×

2024-02-07 359 جار خوێنراوەتەوە

ژمارەی قوربانییەكانی غەزە بەرزتر دەبێتەوە

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی تەندرووستیی غەزە نوێتریین ئاماری قوربانییەكانی غەزەی بڵاو كردەوە، كە لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٢٧ هەزار و ٧٠٨ هاوڵاتیی فەڵەستینی كوژراون ٦٧ هەزار و ١٤٧ كەسیش برینداربوون.

وەزارەتی تەندرووستیی غەزە و وەزارەتی تەندرووستیی ئیسرائیل، لە بارەی ژمارەی كوژرا و بریندارەكانی جەنگی نێوانییانەوە، لە دوو ڕاگەیاندراوی جیادا ئاماری نوێییان بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندرووستیی غەزە هاتووە، بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا ٢٧ هەزار و ٧٠٨ هاوڵاتیی لە غەزە كوژراون، هەروەها ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە ٦٧ هەزار و ١٤٧ كەس.

ئاماژە بەوەش كراوە، بەهۆی شەڕ و پێكدادان و بۆردوومانەكانی سوپای ئیسرائیل لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٢٣ كەس لە غەزە كوژراون و ١٦٩ی دیكەش بریندار بوون.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ١٢٤ ڕۆژە هێرش و بۆردوومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە بەردەوامە، هەروەها ١٠ هەزار نەخۆشی شێرپەنجە هەیە، بەبێ چارەسەر ماونەتەوە، نزیكەی ٣٥٠ هەزار هاوڵاتیی نەخۆش لە غەزە بەبێ چارەسەرن.

وەزارەتی تەندرووستیی ئیسرائیلیش بڵاوی كردەوە، ژمارەی كوژراوانی وڵاتەكەیان بەهۆی هێرشەكانی حەماسەوە گەیشتووەتە هەزار و ٤٠٠ كەس، نزیكەی پێنج هەزاری دیكەش برینداربوون.

سوپای ئیسرائیلیش بڵاوی كردووەتەوە، بەهۆی شەڕی هێزەكانیان لەگەڵ حەماس لە مانگی تشرینی یەكەمەوە تا ئێستا ٥٦٣ سەربازیان كوژراوە.

لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، كە لە ئەنجامدا بە سەدان كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.

 

  • ئێران؛ مردنی پێشوەختە دەیان هەزار کەسی تێپەڕاند

  • ئەڵمانیا ڕەتیدەكاتەوە سەربازەكانی هاوكاری ئیسرائلیان لەشەڕدا كردبێت

  • ئەمریکا بۆ تورکیا: ئەمریکا هیچ کارنامەیەکی نیە بۆ کشانەوە لە سوریا

  • ترەمپ مایک واڵتس دەکات بە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا

  • ئیسرائیل بە فەرمی داوای پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ كورد دەكات

  • قەتەر پشتیكردووەتە حەماس؟

  • ئەمریکا دەربارەی هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپ ئێران تۆمەتبار دەکات

  • نانسی پیلۆسی: بایدن هۆكاری شكستی دیموكراتەكان بوو

  • نەتەوە یەكگرتووەكان: لەسەدا 70ی كوژراوانى غەززە ژن و منداڵن

سەرەکی