×

دیمەنێکی هەولێر
2024-11-09 106 جار خوێنراوەتەوە

پاڵاوگەی نایاسایی و تێكدانی ژینگەکەی؛ هەولێری كردووەتە یەكەم شار لە توشبوون بە شێرپەنجە

ناوەندی هەواڵ

هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، ئەو شارەی ژیان تەنها بۆ خەڵكەكەی نییە، پاڵاوگەی نایاسایی و باڵەخانەی بەرز و چەندین كارگەی نایاسایی داهاتەكەی بۆ بەرپرسان و بازرگانانە و پیسبوونی ژینگەكەشی بۆ خەڵكە هەژار و مامناوەندەكەی.

چواندن بە دوبەی!

بەرپرسانی پارتی و بەدیاریكراوی هەولێر، هەمیشە شانازی بەوە دەكەن كە هەولێر وەك دوبەی جوانە و باڵەخانەی بەرزی هەیە، بەڵام هەولێر دیوێكی دیكەشی هەیە، ئەویش كۆڵانی هەژارنشین و ژینگەی پیسبوو بەهۆی پاڵاوگەی بەرپرسان و كارگە نایاساییەكان، جگە لەوەی ئەو شارە بە هاوینان كێشەی كەمئاوی هەیە هۆكارەكەش دروستكردنی هەزاران یەكەی نیشتەجێبوون و ڤێللایە كە بە پارەیەكی خەیاڵی دەفرۆشرێت و قازانجەكەی بۆ بەرپرسانی پارتی و كۆمەڵێكی دیاریكراوە، سەرئەنجام بووەتە هۆی نەمانی ئاوی ژێر زەوی لەو شارە و دانیشتوانە ڕەسەنەكەشی دەبێت هاوینان بە تانكەر ئاو بكڕن.

یەكێكی دیكە لە كێشەكانی هەولێر ئەوەیە گەڕەكە كۆنەكانی ئاوەڕۆی سندوقییان نییە و لەزستانیشدا بەهۆی جوگرافیای شارەكەوە هەر لەگەڵ بارینی باران بە ئاسانی ئاو كۆدەبێتەوە و هەندێك جاریش دەبێتە لافاو.
هەرچەندە بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی و بەدیاریكراویش وەزیری تەندروستی كە لە پشكی پارتییە، هەمیشە داتای پیسبوونی ژینگەی هەولێر و تووشبوون بە شێرپەنجە دەشارێتەوە، بەڵام ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق دەڵێت، زۆرترین تووشبووی شێرپەنجە لەسەر ئاستی عێراق بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی دانیشتووان لە هەولێر تۆماركراوە.  

جگە لەوەی هەولێر دوای بەغداد لەڕووی ژینگەوە پیسترین ژینگەی هەیە، هۆكاری ئەوەش بوونی نزیكەی 200 پاڵاوگەی نایاساییە لەو شارە كە سەرجەمیان بەرپرسانی پارتی و نزیكەكانیان خاوەنین.
هەرچەندە ڕۆژی 04-08-2024، لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە بڕیاری داخستنی 138 پاڵاوگەی نایاسایی دراوە، بەڵام بڕیارەكە تەنها نزیكەكانی نێچیرڤان بارزانی گرتەوە و كەمتر لە 50 پاڵاوگە داخران و بەشێكیشیان بە سەنگەر گۆڕینێكی ناوخۆیی پاڵاوگەكانیان پێكرایەوە.

بۆچی پاڵاوگەکان داناخرێن؟

 ئەو پاڵاوگانە زیاتر لە 15 ساڵە هەن، بەڵام وادیارە بەرپرسانی پارتی و هەولێر گوێیان بەوە نەداوە ژیانی خەڵك چی بەسەردێت، تازە بەتازە بیریان كەوتووەتەوە كە ئەو پاڵاوگانە مەرجی ژینگەیی جێبەجێ ناكەن و دەبێت دابخرێن.

بەهۆی ئەو پاڵاوگانەوە بەتایبەت لەهاویندا ئاسمانی هەولێر تەمێكی چڕ دایدەگرێت، ئەمەش دەریدەخات تا چی ئاستێك ژینگەی شارەكە پیس بووە.

پاساوی بەرپرسانی هەولێر بۆ دانەخستنی ئەو پاڵاوگانە، ئەوەیە كە پێویستی ناوخۆ دابین دەكەن، هەرئەوەش نا دەڵێن بژێوی ژیانی خەڵكی لەسەرە، بەڵام بەرپرسانی پاڵاوگەكە كە زۆربەیان كەسانی دەستڕۆیشتوون و نزیكی بنەماڵەی بارزانین ناچار ناكەن مەرجە ژینگەییەكان جێبەجێ بكەن.

