مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە ئیسرائیل - AP
2025-02-16 181 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئیسرائیلە

ناوەندی هەواڵ

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە ئیسرائیل و بڕیارە سەردانی سعودیە و ئیماراتیش بکات .

بڕیارە ئەمڕۆ 16ی شوبات، مارکۆ روبیۆ، لە قودس (ئورشەلیم) لەگەڵ سەرکردەکانی ئیسرائیل، لەپێش هەمووشیانەوە لەگەڵ بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبێتەوە و قۆناغی دووەمی ئاگربەست و پێشنیازەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کەرتی غەززە تاوتوێ بکەن.

بەر لە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  بۆ ئیسرائیل، بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل "پشتیوانیی رەها"ی دۆناڵد ترەمپی لە بڕیارەکانی وڵاتەکەی، سەبارەت بە کەرتی غەززە بەرز نرخاند.

بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانەی دانوستانەکانیدا لە گەڵ سەرکردەکانی ئیسرائیل، باس لە قۆناغی دووەمی رێککەوتنی ئاگربەست بکات.

سەرچاوەیەکی نزیک لە دانوستانەکانەوە بە ئاژانسی هەواڵی "فڕانس پرێس"ی راگەیاندووە، پێدەچێت دانوستانەکان لەسەر قۆناغی دووەم هەفتەی داهاتوو لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ دەستپێبکەنەوە، کە تایبەتە بە ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکانی ئیسرائیل و کشانەوەی تەواوەتی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.

  • دادگای توركیا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ ئەكرەم ئیمامئۆغڵۆ دەركرد

  • ئەمشەو بۆ ماوەی کاتژمێرێک سەرجەم گڵۆپەکان دەکوژێندرێنەوە

  • ئەحمەد شەرع بۆ ڕوسیا: بەشار ئەسەدمان ڕادەست بكەنەوە

  • نوێنه‌رى تره‌مپ: نابێت حه‌ماس ئیداره‌دانى كه‌رتى غه‌ززه‌ بكات

  • دۆناڵد ترەمپ: لەجیاتی گەلی ئەمەریکا، پیرۆزبایی نەورۆز لە هەمووان دەکەم

  • سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ دەستگیرکرا

  • تره‌مپ :80 هه‌زار په‌ڕه‌ی نهێنی له‌باره‌ی جۆن كه‌نه‌دییه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كه‌م

  • حەماس: ناتانیاهۆ بە پلەی یەکەم بەرپرسیارە لە شکاندنی ئاگربەست

  • بەرپرسێکی پێشووی مۆساد:دەبێت ئیسرائیل خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسی تورکیا لە سوریا ئامادە بکات

سەرەکی