەوتەکانی جەنگی ئێران لەسەر ئاسایشی وزە و ئابووریی جیهانی

  • قەیرانی بەنزین لە هەرێم و عێراق؛ لەنێوان دروشمی سیاسی و کورتهێنانی ڕاستەقینەدا

  • مەرجەکانی کەجەکە و پەیامی ئیمراڵی؛ ئایا پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا دەگاتە ئەنجام؟

  • پێنج کێشە بەرۆکی گرتووە؛ کۆماری ئیسلامی ئێران جێگرەوەی هەیە؟

سەرەکی