 بەڵێ بەرپرسانی پارتی زۆربەی پاڵاوگەكانیان هێناوەتە پارێزگای هەولێر و بەدیاریكراویش گەڕەكە هەژار نشینەكان، ئەو شوێنانە نا كە ڤێللا گرانبەهاكانیان بە ملیۆنان دۆلار فرۆشتووە بە دەوڵەمەندە عەرەب و بیانییەكان، ئەمەش بەجارێك بووەتەهۆی تێكدانی ژینگەی هەولێر و بە پێچەوانەوە ڕێگەیان نەداوە هیچ پاڵاوگەیەك لەنزیك ناوچەی نیشتەجێبوونی خۆیان لە بلێ و بارزان هەبێت.

شێرپەنجە

سەرئەنجام بەرپرسانی پارتی و هەولێر باكیان بەوە نییە كە ساڵانە چەند كەس لە شارەكە تووشی شێرپەنجە دەبێت و هێواش هێواش ئەو شارە لەپێناو گیرفانی خۆیان لەناودەبەن.

لەبارەی ڕێژەی تووشبووان بە شێرپەنجە دكتۆر سورا یاسین، بەڕێوەبەری هۆبەی تۆماركردنی شێرپەنجە لە ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق، بە میدیای نێچیرڤان بارزانی وتووە" لە ساڵی 2023دا 43 هەزار و 62 تووشبووی شێرپەنجە لە عێراق و هەرێمی كوردستان تۆماركراون. ئەوە لەكاتێكدا لە ساڵی 2022دا 39 هەزار و 68 تووشبوو تۆماركرابوون. 

بەڕێوەبەری هۆبەی تۆماركردنی شێرپەنجە لە ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق وتیشی: كۆتایی ئەم ساڵ ئاماری تووشبووانی ساڵی 2024 روون دەبێتەوە و ساڵی 2025 بڵاوی دەكەنەوە. 

بەڕێوەبەری هۆبەی تۆماركردنی شێرپەنجە لە ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق لەبارەی ئامارەكەی ساڵی رابردوو قسەی كرد و وتی، "لەسەر ئاستی پارێزگا، زۆرترین تووشبووی شێرپەنجە بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی دانیشتووان لە هەولێر تۆماركراوە كە لە هەر 100 هەزار كەس 143.8 كەس تووشی شێرپەنجە بوون". 

دوای هەولێر، پارێزگای كەربەلایە كە لە هەر 100 هەزار كەس 125.4 كەس تووشبوون؛ نەجەف لە پلەی سێیەم دێت و لە هەر 100 هەزار كەس 120 كەس تووشبوون.

بەوتەی  دكتۆر سورا یاسین، "كەمترین تووشبووی شێرپەنجە لە كەركووك تۆماركراوە و لە هەر 100 هەزار كەس 62.6 كەس تووشبوون. لەنێو پیاوان كەركووك كەمترینە و لە هەر 100 هەزار كەس 62.6 كەس تووشبوون. لە ژنانیش بەهەمان شێوە كەمترینە و لە هەر 100 هەزار ژن، 75.1 ژن تووشی شێرپەنجە بوون". 

بەڕێوەبەری هۆبەی تۆماركردنی شێرپەنجە لە ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق دەڵێت، ئەو ئامارە تەنیا تایبەتە بە خەڵكی پارێزگاكان وەك خۆیان، چونكە هاووڵاتیی تووشبوو بەگوێرەی كارتی نیشتەجێبوونی جیادەكرێتەوە و خەڵكی كامە پارێزگا بێت لەسەر ئەو پارێزگایە تۆمار دەكرێت.

تووشبووانی شێرپەنجەم بەگوێرەی پارێزگاكان لە ساڵانی 2022 و 2023:

