20   کاتژمێر پێش ئێستا 9280 جار خوێنراوەتەوە

ئایا سیاسەتە نوێیەکەی کاتس لەدوای ئێران؛ عێراق دەگرێتەوە؟

 

پوختە

پاش ئەوەی ئیسرائیل سیاسەتێکی نوێی سەربازیی لەدژی ئێران لەدوای ئۆپەراسیۆنی "دوژمنكاریى" بە وتەى بەرپرسانى تاران ڕاگەیاند، هەوڵى گۆڕانکارییە ناوچەییەکان لە عێراق دەستیکرد بە دەنگدانەوە، لە کاتێکدا تەلئەبیب بەردەوامە لە ئاماژەدان بەوەی کە تاران چیتر پارێزبەندێكی بەهرەمەند نییە، نیگەرانییەکان لەوە زیاتر دەبن کاتێك ئەم هەڵوێستە دەتوانرێت وڵاتانی دراوسێ بگرێتەوە، بەتایبەت عێراق، کە ئاساییکردنەوە لە رێى رێكەوتننامە ئیبراهیمییەكان ڕەتدەکاتەوە و یاسایەکی ڕون دەپارێزێت کە هەر پەیوەندییەک لەگەڵ ئیسرائیل بە تاوان دەزانێت.

ئەلیەساری: عێراق بێبەری نییە لەم گۆڕانکارییانە

جەواد ئەلیەساری ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەران، لە لێدوانێكى دا بۆ ماڵپەڕى "بەغداد ئەلیەوم" رونیكردەوە، هەمو ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن کە عێراق بێبەری نابێت لە پلانەکانی ئیسرائیل بۆ ناوچەکە، بەتایبەتی دوای ئەو لێدوانانەی ئەم دواییەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل.

ئەو ئەندامەنى ئەنجومەنى نوێنەران ئاماژەی بۆ ئەوەكرد پێویستە عێراق بە وریاییەوە لەم قۆناغە نزیک بێتەوە، ئەوەش بە بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆیی خۆی، چ لە ڕوی سیاسی و چ لە ڕوی جەماوەرییەوە.

ئەلیەساری جەختی لەوەکردەوە کە ئیسرائیل هەوڵدەدات نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕێت، عێراقیش بەشێکی گرنگی ئەم نەخشەیە دەبێت، بەتایبەتی کە ئاساییکردنەوە ڕەتدەکاتەوە و یاسایەکی هەیە کە هەر پەیوەندییەک لەگەڵ ئەم قەوارە قۆرخکارە بە تاوان دەزانرێت، لەبەرئەوە عێراق دەتوانێت بکەوێتە بازنەی کاریگەریی سیاسی یان ئەمنی ناڕاستەوخۆ ئەگەر گرژییە ناوچەییەکان بەردەوام بن لە پەرەسەندن.

لێدوانەكانى یسرائیل كاتس: پارێزبەندیى لە دوای ٧ی تشرینی یەکەم کۆتایی دێت

دوابەدوای ئەو هێرشە ئاسمانییەی کە بە ئۆپەراسیۆنی "شێری هەڵکشاو" ناسرا، یسرائیل كاتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند؛ سوپای وڵاتەكەى ڕاسپاردوە پلانی جێبەجێکردن لە دژی ئێران ئامادە بکەن کە بریتین لە:

 - پاراستنی باڵادەستی ئاسمانی ئیسرائیل.

 - پێشگرتن لە پێشکەوتنی ئەتۆمی ئێران.

 - ڕێگریکردن لە بەرهەمهێنانی موشەک.

- وەڵامدانەوەی پشتیوانی ئێران لە چالاکییە "تیرۆریستییەکانی" دژ بە ئیسرائیل.

ناوبراو لە درێژەى لێدوانەكەیدا وتی؛ پێشنیار دەکەم سەرى مارە بێ ددانەکەی تاران تێبگات كە ئۆپەراسیۆنی "شێری هەڵکشاو" تەنها دڵۆپێكە لە دەریایەك بۆ سیاسەتێکی نوێی ئیسرائیل لەسەر بنەمای بەسەرچونی ئەو پارێزبەندییەى کە لە دوای ٧ی تشرینى یەكەمەوە بەدەستیهێنابو.

