5   کاتژمێر پێش ئێستا 75 جار خوێنراوەتەوە

قەیرانی واشنتۆن و تاران؛ گەرووی هورمز، گۆشەگیری ئابووری و جموجوڵی حوسییەکان لە عێراق

دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جارێکی تر بەرەو لێواری گرژییەکی سەخت هەنگاو دەنێت، بە جۆرێک کە ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێران گەیشتوونەتە بنبەست.

دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جارێکی تر بەرەو لێواری گرژییەکی سەخت هەنگاو دەنێت، بە جۆرێک کە ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێران گەیشتوونەتە بنبەست.

لە لایەکەوە تاران مەرجی قورس بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز دادەنێت و جەخت لەسەر مانەوەی لەسەر هێڵی بەرگریی دەکاتەوە، لە لایەکی تریشەوە واشنتۆن لە ڕێگەی گەمارۆ ئابوورییە توندەکان و کۆبوونەوە هەواڵگری و سەربازییە نهێنییەکانەوە لە کامپ دەیڤد، سیناریۆی جیاواز بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم قەیرانە تاوتوێ دەکات، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ گەیشتنی ناکۆکییەکان بە قۆناغێکی هەستیار و مەترسیدار.

هەڵوێستی تاران؛ گەرووی هورمز لە سەرووی هەموو مامەڵەیەکەوەیە

بەرپرسانی باڵای ئێران جەخت لەوە دەکەنەوە، کردنەوەی گەرووی هورمز تەنیا بە جێبەجێکردنی مەرجەکان و ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا دەکرێت. ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کلیلی ئاسایش لە گەرووی هورمزدا پەیوەستە بە وەستاندنی ڕێگرییە دەریاییەکان و هەڵگرتنی سزاکان، و لەم قۆناغەدا بایەخی سەرەکییان تەنیا گەرووی هورمزە نەک دۆسیەی ئەتۆمی.

هاوکات محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، گەرووی هورمز ناکرێتەوە تا حەوت مەرجەکەیان جێبەجێ نەکرێت و سەردەمی کات کوشتن کۆتایی هاتووە. مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێرانیش جەختی لەوە کردەوە سەرەڕای پەرەسەندنی فشارە ئابوورییەکان، حکومەت ڕێکاری نوێی گرتووەتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە پلانەکانی دوژمن لە جەنگی ئابووریدا.

هەنگاوەکانی واشنتۆن؛ گۆشەگیری بێوێنەی ئابووری و کۆبوونەوە نهێنییەکانی کامپ دەیڤد

لە بەرانبەردا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گوشارە ئابوورییەکانی بۆ سەر تاران گەیاندووەتە لووتکە. سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ڕایگەیاند گۆشەگیرکردنی ئابووری ئێران لە مێژووددا بێوێنەیە و بۆ یەکەمجار هیچ نەوتێکیان لەسەر ئاو نابێت بۆ فرۆشتن. لە ئاستی باڵای سیاسی و سەربازیشدا، ماڵپەڕی ئاکسیۆس ئاشکرای کرد ئەندامانی باڵای کابینەی دوناڵد ترەمپ، لەوانە جەی دی ڤانس، مارکۆ روبیۆ و پێت هێگسەس، کۆبوونەوەیەکی نهێنییان لە کامپ دەیڤد ڕێکخستووە بۆ تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی داهاتووی جەنگ لەگەڵ ئێران. لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ هۆشداری توندی دا و رایگەیاند کە دەبێت ئێران ڕێککەوتن واژۆ بکات، ئەگەرنا لەناوی دەبات، هەرچەندە کێشەی سەرەکییان لە ئێستادا نەبوونی کەسایەتییەکی دیارە بۆ گفتوگۆکردن دوای کوژرانی زۆربەی سەرکردەکانیان.

فراوانبوونی هەژموونی حوسییەکان لە عێراق و نیگەرانییەکانی واشنتۆن

قەیرانی ئێستا تەنیا لە نێوان تاران و واشنتۆن چەقی نەبەستووە، بەڵکو لێکەوتەی ئەمنیشی لە ناوچەکەدا هەبووە. بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی حوڕڕە، حوسییەکانی یەمەن بە هاوکاری سوپای پاسدارانی ئێران و حزبولڵای لوبنانی، بوونی خۆیان لە عێراق فراوانتر کردووە و لە چەندین شار و ناوچە وەک جورفولسەخر، لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان ئۆفیس و شوێنی هەماهەنگی هاوبەشیان هەیە. ئەم گرووپانە لە ڕێگەی پەرەپێدانی درۆن و موشەکەوە چالاکن، سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تەنانەت سەردانیکردنی سەرکردەی حوسی بە پاسپۆرتێکی ساختە بۆ عێراق لە ساڵی ٢٠٢٤، قەبارەی پارێزگاری و هەژموونی ئەم گرووپانە لە خاکی عێراقدا دەردەخات، کە ئەمەش بووەتە مایەی نیگەرانی بەردەوامی واشنتۆن و داواکاریی دووبارەی لە بەغدا بۆ کۆتاییهێنان بەو چالاکییانە.

  • سیناریۆکانی دوای کشانی ئەمریکا؛ ئیسرائیل ئازادتر دەبێت و پێشێلکاریی ئاڵاش لە بەغدا نیگەرانی دروست دەکات

  • قەیرانی واشنتۆن و تاران؛ گەرووی هورمز، گۆشەگیری ئابووری و جموجوڵی حوسییەکان لە عێراق

  • دەنگی ناڕەزایەتی لە هەرێمی کوردستان: ٣٣٥ چالاکی لە ماوەی نۆ مانگدا

  • کشانەوەی ئەمریکا لە هەرێم تۆڵەی بێلایەنی کوردە یان گۆڕانی هاوکێشەکان لە ناوچەکە؟

  • کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێم؛ هەڵسەنگاندنی سیاسی و سەربازیی بۆ داهاتووی سەقامگیری چییە؟

  • گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە نیویۆرک؛ تاران تۆمەتەکانی واشنتۆن رەت دەکاتەوە و دۆناڵد ترەمپ هۆشداریی تووند دەدات

  • پەیامی نوێی ئۆجەلان سەبارەت بە داهاتووی شنگال، کۆتاییهاتنی ئەرکی مێژوویی پەکەکە و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا

  • عێراق دەچێتە قۆناغێکی نوێوە؛ پلانی حکومەت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەک و هەڵوێستی فەرمیی ئەمریکا لەبارەی داهاتووی عێراق

  • وۆڵ ستریت جۆرناڵ: توانای ئێران بۆ په‌كخستنى جووڵه‌ی نه‌وت ڕۆژ به‌ ڕۆژ كه‌مترده‌بێته‌وه‌

سەرەکی