×

2024-07-08 171 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆى تینوویێتی 12کۆچبەری رۆژئاوا گیانیان لەدەستدا

کۆمەڵەی فریاگوزاری گەڕان و رزگارکردن لە جەزائیر گیانلەدەستدانى 12 کۆچبەرى رۆژئاواى کوردستان و دوو شۆفێری جەزائیری سوریاى  راگەیاند، لەکاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئەورووپا لە بیابانی جەزائیر ئۆتۆمبێلەکەیان تێکدەچێت، لە تینوویێتیدا گیان لەدەستدەدەن.

کۆمەڵەی فریاگوزاری گەڕان و رزگارکردن لە جەزائیر رایگەیاند ئۆتۆمبێلی کۆچبەرەکان لە جۆری تۆیۆتا بووە و لە ناوچەی حەسی بێلڤیبۆر دۆزراوەتەوە، ژمارەیەک تەرم لە تەنیشتی بووە، هۆکارى گیانلەدەستدانى ئەو کۆچبەرانەش بۆ  ونبوون و تینوویێتی دەگەڕێتەوە چونکە، لەژێر بارودۆخی کەشوهەوای سەختدابوون.

کۆمەڵەکە ئاشکرایکردووە، تیمەکانیان دەستبەجێ چوونەتە شوێنەکە و تەرمی 12 کەسیان هەڵگرتووەتەوە کە هەڵگری وڵاتینامەی سوورین و تەرمی دوو هاووڵاتیش دۆزرایەوە تەرمەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بورج عومەر ئیدریس.

ئەو ئۆتۆمبێلەکە سێشەممەی رابردوو ونبووە و تەرمەکان رۆژی یەکشەممە و دوای چەندین کاژێر گەڕان، دۆزراونەتەوە.

 

  • سوریا بە درۆن هێرشی کرد سەر خاڵێکی سەربازیی تورکیا

  • ژمارەی قوربانیان لە غەززە 39 هەزار كەسی تێپەڕاند

  • هەوڵی لێسەندنەوەی منداڵێک لە لیدزی بەریتانیا پۆلیس و دانیشتوانی پەنابەری شارەکە دەدات بەیەکدا

  • ئەمەریکا: ئێران ڕێگرە لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین

  • فەڕەنسا؛ لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا حەوت کەس گیانیانلەدەستدا

  • زیاتر لە 108 کۆمپانیاى بەریتانى چەک بۆ ئیسرائیل دابیندەکەن

  • ئیسرائیل داوای چۆڵكردنی غەززە دەکات

  • کۆشکی سپی دەستپێکردنەوەی دانوستاندنە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران ڕەتدەکاتەوە

  • بەهۆى تینوویێتی 12کۆچبەری رۆژئاوا گیانیان لەدەستدا

سەرەکی