×

هێزێکی سەرایا سەلام
2024-11-14 168 جار خوێنراوەتەوە

هێزێكى موقته‌دا سه‌در له‌ دیاله‌ هێرشى ده‌كرێته‌سه‌ر

ناوەندی هەواڵ

دوو ئه‌ندامى هێزه‌كانى "سه‌رایا سه‌لام" باڵى سه‌ربازى ڕه‌وتى سه‌در به‌هۆى بۆردومانكردنى بنكه‌كه‌یان له‌ ڕێگه‌ى مووشه‌كه‌وه‌، له‌ پارێزگاى دیاله‌ى باكورى عێراق برینداربوون.
به‌پێى هه‌واڵى میدیاكانى عێراق، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ له‌ ناحیه‌ى كه‌نعانى سه‌ر به‌ پارێزگاى دیاله‌، باره‌گایه‌كى هێزه‌كانى سه‌رایا سه‌لام له‌ شوێنێكى نزیك له‌ پارێزگاكه‌وه‌ به‌ موشه‌ك هێرشى كراوه‌ته‌سه‌ر، ئه‌و هێزانه‌ى له‌ باره‌گاكه‌شدا بوون به‌ ته‌قه‌ى هه‌ره‌مه‌كى وه‌ڵامى هێرشه‌ مووشه‌كیه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ دوو ئه‌ندامى هێزه‌كه‌ برینداربوون و زیان به‌ر باره‌گاكه‌شیان كه‌وتووه‌.
به‌هۆى ئه‌و هێرشه‌وه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى دیاله‌ و حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ و هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسیارێتى هێرشه‌كه‌ى نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

 

  • لە پەرلەمانی عێراق سێ یاسا گرنگەكە دەنگیان لەسەر دەدرێت

  • حەشدی شەعبی دەچێتە سنوری سوریا

  • ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لە سەر ژمارەیەک پرۆژە یاسای گرنگ دەدات

  • په‌رله‌مانى عێراق: له‌ ناوه‌نده‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ى زیندانیان ده‌درێت

  • سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرەو ئیسپانیا بەڕێکەوت

  • یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مان به‌ سه‌رۆكایه‌تى مه‌شهه‌دانى دەستى پێکرد

  • دادگای فیدراڵی لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ فراكسیۆنە كوردیەكان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

  • ئەنجومەنی نوێنەران بڕی تێچووی نەوتی هەرێم لە بودجەدا هەموار دەكاتەوە

  • تۆمەتباری سەرەكیی دزی سەدە بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزادرا

سەرەکی