2   کاتژمێر پێش ئێستا 1442 جار خوێنراوەتەوە

ئەو داتایانەی خامنەیی پێکوژرا

بە هەمانشێوە تورکیای خستووەتە مەترسییەوە؟

ناوەندی هەواڵ

رووداوەکانی ئەمدواییەی پەیوەست بە کوشتنی عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 28 ی شوباتی 2026، نیشاندەری گۆڕانکاری قوڵە لە سروشتی ململانێکانی سەردەم دا.

پرۆسە هەواڵگرییەکانی ئەم سەردەمە تەنها پشت بە رەگەزی مرۆیی و ئامڕازە کلاسیکەکان نابەستێت، بەڵکو داتا زەبەلاحەکان و ژێرخانی ئەلکترۆنیی لە دڵی جەنگەکاندان.

بەپێی ئەوەی میدیاکانی رۆژئاوا بڵاویانکردووەتەوە، پرۆسەی تیرۆرکردنی خامنەیی، پاش دزەکردنێکی ئاڵۆز و قورسی دیجیتاڵی لەلایەن هەواڵگری ئەمریکا و ئیسرائیل (سی ئای ئەی، مۆساد) ئەنجامدراوە، بەتایبەت لەلایەن یەکەی 8200 ی پسپۆڕلە هەواڵگری دیجیتاڵی، ئەمەش رووناکی دەخاتەسەر رۆڵی جەنگی ئەلکترۆنی (سایبەر سیکوریتی) وەکو ئامڕازێکی ستراتیژی بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکان.

رۆژنامەی حورییەتی تورکیا، وتارێکی نوسەر نەدیم چینیری بڵاوکردووەتەوە، کە باس لە وردەکاری کامێراکانی هاتوچۆی تاران دەکات، کە ساڵانێکە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بۆ چاودێری خۆپیشاندان و خەڵک بەکاری دەهێنن، بەڵام ساڵانێکە دزەکراوەتە ناو سیستمی کامێراکان.

ئەو نوسەرە دەڵێت، جگە لەوەی کامێراکان ببوونە ئامڕازێک بەدەستی دەوڵەتی ئێرانەوە، ببوونە سەرچاوەی زانیاریی بۆ دوژمنەکانی ئێرانیش.

بە وتەی ئەو نوسەرە تورکە، وێنەی کۆدکراو بۆ سێرڤەری دەرەکیی نێردراون، لەو رێگەیەشەوە دۆسیەی شێوازی ژیانی تیمی پاراستنی خامنەیی دروستکراوە، ئەویش بە شیکردنەوەی گۆشەکانی بینین و شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەکان و کاتژمێرەکانی کارکردن و رێڕەوەکانی هاتوچۆ.

نوسەر نەدیم چینیری دەڵێت، پرسەکە تەنها چاودێری لە رێگەی چاوەوە نەبووە، بەڵکو شیکردنەوەی داتای مۆبایل و لیستی پەیوەندی، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئیمەیڵ و بەرنامەی گەشتکردنیش بووە.

دواتر ئەو زانیاریانە لە رێگەی زیرەکیی دەستکرد و ئەلگۆریتمی پێشکەوتوو توانراوە وێنەی وردی جوڵەی بەرپرسانیان لێبکێشرێت، بەوەش ساتی نمونەیی جێبەجێکردنی هێرشەکانیان دیاری کردووە.

"مەترسیدارتر لەوەش پەیوەندییەکانی نزیک ئامانجەکە، لەکاتی جێبەجێکردنی پلانەکەدا پەکخراون، ئەمەش رێگری کردووە لە هەر هۆشدارییەکی پێشوەختە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە، ئەمەش توانای هێرشبەرە ئەلکترۆنییەکان دەردەخات بۆ کۆنترۆڵکردنی کاتیی ژێرخانی پەیوەندییەکان". ئەو نوسەرە تورکە وادەڵێت.

بە وتەی نەدیم، ئەو داتایانە دەریدەخات پرۆسەکە تەنها بە ئامانجگرتنێکی سەربازیی نەبووە، بەڵکو ئەنجامی جەنگێکی زانیاریی درێژمەودا بووە، کە خۆی دەبینێتەوە لە کۆکردنەوەی زانیاریی بەرنامە بۆ داڕێژراو و شیکردنەوەی بە وردیی.

نوسەرە تورکەکە باسی یەکەی 8200 دەکات و دەڵێت "باڵی دیجیتاڵی هەواڵگری ئیسرائیلن، بەرپرسن لە کۆکردنەوەی ئاماژە و زانیارییە ئەلکترۆنییەکان و تێکشکاندنی کۆدەکان و سیخوڕی ئەلکترۆنی، ئەمەش نمونەیەکی پێشکەوتووە لە بە سەربازییکردنی تەکنەلۆجیا و تواناکانی شیکردنەوەی داتاکان لەگەڵ ئامڕازەکانی جەنگی ئەلکترۆنیی تێکەڵ دەکرێن".

