18   کاتژمێر پێش ئێستا 756 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنی ئابوری عێڕاق کۆبوەوە ئەم بڕیاڕەی لە بارەی موچە دا

ئیرادە میدیا

پوختە

 ئەنجومەنی ئابوری عێڕاق بۆ هەرێم: 

دەبێ تەواوی مەلەفی نەوت و داهاتی ناوخۆ تەسلیم بکەن و تەوتینش بکەن ئەوجا داوای موچە بکەن
ده‌بێت هه‌رێمى كوردستان موچه‌ى موچه‌خۆرانى به‌بانكیى بكات.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان کە لەناو کۆبونەوەی ئەنجومەنەکە دزەی پێکراوە، ئه‌نجومه‌نى ئابورى عێراق كه‌ د.فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌و جێگریى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌ سه‌رۆكیه‌تى، جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، ده‌بێت هه‌رێمى كوردستان موچه‌ى موچه‌خۆرانى به‌بانكیى بكات، ئه‌وكات موچه‌ى بۆ ڕه‌وانه‌ ده‌كرێت.

ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كه‌ وه‌زیرێكى كورد سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات

ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كه‌ وه‌زیرێكى كورد سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر پابه‌ندبونى هه‌ولێر به‌ته‌وتینكردنى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌.

بەوتەی ڕۆژنامەونووس (ئالاب ساحێب قڕان) له‌ناو كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ به‌فوئاد حوسێن وتراوه‌، ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌ڕاستى ده‌یه‌وێت‌و مه‌به‌ستیه‌كى پرسى موچه‌ چاره‌سه‌ر بێت، با داواكارییه‌كانى به‌غدا جێبه‌جێبكات‌و كه‌ خۆیان ده‌بیننه‌وه‌ له‌مه‌له‌فى نه‌وت‌و ته‌وتین‌و داهاتى ناوخۆ.

ئەو پەیامەی بەهەرێم وتراوەبه‌هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبیش وتراوه‌

به‌وته‌ى ڕۆژنامەنوسە‌كه‌، "ئه‌وه‌ى به‌هه‌رێمى كوردستان وتراوه‌، هه‌مان ئه‌و په‌یامه‌یه‌ كه‌ به‌هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبیش وتراوه‌، چیتر نابێت ئێرانى‌و سورى‌و غه‌یره‌ عێراقى موچه‌خۆربن.

داواكاریه‌كانى به‌غداوه‌  فشارى ئه‌مریكایه‌

ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان نه‌چێته‌ ژێربارى داواكاریه‌كانى به‌غداوه‌ كه‌ فشارى ئه‌مریكایه‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ولێر ڕوبه‌ڕوى كێشه‌ى ئێجگار گه‌وره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

جگه‌ له‌هه‌رێم، حه‌شدى شه‌عبیش كێشه‌ى گه‌وره‌ى بۆ دروستكراوه‌و له‌ژێر فشاره‌كانى ئه‌مریكا

جگه‌ له‌هه‌رێم، حه‌شدى شه‌عبیش كێشه‌ى گه‌وره‌ى بۆ دروستكراوه‌و له‌ژێر فشاره‌كانى ئه‌مریكا، عێراق وتویه‌تى، دوو مه‌رج هه‌یه‌ بۆ پێدانى موچه‌كانتان، یه‌كه‌میان، چونه‌ پاڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى دیكه‌ى عێراقه‌ له‌وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆو به‌رگریى، دوه‌میشیان، بونى كارتى نیشتمانیه‌ بۆ سه‌لماندنى عێراقیبونى هه‌ر ئه‌ندامێكى حه‌شد.

ئه‌مریكا فه‌رمانیكردوه‌ به‌عێراق‌ و هه‌رێم

بەپێی زانیارییەکان ئه‌مریكا فه‌رمانیكردوه‌ به‌عێراق‌ و هه‌رێم جگه‌ له‌عێراقیه‌كان، نابێت هیچ غه‌یره‌ عێراقیه‌ك موچه‌ له‌عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگرێت.

لەلایەکی دیکەوە،كاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەکێتی لەبارەی مەرجەكانی عێراق بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زانیارییەکان پشت ڕاستدەکاتەوەو دەڵێت، عێراق چەند مەرجێكی هەیە بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، كە بریتین لە "تەوتینكردنی موچە، ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتی، هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان".

ئەوەش لەكاتێكدایە، زیاتر لە 60 ڕۆژە موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان موچەیان وەرنەگرتووە و بەهۆیەوە لە بەشێكی ناوچەكانی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە فەرمانبەران بایكۆتی دەوامیان كردووە.

ڕۆژی 28ی مانگی ئايارى ئەمساڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بە نووسراوێکی فەرمی، کە ئاڕاستەی هەرێمی کوردستانی کردبو رایگەیاند، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق تەواوبووە و هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرێت.

 

  • دەم پارتی بانگەوازییەکی گرنگ بۆ هەنگاوە مێژووییەكەی گەریلا بڵاودەکاتەوە

  • ئەنجومەنی ئابوری عێڕاق کۆبوەوە ئەم بڕیاڕەی لە بارەی موچە دا

  • ئەم هەفتەیە پەرلەمانى عێراق تاوتوێى هێرشە درۆنییەكان دەكات

  • هەرێمى كوردستان.. سەرەڕاى پابەندبون؛ تاران هەڕەشەى لێدەكات

  • پەکەکە لەنێوان نیازپاكى چەكدانان و بەڵێنەكانى توركیادا

  • چاوە شارداوەکان گوزەر دەكەنە نێو عێراق

  • کێ لە پشت هێرشى درۆنەكانەوەیە؟

  • ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم 'هەر پابەندییەک لە سەر هەرێم بووە، بەزیادەوە جێبەجێی کردووە'

  • سودانى فشار دەكات بۆ دواخستنى هەڵبژاردنەكانى داهاتو

سەرەکی