كۆی گشتی عێراق
ساڵی 2022: 39068 تووشبوو
ساڵی 2023: 43062 تووشبوو
جیاوازی و زیادبوونەكە 3994 تووشبوە 
هەولێر 2022: 2456 تووشبوو
هەولێر 2023: 3030 تووشبوو
كەربەلا2022 : 1510 تووشبوو
كەربەلا 2023: 1737 تووشبوو
 نەجەف2022: 2018 تووشبوو
نەجەف: 2023: 2007 تووشبوو
بەغدا 2022: 9323 تووشبوو
بەغدا 2023: 11071 تووشبوو
سلێمانی2022: 2909 تووشبوو
سلێمانی 2023: 2796 تووشبوو
بەسرە2022: 3199 تووشبوو
بەسرە 2023: 3495 تووشبوو
بابل 2022: 1851 تووشبوو
بابل 2023: 2145 تووشبوو
دیالە2022 : 1622 تووشبوو
دیالە 2023: 1672 تووشبوو
واست 2022: 1342 تووشبوو
واست 2023: 1423 تووشبوو
دیوانییە2022: 1290 تووشبوو
دیوانییە 2023: 1320 تووشبوو
میسان 2022: 988 تووشبوو
میسان 2023: 1088 تووشبوو
موسەننا 2022: 716  تووشبوو
موسەننا 2023: 783 تووشبوو
دهۆك 2022: 1222 تووشبوو
دهۆك 2023: 1186 تووشبوو
ئەنبار 2022: 1349 تووشبوو
ئەنبار 2023: 1514تووشبوو
نەینەوا 2022: 2629 تووشبوو
نەینەوا 2023: 3058 تووشبوو
سەلاحەدین 2022: 1261 تووشبوو
سەلاحەدین 2023: 1304 تووشبوو
زیقار 2022: 1562 تووشبوو
زیقار  2023: 1680 تووشبوو
كەركووك 2022: 1133 تووشبوو
كەركووك 2023: 1136تووشبوو
سێ باوترین جۆرەكانی شێرپەنجە لە عێراق:
یەكەم: سینگ 8849 كە 8708 ژن و 141 پیاو بوون.
دووەم: قۆڵۆن 3108؛ 1502 ژن و 1606 پیاو.
سێیەم: بۆری هەناسە و سییەكان 3020، 891 ژن و 2129 پیاو.
ئاماری مردن بە گوێرەی پارێزگاكان 
نەجەف 2022: 696 مردن
نەجەف 2023: 759 مردن
كەربەلا 2022: 536 مردن
كەربەلا 2023: 594 مردن
بەغدا2022 : 3114 مردن
بەغدا 2023: 3833 مردن
موسەننا 2022: 412 مردن
موسەننا 2023: 340 مردن
بەسرە 2022 :1029 مردن
بەسرە 2023: 1199 مردن
دیالە 2022: 703 مردن
دیالە 2023: 645 مردن
واست 2022: 523 مردن
واست 2023: 524 مردن
موسەننا 2022: 308 مردن
موسەننا 2023: 420 مردن
زیقار 2022: 740 مردن
زیقار 2023: 772 مردن
بابل 2022: 652 مردن
بابل 2023: 699 مردن
دیوانییە 2022: 376 مردن
دیوانییە 2023: 395 مردن
نەینەوا2022: 989 مردن
نەینەوا 2023: 1046 مردن
سلێمانی 2022: 342 مردن
سلێمانی 2023: 512 مردن
سەلاحەدین 2022: 396 مردن
سەلاحەدین 2023: 370 مردن
ئەنبار 2022: 157 مردن
ئەنبار 2023: 391 مردن
كەركووك 2022: 195 مردن
كەركووك 2023: 253 مردن
دهۆك2022 : 232 مردن
دهۆك 2023: 195 مردن
هەولێر 2022: 5 مردن
هەولێر 2023: 19 مردن
نەزانراو 2022: 16 مردن
نەزانراو 2023: 16 مردن


  • هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە عێراق زیان دەكات؟

  • پرۆسەی ئاشتی؛ پیلانێكی دیكەی توركیا لە پشتی دەرگا داخراوەكانەوە

  • پاڵاوگەی نایاسایی و تێكدانی ژینگەکەی؛ هەولێری كردووەتە یەكەم شار لە توشبوون بە شێرپەنجە

  • په‌كه‌كه‌ بێبه‌رى ده‌رچوو؛دادگایه‌كى به‌غداد ڕیسه‌كه‌ى پارتى كرده‌وه‌ به‌ خورى

  • بۆچى هه‌ڵبژاردن لە ئه‌مریكا جیاواز و ئاڵۆزه‌؟

  • ئۆجەلان و ماندێلا؛ ئەو دوو ڕێبەرەی زیندان نەیتوانی چۆكیان پێدابدات

  • رۆژی جیهانی كۆبانێ؛ ڕۆژی شانازی بۆ كورد و شەڕڤانان

  • لەمەودوا شانۆى سیاسى هەرێمى كوردستان چۆن ده‌بێت؟

  • گۆڕانكارییه‌كان خه‌ویان له‌ چاوى ئه‌ردۆغان زڕاندووه‌؛ تورکیا بۆچى دەیەوێت پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌ستپێبكاته‌وه‌؟

سەرەکی