نەدیم چینیری درێژە بە باسەکە دەدات و دەڵێت "رۆڵی یەکەی 8200 چاودێریرکردنی ئامانجە باڵاکانە، لەگەڵ ئیدارەدانی درۆنەکان و جێبەجێکردنی پرۆسەکانی شێواندنی ئەلکترۆنیی، بەوەش مەیدانی ململانێکان بە جوگرافیایەکەوە پەیوەست نییە، بەڵکو بووەتە جەنگێکی ئەلکترۆنی".

"توانای گۆڕینی زانیارییە مەدەنییەکان لەوانەش هێماکانی هاتوچۆو کامێراکانی چاودێری، بۆ ئامرازی سەربازیی، رەنگدانەوەی ناسکیی سنورەکانی دنیای مەدەنیی و سەربازییە لە سەردەمی پێشکەوتنی ئەلکترۆنیدا، بۆیە ژێرخانی مەدەنی ئەگەر نەپارێزرێت لە ئاسانکاری بۆ ژیانی رۆژانەی خەڵکەوە دەگۆڕێت بۆ کانگای سیخوڕی و دزەکردنی ئەلکترۆنیی". ئەو نوسەرە تورکە وادەڵێت.

لەو چوارچێوەیەدا، نوسینی ئەو نوسەرە تورکە کە پەیوەستە بە داتاکانی ئیستانبوڵ بووەتە جێگەی مشتومڕ،بەتایبەت کە ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی پێشووی شارەوانیی ئیستانبوڵ تۆمەتی سیخوڕیی بەسەر خەڵکەوە ئاڕاستەکراوە.

بەپێی بانگەشەکانی میدیای تورکیا و بەتایبەت نزیک لە دەسەڵات، ئیمامئۆغڵۆ دەسەڵاتەکانی خۆی بەرفراوان کردووە بۆ چاودێریکردن بەسەر زانیارییە ئەلکترۆنییەکانی ملیۆنان هاوڵاتییەوە، بەشێک لەو زانیاریانەش دواتر لە "دارک وێب" فرۆشراون.

ئەمەش پرسیاری ئاڵۆزتری بەدوای خۆیدا هێناوە، بەتایبەت کە رێککەوتنی ئەلکترۆنی لەگەڵ کۆمپانیای ئەمریکی کراوە، کە خۆی دەبینێتەوە لە چارەسەری لیستی داتاکان و بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد بۆ ئیدارەدانی هاتوچۆ لەشارەکە.

هەرچەندە ئەم هەنگاوانە لەژێر ناوی "بەرەو شارێکی زیرەک" نراون، بەڵام دەکرێت کێشەی سەروەری دروست بکەن، پرسیارەکە ئەوەیە کێ خاوەنی ئەم داتایانەیە؟ لە کوێ دەپارێزرێت و کێ مافی دەستگەیشتنی پێی هەیە، ئەمە پرسیارەکانی ئەو نوسەرە تورکەن کە لە وتارێکی رۆژنامەی حورییەت ئاماژەی پێداون.

پرسیاری دیکەش سەریان هەڵداوە، ئەگەر کامێراکانی هاتوچۆ لە تاران بۆ پرۆسەی تیرۆرکردن بەکاربهێنرێت، ئایا ئاستی پارێزراوی تۆڕەکانی کامێرا لە شارەکانی تورکیا و تەنانەت وڵاتانی دیکەش چەندە؟ ئایا هیچ گرەنتییەک هەیە کە دزە نەکرێتە ناویان و بەکار نەهێنرێن؟

  • ئەو داتایانەی خامنەیی پێکوژرا

  • موجتەبا خامنەیی؛ ئێران لە شۆڕشی دژ بە پشتاوپشتەوە بۆ پشتاوپشتی

  • رابەری نوێی ئێران كێیە و بژاردەكانی دیكەش كێن؟

  • كورد لە بەرداشی واشنتۆن و تاراندا

  • مێژووی دەستێوەردانە دەرەكییەكانی ئەمریكا و گۆڕینی رژێمەكان لە جیهان

  • بەغداد لە چەند ئاڕاستەیەکەوە لەژێر ئاگردایە

  • ئایا کوڕەکەی شا بەلای ئەمریکاوە شیاوە؟

  • بژاردەی رۆژی قیامەت؛ ئەگەرەكانی سەرهەڵدانی جەنگ لەنێوان ئێران و ئەمریكا

  • پرسی كورد لەنێوان بە "تیرۆر" ناساندن و خوشك و برایەتیدا

سەرەکی