هێزەکانی ئەڵمانیا لە کەناراوەکانی لوبنان
2024-11-14 266 جار خوێنراوەتەوە

ئەڵمانیا ڕەتیدەكاتەوە سەربازەكانی هاوكاری ئیسرائلیان لەشەڕدا كردبێت

ناوەندی هەواڵ

ئەڵمانیا ئەو ڕاپۆرتانە ڕەتدەكاتەوە، كە باس لەوە دەكەن سەربازەكانی ئەو وڵاتە كە لە چوارچێوەی هێزی ئاشتیپارێزن لە لوبنان (یونیفێل) هاوكاری ئیسرائیلیان كردبێت.
وەزارەتی  بەرگریی ئەڵمانیا لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: چەند دەزگایەكی میدیایی نزیك لە حزبوڵای لوبنان، هەواڵی ئەوەیان بڵاوكردووەتەوە كە هێزی دەریایی ئەڵمانیا لە لوبنان كە لەچوارچێوەی نەتەوەیەكگرتووەكاندان و لەسەر كەشتیەكی جەنگین بەشداری شەڕی لوبنانیان كردبێت لەبەرژەوەندی ئیسرائیل.
ئەڵمانیا بە نزیكەی 100 سەرباز لە هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوەیەكگرتووەكان لە لوبنان بەشدارە، كە 40 سەربازیان لەناوچەی ناقورەن كە بارەگای ئەو هێزەی تێدایە و ئەوانی دیكەش لەسەر كەشتییەكی جەنگی ئەڵمانیان بەناوی (لۆدڤیكساڤن ئام راین) لە كەناراوەكانی لوبنان.
بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لەكاتێكدایە تشرینی یەكەمی ڕابردوو درۆنێكی بۆمبڕێژكراو ئەو كەشتییە ئەڵمانیەی كردە ئامانج بەڵام لەلایەن بەرگریی ئاسمانی كەشتیەكەوە تێكشكێندرا.

 

  • تره‌مپ به‌راوردی دۆخی به‌غدا و كابوڵ ده‌كات

  • لوتکەی ئەنجومەنی هاریکاریی وڵاتانی کەنداو- ئەمریکا دەستی پێ کرد

  • خولی چوارەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران کۆتایی هات

  • گەشتی 32 فڕۆکەخانەی مەدەنی هیندستان بەهۆی هێرشەکانی پاکستانەوە ڕاگیران

  • روسيا ئاگربەستی راگەیاند، ئۆكرانیاش رەتیدەكاتەوە

  • پاپای نوێی ڤاتیكان هەڵدەبژێردرێت

  • سبەى ئەحمەد شەرع دەچێتە فەرەنسا و کۆشکی ئیلیزێش دەڵێت: پشتگیری سوریایەکی ئازاد و سەقامگیر و فرە پێکهاتە دەکەین

  • سەردەمی دەسەڵاتداریی دوو پارتە ناسراوەکەی بەریتانیای کۆتاییهات

  • وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات

سەرەکی