 ئەم زمانە ڕاستەوخۆیە پرسیاری لەسەر عێراق دروستکرد کە ئایا "سیاسەتی نوێ" ڕەنگە گۆڕەپانەکانی تر جگە لە ئێران لەخۆبگرێت، بەتایبەتی ئەو گۆڕەپانانەى کە لە ڕوی سیاسییەوە دژایەتی ئیسرائیل دەکەن و میوانداری گروپە نزیکەکانی تاران دەکەن.

خۆپارێزیى عێراقییانە.. پرسیارێک سەبارەت بە هەڵوێستی بەغدا لە ڕوبەڕوبونەوەکەدا

تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی و ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆ نییە کە عێراق دەستی لە هیچ پلانێکی ئێستای ئیسرائیلدا هەبێت، حکومەتی عێراقیش تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو بابەتە نەداوە، بەڵام لێدوانە سیاسییەکانی عێراق، لەوانە ئەو لێدوانانەی پەرلەمانتار جەواد ئەلیەسارى، گوزارشت لە زیادبونی ترسەکان دەکات لە ئەگەری خلیسکان بۆ ناو کارتێکەری شەڕێکی هەرێمی، یان ئەوەی کە عێراق وەک کارتی فشار بەکاربهێنرێت لە ئەگەری پەرەسەندنی ململانێکان دا.

لە سەردەمێکدا کە ناوچەكە لە دۆخێکی پێشبینیکراودا ماوەتەوە، پێویستی بە خوێندنەوەیەکی وردی عێراقییانە هەیە بۆ پێشهاتەکان و گرتنەبەری هەڵوێستی هاوسەنگ کە ئاسایشی ناوخۆ بپارێزێت و ڕێگریی بکات لە ڕاکێشانی وڵات بۆ ناو ململانێکان کە هیچ زەرورەتێكى تێدا نییە.

وریایی پێویستە.. خۆبەهێزکردن ئەرکێکی سیاسییە

لە ژێر ڕۆشنایی پەرەسەندنی ململانێی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ڕەنگە عێراق بە هۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و پێگەی سیاسییەوە خۆی لەوەدا ببینێتەوە کە بە تەحەدای نوێ دەورە دراوە، بێگومان ئەو هۆشدارییانەی لە ناو پەرلەمانەوە دەردەچن، نیگەرانی ڕاستەقینە دەردەبڕن، تەنانەت ئەگەر بەڵگەی ڕاستەوخۆش بە پاساوی هەڕەشەیەکی نزیکیش نەبێت.

ئێستا تەحەداکە لە مامەڵەکردنی دەوڵەتی عێراقدایە لەگەڵ ئەم قۆناغەدا كە پێویستە بەوپەڕی وریایی سیاسی و یەکگرتویی ناوخۆیی و وریایی ستراتیژییەوە، بۆ پاراستنی سەروەریی وڵات و دورکەوتنەوە لە ڕاکێشان بۆ ناو گێژەڵوکەی یەکلاکردنەوەی ناوچەیی، هەنگاوبنێت.

 

 

  • عێراق دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی حه‌وت دەستپێدەكات و موچه‌خۆرانی هه‌رێمیش 60 رۆژه‌ چاوەڕێی موچەن

  • حکومەتی هەرێم موفلیسە پارەی نییە

  • ئایا سیاسەتە نوێیەکەی کاتس لەدوای ئێران؛ عێراق دەگرێتەوە؟

  • بۆچی میلیشا عێراقییەکان لە ڕوبەڕوبونەوەکەدا ئامادە نەبون؟

  • موسەوى: روفاتى قوربانییەکان بەدانپێدانانی داعش ئاشکرابوە

  • دواین زانیاری لەسەر کۆبونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق

  • عێراق و هەرێم كەوتنە سەر نەخشەی مەترسيی ژینگەیی جيهان

  • فەزای دیجیتاڵیی عێراق بێ یاسایەو مۆبایلەكان لەژێر چاودێریدان

  • عێراق لە روى ئیلحادەوە لە ریزی پێشەوەى وڵاتە عەرەبییەكاندایە

سەرەکی