10   کاتژمێر پێش ئێستا 137 جار خوێنراوەتەوە

عێراق دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حه‌وت دەستپێدەكات و موچه‌خۆرانی هه‌رێمیش 60 رۆژه‌ چاوەڕێی موچەن

ئیرادە میدیا

پوختە
ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، له‌ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌وه‌ ده‌ست به‌رێكاره‌كانی خه‌رجكردنی موچه‌ی مانگی 7ی 2025ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و شارستانی ده‌كرێت و خانه‌نشینان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌چاوه‌ڕوانی رێكه‌وتنی كۆتایی هه‌ولێر و به‌غدان، بۆئه‌وه‌ی موچه‌ی مانگی (ئایار/5) وه‌ربگرن.

موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان تا ئێستاش له‌نێوان به‌غدا وهه‌رێم گیرى خواردوه‌

مانگ له‌دواى مانگ ده‌ڕوات، موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان تا ئێستاش له‌نێوان به‌غدا وهه‌رێم گیرى خواردوه‌ وپابه‌ندى یاسا وده‌ستورى عێراق نابن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌ یه‌كجارى.

موچه‌خۆران ده‌كرێنه‌ قوربانى

به‌هێنان وبردنى شاند له‌نێوان یه‌كتر دا موچه‌خۆران ده‌كرێنه‌ قوربانى، رۆژ له‌دواى رۆژ ژیانى خه‌ڵك دژوارتر وسه‌خت تر ده‌بێت وبازاڕیش بە خراپی ماوه‌ته‌وه‌.

له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ئه‌نجامداو ئه‌مڕۆش وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئابوری حكومه‌تی عیراق كۆدەبێته‌وه‌.

ناكرێت موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بكرێته‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكانی نه‌وت

بەوتەی بەرپرسانی هەرێم و ئەندامانی شاندەکە، كێشه‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌ره‌و چاره‌سه‌رده‌چێت و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی لەپەرلەمانی عێراق وەک ئاماژەیەک بۆ ناکۆکییەکانی ناو ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێم وبەغدا ده‌ڵێت:"ناكرێت موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بكرێته‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكانی نه‌وت له‌هه‌رێم".

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی بڵاویكرده‌وه‌، "ڕێكاره‌كانی خه‌رجكردنی پاره‌ی هاتنی خزمه‌ت ته‌واو بوه‌ و ڕه‌وانه‌ی بانكه‌كانی خانه‌نشینكراوانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی كراوه‌".

ئاماژەی بەوەش كردووە، له‌گه‌ڵ خه‌رجكردنی پاره‌ی كۆتاییهاتنی خزمه‌ت، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 7ی 2025 خانه‌نشینی شارستانی و سه‌ربازی ده‌كرێت".

هه‌رێم كه‌مال ئاغا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی لەپەرلەمانی عێراق بەمیدیای ره‌سمیی یه‌كێتی وتووە:"  كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه‌ هه‌نگاوی باشی بڕ‌یوه‌و هیوامان هه‌یه‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه‌ لێكتێگه‌یشتنی باش له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه‌".

" ناكرێت مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بكرێته‌ قوربانی داواكاری و به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گرنگه‌ كۆمپانیاكانی نه‌وت لێكتێگه‌یشتنی زیاتریان هه‌بێت، له‌سه‌ر بڕ‌ی دیاریكراوی ده‌رهێنانی نه‌وت و ده‌كرێت بڕ‌یاره‌كانی دادگای فیدراڵی و ده‌ستوور بكرێنه‌ بنه‌ما بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا"،هه‌رێم كه‌مال ئاغا واده‌ڵێت.

بریاره‌ سیاسییه‌كان وناكۆكییه‌كان له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان وبه‌غدا، بوته‌ هۆى ئه‌وه‌ى مانگانه‌ موچه‌خۆارنى هه‌رێم تووشى كێشه‌ى دواكه‌وتنى موچه‌ ببن، له‌كاتێكدا دادگاى فیدراڵى هه‌ردوولاى پابه‌ندكردوه‌ به‌ ته‌وتینكردن وناردنى موچه‌ له‌كاتی خۆیدا.

هه‌رێمى كوردستان مانگانه‌ به‌هانه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ وداهاته‌ ناوخۆییه‌كان وه‌ك پێویست راده‌ستى به‌غدا ناكات

هه‌رێمى كوردستان مانگانه‌ به‌هانه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ وداهاته‌ ناوخۆییه‌كان وه‌ك پێویست راده‌ستى به‌غدا ناكات، بۆ ئه‌وه‌ى به‌غداش به‌ ئاسانى داهاتى موچه‌ راده‌ستى هه‌رێم بكات، دواكه‌وتنى موچه‌ بوه‌ته‌ دیارده‌ و كه‌س خۆى بە به‌رپرسیار نازانێت.

ماوه‌ى 60 رۆژه‌ موچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌چاوه‌ڕێى هاتنى موچه‌كانیانن

تا ئێستا موچه‌خۆرانى هه‌رێم چاوه‌رێى موچه‌ى مانگى(ئایار/ پێنج)ده‌كه‌ن، بەڵام حكومه‌تى ناوه‌ندى موچه‌ى مانگى شه‌شیان دابه‌شكرد وماوه‌ى 60 رۆژه‌ موچه‌خۆرانى هه‌رێم له‌چاوه‌ڕێى هاتنى موچه‌كانیانن و له‌ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌وه‌ لە عێراق ده‌ست به‌رێكاره‌كانی خه‌رجكردنی موچه‌ی مانگی 7ی 2025ی خانه‌نشینانی سه‌ربازی و شارستانی کرا، ئەوەی بەردەوام جێگەی نیگەرانی موچەخۆران وهاوڵاتیانە خۆدزینەوە بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە لەلایەن حکومەتی هه‌رێم و پابەبەند نەبونیەتی به‌راده‌ستكردنى داهاته‌ ناوخۆییه‌كان وپابه‌ندیش نابێت به‌بریاره‌كانى دادگاى فیدراڵى.

  • عێراق دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حه‌وت دەستپێدەكات و موچه‌خۆرانی هه‌رێمیش 60 رۆژه‌ چاوەڕێی موچەن

  • حکومەتی هەرێم موفلیسە پارەی نییە

  • ئایا سیاسەتە نوێیەکەی کاتس لەدوای ئێران؛ عێراق دەگرێتەوە؟

  • بۆچی میلیشا عێراقییەکان لە ڕوبەڕوبونەوەکەدا ئامادە نەبون؟

  • موسەوى: روفاتى قوربانییەکان بەدانپێدانانی داعش ئاشکرابوە

  • دواین زانیاری لەسەر کۆبونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق

  • عێراق و هەرێم كەوتنە سەر نەخشەی مەترسيی ژینگەیی جيهان

  • فەزای دیجیتاڵیی عێراق بێ یاسایەو مۆبایلەكان لەژێر چاودێریدان

  • عێراق لە روى ئیلحادەوە لە ریزی پێشەوەى وڵاتە عەرەبییەكاندایە

سەرەکی