14   خولەک پێش ئێستا 35 جار خوێنراوەتەوە

قەیرانی بەنزین لە هەرێم و عێراق؛ لەنێوان دروشمی سیاسی و کورتهێنانی ڕاستەقینەدا

 کاتێک نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان هەڵدەکشێت و بارگرانییەکی جدی لەسەر شانی هاووڵاتیان دروست دەکات، هەندێک لایەنی سیاسی و کەسایەتی بەغدا وەک ڕزگارکەری بنەڕەتی لە قەیرانەکە دەناسێنن. بەڵام داتا فەرمییەکان ڕاستییەکی تر دەردەخەن؛ لەکاتێکدا بانگەشەی ئەوە دەکرێت بەغدا بەنزینی ٤٥٠ دیناری بۆ هەمووان دابین دەکات، وەزارەتی نەوتی عێراق بە فەرمی ڕایگەیاند کە ڕۆژانە ڕووبەڕووی ٥ ملیۆن لیتر کورتهێنانی بەنزین دەبێتەوە.

ئاستەنگی لۆجیستی لە بەندەرەکان و جیاوازیی قووڵی نێوان بەرهەمهێنان و بەکاربردن، وێستگەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیشی تووشی قەرەباڵغی و ڕیزی درێژ کردووە. ئەمە دەریدەخات کە پەنابردنی سادەگۆیانە بۆ ناوەند، ئاوڕدانەوەیە لە مۆدێلێک کە خۆیشی لە ژێر گوشاری کورتهێناندا دەناڵێنێت.

سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق هەوڵ دەدات لە ڕێگەی هاوردەکردنی باری نوێی بەنزین و گازەوە بۆشاییەکان پڕبکاتەوە، بەڵام قەیرانی بەنزین لە هەرێم ڕەنگدانەوەی کێشەی پێکهاتەیییە. لە کاتێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق بەرمیلێک نەوت بە ٤ دۆلار دەپاڵێوێت، ئەم تێچووە لە پاڵاوگەکانی هەرێم دەگاتە ١٦ دۆلار — واتە چوار بەرامبەر— ئەمەش پرسیاری جدی لەسەر شەفافییەتی گرێبەستەکان دروست دەکات.

هاوکات، نەبوونی کۆنترۆڵێکی بەهێزی حکومی و هەژموونی کۆمپانیاکانی سووتەمەنی لەسەر بازاڕ، وایکردووە تەنانەت لەگەڵ پاڵپشتیکردنی نرخی بەنزینی بازرگانیش بۆ ٧٥٠ دینار، نرخەکان لە بازاڕدا لە ١٠٠٠ تا ٢٠٠0 دیناردا بمێننەوە. لە کاتێکدا پێداویستیی ڕۆژانەی هەرێم لە نێوان ٦ بۆ ٧ ملیۆن لیتردایە، بەرهەمی ناوخۆیی و ئەو بڕەی لە بەغدا داوا دەکرێت (١٣٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاو) هێشتا بۆشایی گەورە لە بەدەستگەیشتندا بهێڵنەوە.

کەواتە، چارەسەری بنەڕەتی لە دروشمی سیاسی یان حەواڵەکردنی تەواوی دۆسێکان بۆ بەغدا کۆنابێتەوە؛ بەڵکو لە ڕێککەوتنێکی شەفاف و ڕوون لە نێوان هەولێر و بەغدا، نەهێشتنی دەستی قۆرخکاریی کۆمپانیاکان لە بازار، و دابەزاندنی تێچووی پاڵاوتندایە تاوەکو سووتەمەنی بە نرخێکی شایستە و دادپەروەرانە بگاتە دەستی هاووڵاتیان.

  • قەیرانی بەنزین لە هەرێم و عێراق؛ لەنێوان دروشمی سیاسی و کورتهێنانی ڕاستەقینەدا

  • مەرجەکانی کەجەکە و پەیامی ئیمراڵی؛ ئایا پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا دەگاتە ئەنجام؟

  • پێنج کێشە بەرۆکی گرتووە؛ کۆماری ئیسلامی ئێران جێگرەوەی هەیە؟

  • هاوکارییەکان لە ٤٥٠ ملیۆنەوە بۆ سفر؛ جەبار یاوەر:تەنها هاوکاری پێشمەرگە کۆتایی نەهاتووە

  • هێرش بۆ سەر زڕگوێزەڵە و تەقینەوەکانی هەڵەبجە؛ پەیامی تۆقاندن لەبەردەم مانگرتنی گشتی ڕۆژهەڵاتدا

  • حوسییەکان بە سەرپەرشتی ئێران و چاوپۆشی ئەمریکا چۆن گەیشتنە دەروازەی بابولمەندەب؟

  • کەجەکە: کورد لە سوریا بێخاوەن نییە

  • هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان: چوارشەممە مانگرتنی گشتییه‌ بۆ ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینی

  • سەرۆکی ئەمریکا: جەنگی ئێران کۆتایی دێت و حوسییەکان نایانەوێت ڕوبەڕوومان ببنەوە

سەرەکی