2024-02-07 556 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەى هێرشەکەى سەر قەسەدە دەکات

ناوەندی هەواڵ

بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جەختى لەسەر هاوبەشییکردنى وڵاتەکەى لەگەڵ هێزەکانى قەسەدە کردەوە و ڕایگەیاند، وەڵامی ئەو هێرشەش دەدەنەوە کە میلیشیا شیعەکان کردیانە سەر هێزەکانى قەسەدە و شەش شەڕڤان شەهیدبوون.

بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كە نەیویستووە ناوەكەی بڵاوبكرێتەوە، بۆ میدیاکانى وڵاتەکەی ڕاگەیاندوە: ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە هاوبەشیی لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكرات (قەسەدە) لە هەوڵەكانی دژی چەتەکانی تیرۆریستی (داعش) كە هێشتا مەترسییە لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە.

سەبارەت بە هەڵوێستى ئێران کە ڕایگەیاندبوو هێرشەکانی ئەمدواییە پەیوەندیان بە وڵاتەکەیەوە نییە، بەرپرسە ئەمریکییەکە جەختیکردوەتەوە،
میلیشیاكانی مقاوەمەى عێراق ئەو هێرشانەیان ئەنجامداوە کە ئێران پشتیوانییان دەکات.

هەروەها بەرپرسە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، واشنتۆن دڵنیایە لەوەى کە ئێران پشتیوانیی لەو گرووپە میلیشیایانە دەکات کە بەردەوام هێرش دەکەنە سەر بنکە و بارەگا سەربازییەکانى وڵاتەکەى لە عێراق و سووریا، بۆیە ئەمریکا لە کات و شوێنى خۆیدا وەڵامی داوەتەوە و بەردەوامیش دەبێت.

ئەو بەرپرسە ڕوونیکردووەتەوە کە ستراتیژی ئەمریكا سەبارەت بە هێرشەكانی ئەم دواییە بۆ سەر پێگەكان لە سوریا و عێراق ڕوونە، كە نایانەوێت پەرەسەندن و ململانێكان لە ناوچەكەدا زیاد بكەن، دەشڵێت: ئەمریکا وەڵامی بۆ هەموو هێرشەکانی ئەم دواییانەى سەر هاوبەشەکەشیان دەبێت کە شەش کەس لە هێزەکانى قەسەدە کوژراون.

  • قۆناغی ڕاگوزه‌ر لەسوریا و ئاستەنگەکانی بەردەم ئه‌حمه‌د شه‌رع

  • بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی دیاردەیەكی گەردوونی ڕودەدات

  • ئیسماعیل بەقائی: ئاشتی لە رێی دیالۆگەوە دەبێت نەک سەپاندنی هێز

  • 250 بەرپرسی مۆساد داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکەن

  • ئەنجومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی :ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بۆ کورد گرنگە

  • ماکرۆن: بەمزوانە دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێین

  • گۆڤاری فۆربێس-ی ئەمریكی: ساڵی 2025 خراپترین ساڵی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیایە

  • تۆڵەسەندنەوەی نوێی چین لە ئەمریکا: باجی گومرگی بۆ سەدا 84% بەرزکردەوە

  • سعودیە بڕیارێکی قورسی بۆ عومرەکان دەرکرد

سەرەکی