4   کاتژمێر پێش ئێستا 68 جار خوێنراوەتەوە

زەیدی هۆشداری داوەتە چوارچێوەی هەماهەنگی لە دەرئەنجامی شکستی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا

لەکاتێکدا ئەمریکا تەئکید دەکاتەوە هاوبەشیی ئابوری لەگەڵ عێراق بەرەوپێش چووە، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆشداری داوەتە چوارچێوەی هەماهەنگی لە دەرئەنجامی خراپی پابەند نەبوون بە کاتی دیاریکراو بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا.

شەوی شەممە لەسەر یەک شەممە عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، میوانداری کۆبوونەوەی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد، لەمیانی کۆبوونەوەکەدا جەختی لەسەر پێویستیی یەکلاکردنەوەی سەرجەم دۆسیەکان کردووەتەوە، لەوانەش تەواوکردنی کابینەی وەزارەی حکومەت و پرسی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، کە سەروەری بڕیاری دەوڵەت بەهێز دەکات و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکە بەدیدەهێنێت.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی شەرقولئەوسەت، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەروەها جەختی لەسەر پشتیوانی لیژنەی چوار کەسیی کردەوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ گرووپەکان بەمەبەستی رێککەوتنی کۆتایی ڕادەستکردنی چەکەکانیان بە دەستەی حەشدی شەعبی، بەپێی ئەو کاتەی دیاریکراوە و رێککەوتنی لەسەر کراوە، هەروەها باسی گرنگترین ئەو تەوەرانە کردووە کە لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا گفتوگۆی لەسەر کردوون، باسی لە مەترسییەکانی شکستی بەرنامەی حکومەتیش کردووە لەگەڵ کاریگەرییەکانی لەڕووی ئابووری و سیاسی و ئەمنییەوە.

ئەم هۆشدارییە هاوکاتە لەگەڵ، جەختکردنەوەی مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کە بروسکەیەکی ئاراستەی عەلی زەیدی کرد بە بۆنەی رۆژی نیشتمانی عێراق لە سێی تشرینی یەکەم، ئاماژەی بە سەردانی مانگی تەموزی ڕابردووی عەلی زەیدی دابوو بۆ واشنتۆن و بینینی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی، باسی لەوەشکردووە ئەو سەردانە رەنگدانەوەی لەسەر بە‌هێزبوونی متمانەی نێوان هەردوو وڵات هەبووە، لەگەڵ پابەندبوونی هاوبەش بە بنیاتنانی داهاتوویەکی بەهێز و گەشەسەندوو.

بە وتەی مارکۆ روبیۆ، "هاوبەشیی ئابووری کە لەو سەردانەدا راگەیەندرا، توانای بەرفراوانی هاوکاری بازرگانی و وەبەرهێنان لەنێوان کۆمپانیا ئەمریکی و عێراقییەکان بەرجەستە دەکات". وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لەو هەوڵانە کرد کە عێراق داویەتی لەپێناو بەهێزکردنی سەروەری و بەشداریکردن لە بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکە.

بە وتەی سەرچاوەکان، ئەمریکا تێدەگات ئاستەنگەکانی بەردەم زەیدی قورسن، لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو هێزانەی خاوەنی چەکن، کە بەشێکیان لەناو چوارچێوەی هەماهەنگین و زۆر جددی نین لە جێبەجێکردنی ئەو کارنامەیەی زەیدی دایناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی باڵا بۆ شەرقولئەوسەت، گۆرانکاری لە هەڵوێستی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەدەر لەو کاتەی پێشتر دیاریکرابوو، دوای کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی نێوان عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕوویداوە، بە بێ ئامادەبوونی هیچ یەکێک لە ئەندامانی وەفدی عێراق، جگە لەوەی ترەمپ ڕەزامەندی داوە بۆ بەدەرکردنی فرۆکەخانەی نەجەف بۆ قەدەغەی گەشتی فرۆکە ئێرانییەکان.

زەیدی لەمیانی وتەیەکدا بە بۆنەی رۆژی نیشتمانی عێراق، تەئکیدی کردووەتەوە، عێراق دەوڵەتێکە بڕیاری خۆی دەدات و زەویی و ئاسمانی خۆی دەپارێزێت، سەروەری خۆی لە ٣٠ ی ئەیلولی ٢٠٢٦ تەواو کردووە، ئەویش لەگەڵ تەواوبوونی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش.

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی کردەوە، حکومەتەکەی بەرپرسە لە پاراستنی ئاسایش و سەروەری و بەرژەوەندییەکانی عێراق لە کاریگەری ململانێکانی ناوچەکە، پەیوەندییەکانیشی لەسەر بنەمای رێز و بەرژەوەندی هاوبەش بنیات دەنێت.

 

  • هەڵگەڕانەوەیەکی خێرا؛ سوپای یەمەن زوباب و بابولمەندەبی دەست بەسەردا گرتەوە

  • بۆ تێپەڕاندنی دابەشبوونی ١٠٣ ساڵە؛ کۆنفرانسی برۆکسل داوای پێگەی چاودێر بۆ کورد لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

  • زەیدی هۆشداری داوەتە چوارچێوەی هەماهەنگی لە دەرئەنجامی شکستی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا

  • لە بودجەی 2027ـدا؛ نزیکەی ملیۆنێک گرێبەست هەمیشەیی دەکرێن و پشکی هەرێمیش دەبێتە خاڵی یەکلاییکەرەوە

  • سیناریۆکانی دوای کشانی ئەمریکا؛ ئیسرائیل ئازادتر دەبێت و پێشێلکاریی ئاڵاش لە بەغدا نیگەرانی دروست دەکات

  • قەیرانی واشنتۆن و تاران؛ گەرووی هورمز، گۆشەگیری ئابووری و جموجوڵی حوسییەکان لە عێراق

  • دەنگی ناڕەزایەتی لە هەرێمی کوردستان: ٣٣٥ چالاکی لە ماوەی نۆ مانگدا

  • کشانەوەی ئەمریکا لە هەرێم تۆڵەی بێلایەنی کوردە یان گۆڕانی هاوکێشەکان لە ناوچەکە؟

  • کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێم؛ هەڵسەنگاندنی سیاسی و سەربازیی بۆ داهاتووی سەقامگیری چییە؟

سەرەکی