20   کاتژمێر پێش ئێستا 10992 جار خوێنراوەتەوە

موسەوى: روفاتى قوربانییەکان بەدانپێدانانی داعش ئاشکرابوە

 

پوختە

موختار موسەوی ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەران؛ پشتڕاستی کردەوە کە نزیکەی نیوەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی لە ناوچە ڕزگارکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش دۆزراونەتەوە، لەسەر بنەمای دانپێدانانەکانی ئەندام و سەرکردەکانی داعش دوای دەستگیرکردنیان بوە.

لە لێدوانێكى دا بۆ میدیا عێراقییەكان، موسەوی ڕایگەیاند،  دوای ئەو ئۆپەراسیۆنە ڕزگارییانەی کە لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2017 ڕویاندا، هێزە ئەمنییەکان توانیان ژمارەیەکی زۆر گۆڕی بەکۆمەڵ بدۆزنەوە کە پاشماوەی هەزاران قوربانیی تێدابوە، لەنێویاندا ژن و منداڵ و بەساڵاچو، کە لەکاتی داگیرکردنی شارەکانیان لەلایەن داعشەوە لەسێدارە دراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی 50%ی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانە دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیرکراوەکانی داعش دۆزراونەتەوە، کە شوێنی ناشتنی قوربانییەکانیان ئاشکراکردوە. موسەوى جەختیشى كردەوە لەوەى هەزاران کەسی ونبو هەن کە چارەنوسیان نادیارە، چونکە تا ئێستا هەمو گۆڕەکان نەدۆزراونەتەوە.

داعشە هەڵاتوەكان چ زانیارییەكى گرنگیان لایە؟

ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى نوێنەران رونیكردەوە، ئەو سەرکردانەی داعش کە لە عێراق هەڵاتون هێشتا خاوەنی زانیاری دروستن سەبارەت بە شوێنی ناشتنی قوربانییەکان و گۆڕە نەدۆزراوەکان، ئەمەش وایکردوە بەدواداچون بۆیان و دادگاییکردنیان بكرێتە ئەولەویەتێکی مرۆیی و نیشتمانی، چونكە ئەو گۆڕانەى تا ئێستا دۆزراونەتەوە گوزارشت لە ڕادەی ئەو تاوانانە ناکەن کە ئەنجام دراون، بەوپێیەی بەزەحمەت شار و گوندێک هەیە کە گۆڕی بەکۆمەڵی تێدا نەبێت، ئەمەش بەو مانایەیە کە ژمارەی ئەو گۆڕە نەدۆزراوانە دەکرێت زۆر بن، كە ئەو هەنگاوەش پێویستی بە زیادکردنی هەوڵی هەواڵگریی هەیە بۆ ئاشکراکردنیان و هێنانەدی دادپەروەری بۆ قوربانییەکان و کەسوکارەکانیان.

داعش لە نەینەوا و سەڵاحەددین و ئەنبار چ كارێكیان ئەنجامدا؟

لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2017، شارەکانی عێراق لەژێر دەسەڵاتی داعشدا شاهیدی هەندێک لە خراپترین تاوانە جەماوەرییەکانی مێژوی وڵاتەکە بون، بەوپێیەی ئەو گروپە کۆمەڵکوژیی ترسناکیان بەرامبەر خەڵکی مەدەنی لە نەتەوە و مەزهەبی جیاواز ئەنجامدا، بەتایبەتی لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەددین و ئەنبار.

ئەم قۆناغە تاریکە هەزاران کەسی بێسەروشوێن کرد، لەوانەش منداڵان، ژن و بەساڵاچوان، ئەمەش وایکرد ئۆرگانە فەرمییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هەڵمەتی گەڕان و هەڵکەندنی بەرفراوان بۆ گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەستپێبکەن.

پرسی گۆڕە بەکۆمەڵەکانى داعش گەیشت بە كوێ؟

سەرەڕای ئازادکردنی شارەکانی عێراق، پرسی گۆڕە بەکۆمەڵەکان تا ئێستاش وەک برینێکی گەورە بۆ کەسوکاری قوربانییەکان ماوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە تاکەکان هێشتا بێسەروشوێنن. دەسەڵاتدارانی ئەمنیی لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە لە دەستگیرکراوانی داعش چەند گۆڕێکیان ئاشکراکردوە، هاوکات کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکان دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی سەرکردە هەڵاتوەکانی ڕێکخراوەکە، کە پێدەچێت خاوەنی زانیاری ورد بن سەبارەت بە چارەنوسی ونبوەکان و شوێنی ناشتنیان.

 

  • عێراق دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حه‌وت دەستپێدەكات و موچه‌خۆرانی هه‌رێمیش 60 رۆژه‌ چاوەڕێی موچەن

  • حکومەتی هەرێم موفلیسە پارەی نییە

  • ئایا سیاسەتە نوێیەکەی کاتس لەدوای ئێران؛ عێراق دەگرێتەوە؟

  • بۆچی میلیشا عێراقییەکان لە ڕوبەڕوبونەوەکەدا ئامادە نەبون؟

  • موسەوى: روفاتى قوربانییەکان بەدانپێدانانی داعش ئاشکرابوە

  • دواین زانیاری لەسەر کۆبونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق

  • عێراق و هەرێم كەوتنە سەر نەخشەی مەترسيی ژینگەیی جيهان

  • فەزای دیجیتاڵیی عێراق بێ یاسایەو مۆبایلەكان لەژێر چاودێریدان

  • عێراق لە روى ئیلحادەوە لە ریزی پێشەوەى وڵاتە عەرەبییەكاندایە

سەرەکی