2   کاتژمێر پێش ئێستا 150 جار خوێنراوەتەوە

بۆ تێپەڕاندنی دابەشبوونی ١٠٣ ساڵە؛ کۆنفرانسی برۆکسل داوای پێگەی چاودێر بۆ کورد لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

لەپێناو بەدەستهێنانی پێگە و نوێنەرایەتیکردنی نەتەوەی کورد لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەر بانگەوازی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، کۆنفرانسێکی نێونەتەوەیی کە لە ڕۆژی 3ی ئەم مانگەدا لە زانکۆی ڤڕییەی برۆکسل (VUB) لە پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەچوو، کارەکانی کۆتایی پێهێنا.

لە کۆنفرانسەکەدا نوێنەرانی پارتە سیاسییەکانی هەردوو بەشی کوردستان، ئەکادیمیسیەن و پسپۆڕانی یاسای نێونەتەوەیی و مافەکانی مرۆڤ بەشدارییان تێدا کرد، لەوانەش باری فیشەر پسپۆڕی یاسای ئەمریکی ، ئەکادیمیسیەن میلۆن کۆساری، بەختیار ئەمین وەزیری پێشووی مافەکانی مرۆڤی عێراق ، ئۆیگموندور یۆناسن وەزیری دەرەوەی ئایسلەند و جۆنی لێدێسما.پسپۆڕی یاسای نێونەتەوەیی.

کۆنفرانسەکە بە ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان و وتنی سروودی نەتەوەیی دەستپێکرد و تێیدا فەهمی ڤەرگیلی، نیلوفەر کۆچ و وریا قەرەداغی بە ئەندامانی دیوان هەڵبژێرران. نیلوفەر کۆچ لە وتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد کورد نزیکەی سەدەیەکە لە نەتەوە یەکگرتووەکان بێ پێگە و بێ نوێنەرە و ئەم کۆنفرانسەش بەرهەمی کارکردنی نزیکەی ساڵێکی کەنەکەیە لەسەر ئەم دۆسیەیە.

 هاوکات زەینەب موراد، هاوسەرۆکی کەنەکە، جەختی لەوە کردەوە ٦٠ ملیۆن کورد لەسەر خاکی خۆیان بە زمان و کولتووری خۆیانەوە دەژین، کەچی لە هیچ ڕێکخراوێکی نێونەتەوەییدا نوێنەرایەتییان نییە.

لای خۆیەوە، ئەحمەد قەرەمووس، هاوسەرۆکی کەنەکە، ئەم کۆنفرانسەی بە وێستگەیەکی مێژوویی لە تێکۆشانی گەلی کورددا وەسف کرد و ڕایگەیاند، داوای پێگە و نوێنەرایەتی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بووەتە ڕۆژەڤی سەرەکیی هەموو کورد. قەرەمووس ئاماژەی بە دیدارە دیپلۆماسییەکانیان کرد لە باشووری کوردستان و بەتایبەت لە سلێمانی، هەولێر و قەندیل، ڕایگەیاند کە بۆ یەکەم جارە لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکاندا کۆبوونەتەوە و بناغەیەکی بەهێز بۆ هەڵوێستی هاوبەش دروست بووە.

لە بەشێکی تری کۆنفرانسەکەدا، پسپۆڕانی یاسایی و شارەزایان تیشکیان خستە سەر ڕێکارە یاساییەکان. باری فیشەر باسی لە دابەشبوونی مێژوویی کورد کرد لە دوای ڕووخانی عوسمانی و ڕایگەیاند کە دەبێت دانپیانانی کورد و بەدەستهێنانی پێگەی چاودێر لە نەتەوە یەکگرتووەکان ببێتە ئامانجی سەرەکی، چونکە ئیتر کاتی ئەوە هاتووە نادادپەروەریی ١٠٣ ساڵە تێپەڕێنرێت.

لە بەرامبەریشدا، پرۆفیسۆر میلۆن کۆساری ڕایگەیاند کە لە بەڵگەنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا مافی گەلان بۆ دیاریکردنی چارەنووسیان پارێزراوە و پێنەدانی ئەم مافە کۆسپە لە بەردەم مافەکانی مرۆڤدا، بۆیە پێویستە ڕێکخراوە کوردییەکان ڕاپۆرت و زانیاری پێشکەش بە میکانیزمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن بۆ بەهێزکردنی پێگەیان.

لە کۆتاییشدا، بەختیار ئەمین جەختی لەوە کردەوە،  دەبێت لایەنە کوردییەکان لە مەیدانی دیپلۆماسییدا بەیەکەوە کار بکەن و تێڕوانینە جیاوازەکان نەکەنە بەربەست، بەڵکو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەورووپا، ئەمریکا و جیهانی ئیسلامیدا فراوانتر بکەن تاوەکو دەگەنە ئامانجە نەتەوەییەکانیان.

 

  • هەڵگەڕانەوەیەکی خێرا؛ سوپای یەمەن زوباب و بابولمەندەبی دەست بەسەردا گرتەوە

  • بۆ تێپەڕاندنی دابەشبوونی ١٠٣ ساڵە؛ کۆنفرانسی برۆکسل داوای پێگەی چاودێر بۆ کورد لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

  • زەیدی هۆشداری داوەتە چوارچێوەی هەماهەنگی لە دەرئەنجامی شکستی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا

  • لە بودجەی 2027ـدا؛ نزیکەی ملیۆنێک گرێبەست هەمیشەیی دەکرێن و پشکی هەرێمیش دەبێتە خاڵی یەکلاییکەرەوە

  • سیناریۆکانی دوای کشانی ئەمریکا؛ ئیسرائیل ئازادتر دەبێت و پێشێلکاریی ئاڵاش لە بەغدا نیگەرانی دروست دەکات

  • قەیرانی واشنتۆن و تاران؛ گەرووی هورمز، گۆشەگیری ئابووری و جموجوڵی حوسییەکان لە عێراق

  • دەنگی ناڕەزایەتی لە هەرێمی کوردستان: ٣٣٥ چالاکی لە ماوەی نۆ مانگدا

  • کشانەوەی ئەمریکا لە هەرێم تۆڵەی بێلایەنی کوردە یان گۆڕانی هاوکێشەکان لە ناوچەکە؟

  • کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێم؛ هەڵسەنگاندنی سیاسی و سەربازیی بۆ داهاتووی سەقامگیری چییە؟

سەرەکی