×

2024-02-04 228 جار خوێنراوەتەوە

لە چیلى ٤٦ كەس گیانیان لە دەستدا

سەرۆكی چیلی ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ئاگر كەوتنەوە لە دارستانەكانی ناوەڕاست و باشووری ئەو وڵاتە، لانیكەم ٤٦ كەس گیانیان لە دەستداوە، دەشڵێت، ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەكان هەیە.

 گابرێل بوریچ، سەرۆكی چیلی و بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە بارەی ئاگر كەوتنەوە لە دارستانەكانی وڵاتەكەیان و بوونە قوربانی ژمارەیەك هاوڵاتی بۆ میدیا جیهانییەكان دەدوێت.

گابرێل بوریچ ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو ئاگر لە دارستانەكانی باشوور و ناوەڕاستی وڵاتەکەمان كەوتووەتەوە، ئاگرەكە بەتایبەت لە ناوچەی گەشتیارییەكانی ڤالپارایسۆ و هاوینەهەواری بەناوبانگی ڤینا دێل مار کاریگەرى زیاتر بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەو ئاگرەوە لانیكەم ٤٦ كەس گیانیان لە دەستداوە، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەكان هەیە.

كارۆلینا تۆها، وەزیری ناوخۆی چیلی ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگر كەوتنەوەكەوە نزیكەی ٤٣ هەزار هێكتار زەوى بە تایبەت لە كەناراوەكانی زەریای هێمن سووتاون و لە ناوچوون.

ماكارێنا ڕیپامۆنتێ، سەرۆكی شارەوانی ڤینا دێل مار ڕایگەیاند، ئەمە كارەساتێكی بێ وێنەیە و هەرێمی ڤالپارایسۆ هەرگیز زیانی بەم قەبارەیە نەبینیووە.

دەسەڵاتدارانی چیلی قەدەغەی هاتووچۆیان لە شەواندا ڕاگەیاند، ئەمەش بۆ ئاسانكاری لە دابینكردنی پێداویستی بۆ تیمەكانی فریاكەوتن.

لە كۆتایدا حكومەتی چیلی داوا لە دانیشتوانی ناوچەكە دەكات ماڵەكانیان چۆڵ بكەن، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە بزانرێت چەند خێزان لە ماڵەكانیاندا ماونەتەوە.

  • ئەمریکا نایەوێت ئیسرائیل و ئێران ڕاسته‌وخۆ ڕوبه‌ڕووى یه‌كتر ببنه‌وه‌

  • وتەبێژی تەندروستی جیهانی: بەدرێژایی تەمەنی کارکردنم هاوشێوەی جەنگی غەززەم نەبینیوە

  • ساڵێک بەسەر جەنگی غەززە تێدەپەڕێت و ئامارەکان جیهانیان شۆک کردووە

  • سودانی لەبارەی مەترسییەکان و دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە نامەیەك بۆ ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا دەنێرێت

  • فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیله‌.. تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن

  • ئیسرائیل کوژرانی 21 سەرکردەی حیزبوڵای ڕاگەیاند

  • ئیسرائیل هەڕەشەى وەڵامدانەوە لە گروپە چەكدارەكانی عێراق دەکات

  • ئیسرائیل گفتوگۆی چڕ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات

  • سوپای ئیسرائیل داوا لە 25 گوندی لوبنان دەکات چۆڵی بکەن

سەرەکی